وێستگەی ئەحلام لە غەزە

ئەحلام خەدرا بڕیاری بەدیهێنانی خەونەکەیدا کاتێک تەمەنی ٤٠ ساڵان بوو، توانی شوێنێکی بەناوبانگ بۆ ژنان لە غەزە بکاتەوە.

 

ڕەفیف ئیسلیم

غەزە- ئەحلام خەدرا دایکی پێنج منداڵە و دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی بڕیاردەدات بچێتە ناو دنیای بازرگانییەوە، لە ژێر ئابڵۆقە و داگیرکارییەکاندا بڕیار دەدات لە شوێنەکەیدا خەڵكی بە تام و چێژی شیرینییەکانی دڵخۆشبکات.

 

پێش دوو ساڵ بڕیاری بەدیهێنانی خەونەکەیدا، بەشداری لە بەرنامەکانی ڕاهێنانی بازرگانی کرد و بڕە پارەیەکی دەستکەوت کە لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومیەکانەوە ڕێکخرابوو بۆ تواناسازی پیشەگەری ژنان، دوای تەواوکردنی پرۆگرامەکانی مەشق و ڕاهێنانەکە، دەستی بەکارکردن کرد و شوێنێکی بەناوی "وێستگە" لە غەزە کردەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی دابینبکات و پشت بە خۆی ببەستێت.

 

دەبێت بە نمونەیەک بۆ ژنانی دیکە

ئەحلام خەدرا لەگەڵ کارەکەیدا هەست بە دڵخۆشی دەکات کە لە ماوەیەکی کورتدا بەناوبانگ دەبێت و خەون بە کردنەوەی شوێنێک دەبینێت بۆ خزمەتکردن بە ژنان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە کاری فرۆشتنی بەرهەمەکانی دەکرد، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەرهەمەکانی دەگەیاندە کڕیارەکانی، لە ئێستاشدا هەوڵی دانەوەی ئەو قەرزانە دەدات کە بۆ کردنەوەی دوکانەکەی وەریگرتووە.

 

جەنگ و ململانێکانی ناوچەکە کاری کردووەتە سەر کارکردن

پرۆژەکەی لە مانگی ئایاردا پەسەند کرا، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە درەنگتر توانی دوکانەکەی بکاتەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی شەڕ و هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلەوە کێشەی هەیە لە دۆزینەوەی کەرەستە بۆ دروستکردنی کێک و شیرینی و وتیشی: "چیتر نایانەوێت لەژێر سێبەری شەڕدا بژین".

 

ت.پ