تورکیا، لە کۆی ٧.٩ ملیۆن کەس ٪٢٩.٧ی ژنن

بەپێی ڕاپۆرتی DISK-AR ژمارەی بێکاران ٧.٩ ملیۆن کەسە و بێکاری ژنان ٪٢٩.٧ی پێکدەهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی DISK-AR ژمارەی بێکاران ٧.٩ ملیۆن کەسە و بێکاری ژنان ٪٢٩.٧ی پێکدەهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سەنتەری توێژینەوەی کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی کرێکارانی شۆڕشگێڕ-DISK-AR ڕاپۆرتی دۆخی بێکاری و دامەزراندن بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە لە کۆی ٧.٩ ملیۆن بێکار، ژنان ڕێژەی ٢٩.٧ پێکدەهێنن لە تورکیادا.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، یەکێک لە گرنگترین پێوەرەکانی پەیمانگای ئاماری تورکیا-TUIK کە بە بێکاری دادەنرێت، بەکارهێنانی یەکێک لە کەناڵەکانی گەڕانی کاری چالاکانەیە، ISKUR کە بەکارهێنراوترین کەناڵی گەڕانی ئیشە، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی بێکاران کە لە ISKUR تۆمارکراون، پەیمانگای ئاماری تورکیا ڕایگەیاند کە ژمارەی بێکاران کەمیکردووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە،  ژمارەی بێکارە تۆمارکراوەکان لە مانگی ئەیلولی٢٠٢١دا، ٢١٩ کەس زیادیکردووە، بەپێی پەیمانگای ئاماری تورکیاش ١٦٠ هەزار کەس کەمیکردووە، جیاوازی نێوان داتاکانی ISKURو TUIK ٣٧٩ کەسە ساڵانە"، ئەمەش جیاوازی نێوان دوو ئامارەکە دەردەخات.

 

بێکاریی ژنان پێکدێت لە ٪٢٩.٧

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە گۆڕانکاری گەورە لە زانیاریەکانی دامەزراندنی TUIK لە مانگی تەموز و ئاب و ئەیلولدا کراوە و ڕایگەیاندووە، کە ژمارەی بێکاری ٧.٩ ملیۆن بووە "ژمارەی بێکاریی ژنان لە ٪٢٩.٧ە، گۆڕانکاری زۆر کراوە لەنێوان ژمارەکان و داتاکانی بێکاریش لە نێوان TUIK و ISKUR ئەو جیاوازییە بەڕوونی دەبینن".

 

ت.پ