"ئەو خاکەی دوێنێ تۆپباران کرا، ئەمڕۆ تۆوی گەنمی تێدا دەپرژێنرێت"

زەهرا محەمەد، بەڕێوبەری لیژنەی ئابووریی ژنانی کۆنگرەی ستار باسی لە پرۆژە کشتوکاڵییەکانی کرد کە ئێستا دەستیان کردووە بە پڕژاندنی تۆو و وتی: "ئەو خاکەی دوێنێ لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە تۆپباران کرا، ئەمڕۆ تۆوی جۆ و گەنمی تێدا دەپرژێنرێت و لەجیاتی هەر تۆپێک گەنم بەرزدەبێتەوە و پڕ دەبێت لە تۆو".

 

سەرگوڵ شێخۆ

حەسەکە- کۆمیتەی ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی تل تەمر لە کانتۆنی حەسەکە- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جێبەجێکردنی پرۆژە کشتوکاڵییەکانی خۆی خێراتر کردووە بە پێی پێویستییەکانی ئێستا ئامانجیان ئەوەیە لە ساڵی نوێدا سەرەڕای کەشوهەوا و هێرشی داگیرکەران و کاریگەرییان، پڕۆژەی نوێ ئەنجام بدەن و ئابوورییەکی سەربەخۆ بۆ ژنان پەرە پێبدەن زەهرا محەمەد، بەڕێوبەری لیژنەی ئابووریی ژنانی کۆنگرەی ستار باسی لە پڕۆژەی کشتوکاڵی ئەمساڵ کرد.

 

پرۆژەکانی ئەمساڵ چی بوون و بۆ ساڵی نوێ چین؟

لە سەرەتای قسەکانیدا زەهرا باسی لە پرۆژەکانی ئەمساڵ و پێداویستییەکانی کرد و وتی: "بەهۆی کەشوهەوای ساڵی ڕابردووەوە گرنگیمان بە پرۆژەی کشتوکاڵی و گەشەپێدانیان داوە هەروەها هاوکاری ژنانی تەنور هەن کە سێیان لە قەزا و گوندەکانیدا بڵاوبوونەتەوە، بەپێی پلانەکانمان ساڵی داهاتوو و بەپێی پێویست شوێنێک بۆ بەخێوکردنی مریشک دەکەینەوە بۆیە دەست دەکەین بە کۆبوونەوەکانی گوندەکان و پەروەردەکردنی ژنان سەبارەت بە ئابووری ژنان و ئۆتۆنۆمییەکەی لە ئابووریدا و گوێ لە تێڕوانینی ژنان دەگرین لەسەر پرۆژەی بەخێوکردنی مریشک، پاشان بەپێی پێویستی هەر گوندێک دەستدەکەین بەدروستکردنی پڕۆژەکە بە دڵنیاییەوە، ناکرێت لە یەک دوو ڕۆژدا ڕووبدات، ئەوە کاتی دەوێت".

 

"بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی قەیرانی کەمبوونەوەی گەنم نەبینەوە، دیسان گەنمان چاند"

زەهرا، تیشکی خستە سەر پڕۆژەی کشتوکاڵی جۆ و گەنم لە گوندەکانی قەزاکە و وتی: "دەستمان کردووە بە پڕژاندنی تۆوی گەنم و جۆ لەسەر زەوییەکانی سەر بە ئابووری ژنان یەکێک لەو زەوییانەی کە ئێستا تێیدا وەستاوین دەکەوێتە گوندی ئاشورییەکانی تل شینان کە جارجارە تۆپباران دەکرێت، ئێمە ئەمساڵ تۆوی گەنم دەپرژێنین هەروەها ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش تۆوی گەنممان پڕژاندەوە، چونکە چەند ساڵێکە بارانێکی زۆر نەباریوە و ڕەنگە لەداهاتوویەکی نزیکدا گەنم لە دەست بدەین و لەبەردەستدا نەبێت ئەمە لەبەر ئەوەیە کە ئێمە زیاتر لە ئەمساڵ گەنم دەچێنین".

 

"کەمی باران زیان بە خاک و جوتیاران و ئاژەڵەکان دەگەیەنێت"

زەهرا ئاماژەی بەوەدا کە کەم بارانی کاریگەری خراپی هەبووە و بەردەوامیشی دا و وتی: "ماوەی چەند ساڵێکە بارانەکە زۆر کەم بووە و بە تایبەتیش لە دوو ساڵی ڕابردوودا بۆیە ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووری گشتی هەرێم  دەبێت و هەروەها زیان بە جووتیار و خەڵک و مەڕ و مانگا دەگەیەنێت، بۆیە دەمانویست ئەمساڵ گەنم بچێنین بۆ ئەوەی مەڕەکان سوودی لێوەربگرن".

 

"هەژاران و کەسوکاری شەهیدان و کۆچبەرانیش بەشدارن لە هاوکاری"

زەهرا ئاماژەی بەوەدا کە کۆی بەخشینی زەویی سێ هەزار و ٥٢٦ دۆنۆمە کە ٩٦٠ دۆنۆمیان لە هاوکارییەکانی ژنانن و وتیشی:" ١٨ ژن لە هاوکارییەکاندا کار دەکەن بەسەر ٩٦٠ دۆنمی زەویدا دابەشکراون زۆربەیان ژن و دایکی شەهیدانن و هەروەها ژنانی هەژار و ئاوارەی سەرێکانین".

 

"داگیرکەران تۆپباران دەکەن و ئێمە تۆوەکان دەپرژێنین"

زەهرا بە پەیامێکی بۆ داگیرکەران کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "ئێمە بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەڵێین، کە ئێوە هەموو ڕۆژێک خاکەکەمان بۆردومان دەکەن، ئێمە ئەمڕۆ تۆوی گەنم دەچێنین و بەم شێوەیە بەرخۆدانی خۆمانتان بۆ زیاد دەکەین، داگیرکەران ناتوانن بەئاسانی خاکەکەمان داگیر بکەن و دابەشی بکەن ئەمە خاکی ئێمەیە، هەروەک چۆن ئێمە پەیوەندیمان بە وڵاتەکەمانەوە هەیە. هەروەها ئەم خاکە بۆ ئێمە گرنگە، وەک ماڵی ئێمەیە کە چەندین ژن لە ئابووری ژناندا کۆ دەکاتەوە".