گۆڕانکاری لە هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە سووریا ژنان نیگەران دەکات

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئەحمەد شەرع "جۆلانی" دەگۆڕێت و ژنان ترسیان لەوە هەیە کە پێشەنگایەتی هەتەشە پارێزگاری لە بیروبۆچوونی خۆی بکات، کە هەڕەشە لە ئازادی کۆمەڵگەی سووریا و فرەچەشنی کولتووری و ئایینی دەکات.

نور ئەحمەد 

 

رەققە ـ لەم دواییانەدا سیاسەتی ناوچەیی شاهیدی گۆڕانکاری زۆر بووە، دیارترینیان هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا بوو کە لە بازنەکانی سووریادا پێشوازی لێکرا، بەڵام پرسیارەکە هەر ماوەتەوە، ئەمریکا لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان چی کرد، بۆچی ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع (جۆڵانی) سەرۆکی هەڵنەبژێردراوی سوریا کۆبووەوە؟

 

ئەم هەنگاوانە سەرەڕای ئەوەی کە جیهادیەکانی هەتەشە لە لیستی تیرۆریستان لەلایەن ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاری پێشکەش کردبوو بۆ هەر کەسێک کە زانیاری بگەیەنێت لە سەرۆکی جۆڵانی. بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێم، ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە جیهادییەکانی هەتەشە و سەرکردەکەیان گۆڕی.

 

فاتمە محەمەد، کارگێڕ لە نوسینگەی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرنجی لەسەر ئەم بابەتە داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا بێبەرامبەر نەبوون، بەڵکو زیاتر بەرژەوەندی سیاسی لە پشتەوەیە. ڕەنگە پاڵنانی شەرع بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی جۆڵانی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم لە سووریا، یەکێک بووبێت لە مەرجەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان، گۆڕینی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەتەشە.

 

بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی بە "هەنگاوێکی ئەرێنی زانی کە دۆخی ئابووری سووریا دەگۆڕێت، بەتایبەتی دوای کاردانەوەکانی قەیرانی سووریا، کاریگەرییەکانی لەسەر ژێرخانی سووریا. دوای هەڵگرتنی سزا ڕاستەوخۆکان، پێویستە وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری، پیشەسازی و پڕۆژە بازرگانییەکان بکرێت بۆ بوژانەوەی ئابووری سووریا، بڕیاری لابردنی سزاکان دانپێدانانێکی ڕانەگەیەندراو بوو بە جۆڵانی" وتی: دانپێدانان بەبێ گۆڕینی بیروبۆچوونی خۆی، هەڕەشە لە ئارامی پێکهاتەکان و مەزهەبەکانی سووریا دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵگرتنی سزاکان لە کاتێکی هەستیاردا دێت. "ئەمڕۆ شەرعیەتیان پێدەبەخشن و میواندارییان دەکەن سەرەڕای ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە کەناراوەکانی سووریا ئەنجامدراون، قسەی تائیفی بەرامبەر بە پێکهاتەی دروزەکان. ئەم دانپێدانانە بەبێ گۆڕینی بیروبۆچوونی خۆی هەڕەشە لە ئارامی پێکهاتەکان و مەزهەبەکانی سووریا دەکات".

 

وتیشی: حکومەتی نوێ خۆی بە دۆستایەتی و دیموکراتی خۆی نیشان دەدات بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی، بەڵام کردەوەکانی پێچەوانەی قسەکانین. ئێمە بینیمان ئەوەی لەم دواییانەدا ڕوویدا، زۆرێک لە شارەکانی سووریا لە ڕێگەی ناڕەزایەتییەوە حوکمڕانی جۆڵانییان لەسەر وڵاتەکە ڕەتکردەوە، لە ڕێگەی ناڕەزایەتییەوە کە کۆمەڵکوژییەکان و ڕەگەزپەرستی و قسەی تائیفی دژی پێکهاتەکان و مەزهەبەکانی گەلی سووریا تاوانبار دەکەن.  جۆڵانی بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، پێویستە سیستەم و حوکمڕانییەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکات کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا لەخۆبگرێت”.

 

داواکاری بۆ فیدرالیزم و لامەرکەزی لە سووریا

فاتمە محەمەد پێیوایە "جێبەجێکردنی سیستمێکی فیدراڵی و لامەرکەزی لە حوکمڕانی وڵاتدا، ئەو نیگەرانیانە لەناو دەبات، بەو پێیەی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان دەستەبەر دەکات، هەروەها یەکگرتوویی خاکی سووریاش دەستەبەر دەکات، وەک ژنانی سووریا لە پێکهاتە و مەزهەب و ئایینە جیاوازەکانەوە، ئێمە لەگەڵ بیروبۆچوونی حکومەتی ئێستا و ڕێبازە ڕادیکاڵەکەی بۆ پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی ژنان ناگونجێین، بەو پێیەی ڕێز لە ئازادی یان ئایینی هیچ پێکهاتەیەکی دیکە ناگرێت. هەڵوێستی ژنانی سووریامان بینیوە لە ڕێگەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان، ڕەتکردنەوەی کەمبوونەوەی ڕۆڵ و بەشداریکردنیان لە پێشەنگایەتی وڵاتەکەیان، نوێنەرایەتیکردنیان لە پەرلەمان، و گەرەنتیکردنی مافەکانیان”.

 

ئەزموونی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێکی ئایدیاڵە بۆ داهاتووی سووریا

فاتمە محەمەد جەختی لە گرنگی گواستنەوەی ئەزموونی ژنان لە خۆبەڕێوبردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ سووریا کردەوە. "بە ئەزموونی خۆبەڕێوبردن، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توانیویانە لە هەموو بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا مافەکانیان بەدەستبهێنن، یەکسانی لەگەڵ پیاوان لە مافەکاندا بەدەستبهێنن. بۆیە هیوادارین ئەم ئەزموونە بکەینە مۆدێلێک بۆ داهاتووی سووریا.