وتەبێژی کۆنگرەی ستار: دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بە ئامانج دەگیرێن

ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان وتی: پێویستە پێکەوە شۆڕشەکەمان بپارێزین و بیکەینە شۆڕشێکی جیهانی.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ- دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا لە شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شکستی هێنا، ئەمجارە ڕقێکی گەورەی بەرامبەر شۆڕش و دەستکەوتەکانی گەل و ژنان هەیەو هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکە زیادکرد، ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قسەی کرد.

 

"نموونەی سەدەی ٢١ شۆڕشی ژنانە"

ڕیحان لۆقۆ بەبیرهێنانەوەی وتەیەکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە قسەکانی کرد کە دەڵێت "سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان بۆ بنیاتدانی چەندین شۆڕشی ژنان بە پێشەنگایەتی ژنان خۆیان بونیاد دەنرێت" و وتی: ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە ئەنجامی ٤٠ ساڵەی تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و یەکسان،  ئەمە لە ساتەوەختەکانی مێژووی ئەمڕۆدا ڕوویداوە، ئەنجام و نموونەی شۆڕشی ژنانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆچی شۆڕشی ژنان؟ ئەمە لەوانەیە ئەنجامی کاری ژنان بێت بۆ گەل و ناسنامەکان لە مەیدان و ڕێکخستنیان لە بوارەکانی بەڕێوەبردن و دیپلۆماسی و پەروەردە و پەرەپێدانی سەربازی و ئابووری، لەسەر ئەم بنەمایە، سیستم و شۆڕشی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ گەشەیان کردووە و بوونەتە نموونەیەک بۆ ژنانی پێشەنگی کۆمەڵگە لەم وڵاتە و لەسەر ئەم خاکە لەم سەدەیەدا.

 

"ئەنجامدانی شۆڕشێکی لەو شێوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسان نییە"

ڕیحان لۆقۆ ڕایگەیاند سەرهەڵدانی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسان نەبوو و وتیشی: لە نێو سیستمێکی ئاوا سەختدا، هۆشیاری پیاوسالاری و لەناو ئەو ئیسلامییە ئاینییەی ئێستادا کە سیستمە دەسەڵاتدارەکان سەپاندیان بەسەر کۆمەڵگەدا، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریاکە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێکە لێی، ئاسان نەبوو کە شۆڕشێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت، لەم جوگرافیایەدا ژنان بە چاوێکی کەم تەماشا دەکران، بەڵام ئێستا ئەو ژنەی کە بەو شێوەیە سەیر دەکرا، پێشەنگایەتی شۆڕش و گەل و دۆزەکەی دەکات، بێگومان ئەم نموونەیە کاریگەری لەسەر کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەگشتی هەبووە و ئەمڕۆ ئەنجامەکانی ڕوونن. بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندی هێزە دەسەڵاتدار و داگیرکەرەکاندا نەبوو.

 

ژنانی خاوەن فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" سەردانانەوێنن

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی زیادبوونی هێرشە داگیرکارییەکان و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕووناکی شۆڕشی ژنان نەکوژاوەتەوە و وتی: زۆر باش دەزانین کە دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری هاوپەیمانان هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکان، ١٢ ساڵ لە شەڕی تایبەت و هێرشی زەوی و هێرشە ئاسمانییەکان دژی پێشەنگەکانی شۆڕشەکەمان نەوەستاون، ئامانج بەتاڵکردنەوەی کۆمەڵگە و شۆڕش لە سروشتی خۆی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نموونەیە بۆ جیهان، لەبەردەم چاوی جیهاندا، هاوڕێ و ئەندازیارانی شۆڕش خوێندنگەی پەروەردەی کچان و ماڵە مەدەنییەکانیان کرانە ئامانج. زۆرێک لەوانەی کە لەسەر پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک پەروەردەیان پێکراوە، پێناچێت جارێکی دیکە لەبەرابەر دەوڵەتی تورک سەردابنەوێنن، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ژنانەی کە شۆڕشی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"یان کردووە هەرگیز ئەو جۆرە جینۆسایدە قبوڵ ناکەن.

 

"کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژنان بە یەکگرتوویی جیهان پێکدەهێنرێت"

ڕیحان لۆقۆ، تیشکی خستەسەر فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"و وتی: دەنگی ژن، ژیان، ئازادی کە لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە سەریهەڵدا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بووەتەوە و ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە، هەروەها ژنان زیاتر بە یەکگرتوویی و خۆڕێکخستن خۆیان بەهێز دەکەن لە دەوری ئەم فەلسەفەیەدا، گرنگترین پێویستی ئەوەیە کە چۆن بتوانین دەنگی خۆمان لە نێو کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا بەرز بکەینەوە، خاوەندارێتی ژنانی باکوور بۆ ژنانی ڕۆژئاوا و خاوەندارێتی ڕۆژئاوا بۆ باشوور و ڕۆژهەڵات و باکوور زۆر بەنرخە، لەبەر ئەوە، بە هاوکاری ژنان، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژنان دادەمەزرێنرێت، تەنها بەو شێوەیە دەتوانن مێشکی داگیرکەران تێکبشکێنن، بەرزبوونەوەی ئاستی هێرشەکانی داگیرکاری ترسێکە لە بوونی ژنان و ڕێکخراوبوون، پێویستە پێکەوە شۆڕشەکەمان بپارێزین و بیکەینە شۆڕشێکی جیهانی، لەسەر ئەم بنەمایە، داوا لە دایکانی دڵسۆز، ڕۆشنبیران، نووسەران، هونەرمەندان دەکەین دەنگی خۆمان بەرز بکەینەوە و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی ئاشکرا بکەین.