"شەڕڤانان بە چەکەکانیان و جوتیارانیش بە چاندن  ئەم خاکە دەپارێزن"

کۆمیتەی ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار لە تل تەمر دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی بەرهەمی کێڵگەکانی جۆ و گەنم، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو تۆوەی ئەمڕۆ کۆدەکرێتەوە ڕووی بەرخۆدان نیشان دەدات.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە جوتیاران بەرهەمەکانیان کۆبکەنەوە و بژێوی ژیانیان بەدەست بهێنن و ئابووری هەرێمەکەیان گەشە پێبدەن، سەرەڕای ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەرییەوە گیراون، دەوڵەتی تورکیا سەدان هێکتار زەوی گەنم و جۆی سووتاند کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چێندرابوو، لە لایەکی ترەوە، کۆمیتەی ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستاری تل تەمر و کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٩ پڕۆژەی کشتوکاڵی لە شار و گوندەکانیدا پەرەپێداوە.

 

زەهرا محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئابووری، دەربارەی ئەم بابەتە قسەی کرد.

 

ئابوری ژنان چۆن وەڵامی هێرشەکانی داگیرکاریی دەدەنەوە؟

زەهرا محەمەد وەڵامی ئەوان بۆ داگیرکاری تورکیا بەم شێوەیە باس کرد: ئێستا لێرە لە تل شینان وەستاوین، هەموو کەس دەزانێت مەترسییەکە لێرە چییە و دەوڵەتی تورکیا بە چەکە قورسەکانی و فڕۆکەکانی چەند هێرشی کردووەتە سەری، ئەم گوندە زیاتر لە پێنج ساڵە ڕووبەڕووی هێرشی داگیرکاری بووەتەوە، هەرچەندە گوندێکە لەسەر هێڵی بەرکەوتنە بەڵام وەک ئابووری ژنان، بە گرتنی زەوی لە تل شینان و دروستکردنی هاوکاری کشتوکاڵی بۆ ژنان وەڵامی داگیرکاری تورکیامان داوەتەوە.

 

هاوکاری تل شینان جیاوازی خۆی لە هاوکارییەکانی تر نیشان دەدات

زەهرا محەمەد ڕایگەیاند، هاوکاری کشتوکاڵی تل شینان و دانانی ژنان لە ڕووی جوگرافی و ڕۆحییەوە جیاوازن و وتی: هێرشەکان لەم ساڵانەدا بەردەوامن، بەڵام ئێمە لە کشتوکاڵ بەردەوام بووین، بە تایبەتی ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە هاوکارییەکەدا کرد ژنانی کۆچبەر بوون و توانیان جارێکی دیکە بە پاڵپشتی ئابووری ژنان دەست بە کشتوکاڵ بکەنەوە و بەردەوام بن لە کارەکانیان و خەباتیان لەسەر ئەم خاکە، هەموومان ژنان بەیەکەوە دەتوانین سەرکەوتوو بین لەم هاوکارییەدا لە دانانی یەکەم تۆو لە ژێر زەویدا تا بوون بە هێما، ئەمە جیاوازی نێوان ئەم هاوکارییەیە، ڕێگەمان نەدا خاکەکەمان لە هێڵەکانی بەرکەوتن وشک بمێنێتەوە، ڕێگەمان بە ئابووری هەرێمەکەمان دا کە گەشە بکات و سەوز بمێنێتەوە لە هەموو شوێنێک، ئەوەی دیکە ئەوە بوو توانیمان لە نێوان ناوچە داگیرکراوەکانماندا ٨٥ دۆنم گەنم و جۆ بچێنین.

 

"تا کۆتاییش پشتیوانی لە ژنان دەکەین"

زەهرا محەمەد لە کۆتاییدا داوای لە ژنان کرد شوێنی زیاتر لە هاوکارییەکانیاندا بگرن و بزانن کە کارەکانیان بەفیڕۆ ناچێت وتیشی: پێویستە هەموو خاکەکەمان بەکاربهێنین بۆ پەرەپێدانی ئابووری ناوچەکەمان و زەوی بکەینە ئاو بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی زیاتر بەرهەمدار بن، لەسەر ئەم خاکە، هەموو ژنێک بە شێوەیەکی جیاواز بەرگری لەم خاکە دەکات، شەڕڤانانمان لە مەیدانی جەنگ و ئێمە لە کێڵگەکان پێکەوە دەتوانین خاکەکەمان لە داگیرکەران بپارێزین و سەوز و بەرهەمداری بکەین، هەروەها ئێمە پشتیوانی لە ژنان دەکەین و پرۆژەکان بەرەوپێشدەدەین.