لە خواردنگەکەی سەنا لوقماندا هەلی کار بۆ گەنجان ڕەخساوە

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەڵەبجەدا دوکانێکی خنجیلانە بە گەورەیی لێی نوسراوە مستەر پیتزا، ژنێکی گەنج بەڕێوەی دەبات و ڕۆژانە کارەکانی ڕادەپەڕێنیت.

میهرەبان سەلام کاکەیی

هەڵەبجە- سەنا لوقمان، دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی تەواو کردووە، بەهۆی ئەوەی لە کەرتی حکومیدا دامەزراندن نییە، لەگەڵ هاوژینەکەیدا بڕیاریان داوە خواردنگەیەک بکەنەوە و هەلی کار بۆ چەند گەنجێکیش لەگەڵ خۆیاندا بڕەخسێنن.

 

سەنا لوقمان دەڵێت: "ئیمە جگە لەوەی بژێوی ژیانی خۆمان، هەلی کار بۆ چەند گەنجێکی تر دەڕەخسێنین"، باس لەوەدەکەن لە خواردنگەکەیان گەیاندنی بەخۆرایی هەیە بۆ کڕیارەکان، دەشڵێت هەرزانترین خواردنمان پەتاتەیە، بەڵام ئێمە بە خۆڕایی دەیگەیەنین، چونکە گرنگ ئەوەیە جێگەی ڕەزامەندی هاوڵاتیان بین".

 

سەنا لوقمان باس لەوە دەکات هەرچەندە سەرەتا قورس بووە، بەڵام پاشتر قورسییەکەیان تێپەڕاندووە، "تا کارێک دەکەیت دەبێت هەوڵی بۆ بدەیت"، سەنا کە خۆی تا درەنگانی شە دەمێنێتەوە ڕەزامەندی کڕیارەکانی لەلا گرنگە و بەردەوامە لە کارکردن سەرەڕای قورسییەکان.

 

مستەر پیتزا لە هەڵەبجەیە و لەماوەی کارکردنیاندا بە هەرزانی نرخ و خۆشی تامەکەی ناوبانگی دەرکردووە.

ت.پ