ژنانی سەمسور بە ئامادەکردنی ئاوی هەنار بژێوی ژیانیان دابین دەکەن

ئەو ژنانەی هەنار لە سەمسور دەچێنن، بە فرۆشتنی ئاوی هەنار بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، ژنانی کرێکار باس لەوە دەکەن کە ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە بەرهەمهینانی کەمیکردووە، بۆیە ئەمساڵ داهاتەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

سەمسور -  لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پایزدا ژنان لە شاری سەمسور ئەو هەنارانەی سور دەبنڤ لە دارەکان لێیان دەکەنەوە و دەستدەکەن بە دروستکردنی ئاوی هەنار، ئەم پڕۆسەیەش پێویستی بە هەوڵی گەورە هەیە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامە، ژنان بەو ئاوی هەنارەی دروستی دەکەن بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، بەڵام ئەمساڵ گلەیی لە کەمی باران دەکەن.

 

"ئێمە هەنار دەکوڵێنین و شەربەتی لێ دروست دەکەین"

فەریدە چەتین کە بە دەستکێشەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا هەنار کۆدەکاتەوە، ڕایگەیاند کە هەنار هەم بۆ شەربەت و هەمیش لە سەوزەواتدا بەکاردەهێنرێت، فەریدە هەنگاو بە هەنگاو باسی لە بەرهەمهێنانی ئاوی هەنار کرد: "ئێمە سەرەتا هەنار کۆدەکەینەوە دوای کۆکردنەوەی بە هاوکاری دار و دەستکێش لە ناو ئاودا کۆیان دەکەینەوە ئەو هەنارانەی کە کۆمانکردۆتەوە دوای تێکدان، ئەو ئاوەی کە دێتە دەرەوە بە باشی بۆ خاوێنکردنەوە دەڕژێنە و دەخرێنە ناو بوتڵەوە".

 

"ئەو پارەیەی کە بەدەستی دێنین کەمترە لە ڕەنجەکەمان"

فەریدە چەتین ڕایگەیاند، کە ئەوان ئەو پارەیەی بەدەستی دێنن کەمترە لە ڕەنجدانەکەیان و ئە کارەی دەیکەن زەحمەتییەکی زۆری دەوێت، فەریدە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان تەنها بە کارکردن لەگەڵ توتن و هەنار بژێوی ژیانیان دروست دەکەن و وتی: "ئەو کارە زۆر قورسە بەڵام هیچ داهاتێکی نییە هەرچەندە ئێمە بە سەختی کار دەکەین، یەک کیلۆ ئاوی هەنار بە ٣٠ یان ٣٥ لیرە دەفرۆشرێت داواکاری ئاوی هەنار کە بەرهەمی دێنین زۆرە، بەڵام ئەو پارەیەی وەریدەگرین کەمە، لە ماڵەکەماندا هیچ مووچەخۆرێک نییە تەنیا بژێوی ئێمە خاک و سروشتە بۆیە ئێمە هەموو وەرزێک کار بۆ نانەکەمان دەکەین".

 

"بێئاویی هەنارەکانی وشک کرد"

فەریدە چەتین ڕایگەیاند، کە  ١٠ یان ٢٠ کیلۆ ئاو لە هەنارەکە دێتە دەرەوە بەڵام بەهۆی کەم بارانیی ئەو ئاوەی ئەمساڵ دێتە دەرەوە کەمترە، وتیشی: "هەنار بۆ هەموو نەخۆشییەکان زۆر باشە و بۆ فشاری خوێن میوەیەکی زۆر سروشتی و زۆر بەسوودە، شەربەتەکەی بە پاکترین شێوە دروست دەکەین، بەڵام ئەمساڵ باران نەباری، بۆیە هەنارەکە بە لقەکانی وشک بوو، ئەمساڵ داهاتمان کەم دەبێتەوە".