نیگا عیزەت: نەخۆشی دایکم ڕێگری ناکات لەکارەکانم

شەقامێکی هەڵەبجە و گوزەرێکی پیاوانە، سەرجەم خاوەن دوکانەکان پیاون تەنها نیگا بە ئازایەتی و بوێری خۆی دوکانێکی پێداویستی ماڵی کردۆتەوە و کەسەرجەم پێداویستیەکانی ناوماڵی تیادا دەست دەکەوێت.

شەقامێکی هەڵەبجە و گوزەرێکی پیاوانە، سەرجەم خاوەن دوکانەکان پیاون تەنها نیگا بە ئازایەتی و بوێری خۆی دوکانێکی پێداویستی ماڵی کردۆتەوە و کەسەرجەم پێداویستیەکانی ناوماڵی تیادا دەست دەکەوێت.

 

میهرەبان سەلام کاکەیی

هەڵەبجە - نیگا عیزەت دەرچووی بەشی کارگێڕی کاری پەیمانگای تەکنیکیەو کە لە ساڵی ٢٠١٣ تەواوی کردووە و لە ئێستادا لە گەڕەکی شارەوانی لە هەڵەبجە دوکانێکی داناوە بەناوی هەرزان  بازاڕی نیگا کەسەر جەم پێداویستیەکانی ماڵی تیادایەو وەک خۆی باسی دەکات بەهۆی نەبوونی کەرتی تایبەت دوکانەکەی داناوە‌، دەلێت: "مەبەستم لێی دابین کردنی بژێوی ژیان بوو"، لەوەش دەکات کە ڕۆژانە نزیکەی سێ کاتژمێر لە دوکان ئامادە دەبێت.

 

ژن و پیاو پێکەوە ئەم جۆرە پێداویستیانە ئەکڕێ

سەبارەت بەوەی کە ئەوانە کێن سەردانی دوکانەکەی دەکەن؟ نیگا ئاماژە بەوەدەدات کە ژن و پیاویش سەردانی دەکەن و وتی: "ئەو پێداویستیانەی من، دەیانفرۆشم پێداویستی ماڵن بۆیە ئاساییە هەردوو ڕەگەز سەردانم بکەن".

 

 "دایکم  لەسەر جێگەیە بەڵام بەجێی دەهێڵم تاوەکو بژێوی دابین بکەم"

لە نیوەی قسەکانیدا نیگا پەلەی بو بگەڕێتەوە ماڵەوە لێمان پرسی هۆکارەکەی چیە؟ وتی: "دایکم نەخۆشەو لەسەرجێگەیە ئەبێ بڕۆمەوە پێداویستی بۆ بکڕم، نیگا باس لەوەش دەکات کە چاوەڕێی دەستی کەس ناکات و بەسەر بەرزی کاری خۆی دەکات، پێویستە کچان و ژنان خۆیان کارێک بکەن و چاوەڕێی دەستی کەس نەکەن چونکە ئەگەر ئیشی دەرەوەش نەبێ لەماڵەوە چنین ودرومان و کاری دەستی هەیە کە دەتوانن فێری ببن.

 

"ئارەزووم بوو لەدەرەوە کار بکەم"

 نیگا تەنها دوکان بەڕێوە نابات بەڵکو دەست ڕەنگینیشە واتە درومان و کاری دەستیش دەکات وەک خۆی باسی لێوە دەکات و دەڵێت: "من چنین و درومان دەکەم بەڵام حەزم کردووە بێمە دەرەوە لە دەرەوە کار بکەم چونکە بارودۆخی ژیان و گوزەرانمان وا دەخوازێ کار بکەم، ئازادم و ترسم نیە ئەگەرخراپ بین ئەوا لەچوارچێوەی دیوارو ماڵ و کۆڵانیش خەڵک بە خراپت دەزانێ".

 

"گوزەرم پیاوانەیە بەڵام بە ئاسانی کار دەکەم"

لە کۆتایی قسەکانیدا نیگا ئاماژە بەوەدەکات کە هەرچەند گوزەرەکەشی پیاوانەیە بەڵام شەرم ناکات و کارەکانی بە ئاسانی دەکات.