"کرێکاران لە زۆرێک لە مافەکان لە لایەن ڕژێمی سەرمایەدارییەوە بێبەش دەکرێن"

لە ڕەققە، یەکێتی کرێکاران کار بۆ سەپاندنی مافی کرێکاران دەکات، هەروەها هەوڵ دەدات سەندیکایەکی تایبەت بۆ ژنانی کرێکار دابمەزرێندرێت.

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە- لە کانتۆنی ڕەققە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکێتیی کرێکاران لە ساڵی ٢٠١٩وە کار دەکات، بە ئامانجی بونیادنانی دادپەروەری و یەکسانی و بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی کرێکاران، نەشوا حەسەن، هاوسەرۆکی یەکێتی کرێکارانی ڕەققە، سەبارەت بە گرنگی یەکڕیزی لێدوانی دا.

 

"بۆ مافی کرێکاران کار دەکەین"

نەشوا حەسەن ڕایگەیاند، یەکێتی وەک ڕێکخراوێکی چەتر دەبینێت و وتی: کار بۆ ئەوە دەکەین، مافی کرێکاران بەبێ هیچ کەموکورتییەک جێبەجێ بکرێت، بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەلی کار و پاراستنیان لە شوێنی کار لە هەموو جۆرە دەستدرێژییەک و توندوتیژییەک، بەپێی بەرنامەیەکی دیاریکراو سەردانی گوندەکان دەکەین، پەروەردەی هۆشیاری بۆ ژنانی کرێکار ڕێکدەخەین، هەروەها کار دەکەین بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە، جگە لەمەش باس لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا دەکەین.

 

"لەگەڵ سندوقی سەندیکای کرێکاران پشتگیری لەدابینکردنی پێداویستی پزیشکی دەکەین"

نەشوا حەسەن ئاماژەی بەوەدا، ژنان لەگەڵ پیاوان پێکەوە کاردەکەن و بەهۆی هەندێک داب و نەریتەوە تووشی فشار دەبن، بۆیە هەوڵدەدەن پێداویستییەکانی کرێکاران لە ژیانی کارکردنیاندا دابین بکەن، وتی: گوێ لەو سەختییانە دەگرین کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لە شوێنی کاردا بەپێی ئەو ناوچەیەی کە کاری تێدا دەکەن جلوبەرگی خۆپارێزی دابین دەکەین، جگە لە کەمکردنەوەی ١٥%ی تێچووی دەرمان و چارەسەرکردن.

 

"هەوڵ دەدەین مافی سەربەخۆ بەدەست بهێنین"

نەشوا حەسەن باسی لەوەشکرد، کرێکاران لە زۆرێک لە مافەکان لە لایەن ڕژێمی سەرمایەدارییەوە بێبەش دەکرێن، وەکو کەمی موچە و ماوەیەکی درێژی کارکردن وتی: سیستمی خۆبەڕێوەبەری کە گرنگی دەدات بە ژنانی کرێکارو مافەکان بەدی دەهێنێت، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پاراستنی مافی کرێکاران پەسەند دەکات، هانی بەشداریکردنی ژنان لە هەموو دامودەزگا سیاسی و سەربازی و مەدەنیەکان دەدات.

 

وتی: لەڕێگەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەموو پێکهاتە و توێژەکانی کۆمەڵگەدا دابین دەکەین، داوای ئازادی ژنانی کرد و داوای نەهێشتنی سیستمی بەڕێوەبردنی تاکڕەوی کرد کە بووەتە هۆی دروستبوونی جیاوازی لە نێوان توێژە کۆمەڵایەتییەکان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا نەشوا حەسەن ئاماژەی بەوەدا، سەندیکایەکی تایبەت بۆ ژنانی کرێکار هەیەو بەم شێوەیە ژمارەیەکی زۆر دەتوانن ببنە ئەندامی یەکێتی کرێکاران و وتی: ژنان بەم شێوەیە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن، دەتوانن کاری زۆر بکەن و سوودی بۆڕۆڵی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان لە بازاڕە ناوخۆییەکان هەبێت.