ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ ماوەی ٤٠ ساڵە چاودێری ئەسپەکان دەکات

ساجیدا سلیمان ماوەی ٤٠ ساڵە چاودێری ئەسپەکانی کردووە و وەک منداڵەکانی گرنگی بە ئەسپەکانی دەدات.

 

ڕۆژ هۆزان

قامیشلۆ- هەر کۆمەڵگایەک کلتورێکی تایبەت بە خۆی هەیە، بەخێوکردنی ئەسپ لە ساڵی ١٤٠٠ی پێش زایینەوە کلتورێک بووە بۆ کۆمەڵگای عەرەبی.

 

ئەسپەکان سیمایەکی تایبەت بە خۆیان هەیە، لە ڕابردوودا هۆزە عەشایەرە عەرەبەکان ئەسپیان گەورە کردووە لە ناوچە بیابانییەکان و لەو کاتانەدا ژمارەی ئەسپەکان دەریاندەخست کە  چەنێک خێڵەکان دەوڵەمەندن.

 

ساجیدا سلیمان'ی تەمەن ٦٥ ساڵ لە گوندی هەکریای سەر بە ناوچەی تربەسپیی قامیشلۆ دەژی، ماوەی ٤٠ ساڵی بەسەر بردووە و چاودێری ئەسپەکانی دەکات، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەسپەکان هەیە و هەرچەندە بە هۆی نەخۆشیەکانیەوە ناتوانێت ئەسپسواری بکات، بەڵام لە تەمەنی گەنجیدا ئەسپسواری کردووە و ژنە ئەسپسوارێکی باشە، ئەسپەکانیشی بە باشی لەو تێدەگەن کە دەیەوێت چیان پێبڵێت لە ڕێگەی دەڕبرین و ئاماژەکانی دەموچاوییەوە.

 

ئەو بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ گرنگی بە ئەسپەکان داوە

بایەخدان بە ئەسپەکان کەلتوری عەرەبییە، ساجیدا سلیمان باسی لەوەکرد لە ڕابردوودا خەڵک ئاژەڵ و ئەسپیان هەبووە لە ژیانیاندا پێگەیەکی تایبەتی هەبووە، وتیشی: "لە ڕابردوودا ئۆتۆمبێلمان نەبوو بۆیە سواری ئەسپ بووین بۆ ئەوەی بڕۆین بۆ شوێنێک، من بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ گرنگیم بە ئەسپەکان داوە، من ئێستا ٣٠ ئەسپم هەیە و لە کەلتووری ئێمەدا زۆر گرنگن، پاش لەدەستدانی هاوژینەکەم منداڵەکانم یارمەتی منیان داوە، هەموو منداڵەکان و نەوەکانی من دەزانن چۆن گرنگی بە ئەسپەکان بدەن."

 

ئەسپەکان وەک منداڵەکانم گرنگن بۆ من

بایەخدان بە ئەسپەکان جیاوازی هەیە، ساجیدا هەموو ساڵێک ئەسپەکانی دەباتە هەرێمی جەزیرە بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی ئەسپدا. ئەسپەکانی تا ئێستا سێ جار پێشبڕکێکەی بردۆتەوە وتی: "تۆ دەبێت بزانیت چۆن گرنگی بە ئەوان بدەیت، ئەسپەکانم خۆشدەوێت ئەوەندەی منداڵەکانم خۆشم دەوێت، کاتێک ئەوان نەخۆش دەبن، شەوەکانم لەگەڵ ئەوان بەسەر دەبەم، ئەوان وەک منداڵەکانی منن، ئەوان باشترین و گرانبەهاترین ئەسپن لە ناوچەکەدا."

 

ساجیدا سیلمان بەهۆی وشکەساڵییەوە ماوەی دوو ساڵە کێشەی هەیە لە دۆزینەوەی ئالیک بۆ ئەسپەکانی و دەڵێت: "ئەسپەکانم دەبێت لە ڕۆژێکدا سێ جار ئالیک بخۆن بەڵام ئەوان کەمتر دەخۆن بەهۆی کەمی ئالیکەوە و ئێمە چاوەڕوانی پشتیوانی لە دەسەڵات دەکەین."

 

ت.پ