کارگەیەک لە یادی شەش ساڵەی دامەزراندنیدا خواردنی بۆ نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە دابینکرد

لە یادی دامەزراندنی حەوت ساڵەی کارگەی نان و شیرینی هەڵەبجە خاوەنی کارگەکە جگەلەوەی بەشێکی تری بۆ کارگەکەی زیادبکات، خواردنی بۆ نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە دابینکرد.

 

میهرەبان سەلام کاکەیی

میهرەبان- نەخشین نامیق خاوەنی کارگەی نان و شیرینی هەڵەبجە، تایبەت بە ئاژانسی نوژنها دووا و وتی: یەکەمین کارگەم لە شاردا کە پێش شەش ساڵ دەستمان بەکارکرد، و نانمان بە پێی پێویستی نانی بۆ ناو و دەرەوەی شار ناردووە.

 

کارگەکە ساڵ بە ساڵ برەو بە کارەکانیان دەدەن، وەک خۆیان باسی دەکەن سەرەتا بەس نان کردن بووە و دواتر کارەکانیان بەرەوپێشچووە، "سەرەتا نانی هەورامی و تیریمان هەبوو، پاشان بەشی شیرینی و ئیستاش ئەمساڵ بەشی خواردن دروست کردنمان زیاد کردووە"، بەرهەمی کارگەکە بەپێی خواستی هاوڵاتیانە و نان و کەلانە و ناوساجی دروستدەکەن و شیرینییەکانیشیان بە قسەی خۆیان دوورە لە هەر مادەیەکی پارێزراو.

 

نەخشین نامیق باسلەوەدەکات کە ئەمساڵیش سەرجەم خواردنە ئامادەکراوەکانی یاپراخ و بریانی و فەلافل و کوبەی بروێش و برنج دروستدەکەین و بە گەیاندن دەیگەیەنیتە دەست هاوڵاتیان.

 

سەبارەت بەوەی کە توانیویەتی هەلی کار بۆ چەند کەس بڕەخسێنێت، نەخشین نامیق وتی: توانیومە هەلی کار بۆ زیاتر لە ٣٠ ژن بڕەخسێنم و ئەوانیش بتوانن بژێوی ژیانیان دابینبکەن.

 

نەخشین نامیق پەیامی خۆی بۆ ژنان دەنێرێت و داوا دەکات ئازاد بن و لە کارکردن بەردەوام بن.

 

نەخشین سەلام کارمەندێکی کارگەکەیە و باس لەوەدەکات لە ساڵیادی دامەزراندنی کارگەکەدا خواردنیان بۆ نەخۆشخانەی عەنەب دروستکردووە، داوا لە ژنان دەکات لە هیچ ئیشێک نەترسن و ئەو کارانەی کە پێی ئاسودەن بیکەن هەم بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابینبکەن هەم بۆ ئەوەی بتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە و بێ

کار نەبن.

کارگەی نان و شیرینی هەڵەبجە پێی نایە حەوتەمین ساڵی تەمەنیەوە و توانیویەتی خواردن و نان و شیرینی بۆ بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی ناو شار و دەرەوەی شار و مارکیتەکان دابینبکات و هەلی کاریش بۆ چەندین ژن بڕەخسێنێت.

 

ت.پ