جوانترین بەرهەمی سروشتی لەبازاڕی ژنانی سەردەشتدایە

لە بازاڕی ژنانی سەردەشت لە مەهاباد، ناسراو بە بازاڕی دایکان، بەرهەمی خۆمالی هەیە کە سروشت و کلتوری ناوچەکەیە، هەموو ڕۆژێک لە بەرە بەیانییەوە کۆدەبنەوە و ژنان لەم بازاڕەدا چەندین ساڵە کار دەکەن و ڕایانگەیاندووە کە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم کارەیە.

لە بازاڕی ژنانی سەردەشت لە مەهاباد، ناسراو بە بازاڕی دایکان، بەرهەمی خۆمالی هەیە کە سروشت و کلتوری ناوچەکەیە، هەموو ڕۆژێک لە بەرە بەیانییەوە کۆدەبنەوە و ژنان لەم بازاڕەدا چەندین ساڵە کار دەکەن و ڕایانگەیاندووە کە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم کارەیە.

 

ڕۆژین موحەمەدی

مەهاباد- لە بازاڕی ژنان لە سەردەشتی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە بازاڕی دایکان ناسراوە، ژنان بەرهەمی خۆماڵی پێشکەش دەکەن ئەو ژنانەی کە لەم بازاڕەدا کار دەکەن هەموویان بەرپرسن لە ماڵەکانیان و لەوێدا بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن، لە ڕووەکی شاخە بەرزەکان کە خۆیان کۆیان کردووەتەوە بۆ بەرهەمی شیر و میوەی باخچەکانیان کە بە دەستی خۆیان وشکیان کردووە بازارەکەیان دەوڵەمەند دکردووە، ژنان خۆیان ئەم بەرهەمانە بەرهەم دەهێنن یان لەژنانی تری گوندەکان دەیکڕن و لەبازاڕدا دەیانفرۆشن، تامی بەرهەمەکانیان سروشتییە بۆیە ژنان لە ناوچەکانی دەوروبەرەوە ڕوو لە بازاڕەکانیان دەکەن و هەموو جۆرە پێداویستییەک لەم بازاڕەوە وەردەگرن، ئەو ژنانەی لەم بازاڕەدا کار دەکەن تەمەنیان لەنێوان ٣٠ بۆ ٧٠ ساڵدایە کە زۆربەیان بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم بازاڕە دروست دەکەن.

 

"ماوەی ٣٠ ساڵە لەم بازاڕەدا کاردەکەم"

خەدیجە حسێنی تەمەن ٧٠ ساڵ، یەکێک لە ژنانی فرۆشیاری ئەم بازاڕە وتی: "نزیکەی ٣٠ساڵە بەرهەمی خۆماڵی لەم بازاڕەدا دەفرۆشم، بەو داهاتەی کە بە کاری خۆم پەیدای دەکەم توانیم کچەکەم بنێرم بۆ زانکۆ و ئێستا کچەکەم بووە بە مامۆستا من و هاوژینەکەم کار بۆ بژێوی ژیانمان دەکەین".

 

"من بەم کارە لە ماڵەوە ژیان دەکەم"

ژنێکی دیکە کە لە بازاڕدا کاردەکات، مەریەم قادری تەمەن ٧٥ ساڵ وتی: "ئەم بەرهەمانە لە ژنانی گوند دەکڕم و لەم بازاڕەدا دەیانفرۆشم و بژێوی لەسەر ئەم کارە دابین دەکەم، هاوسەرەکەم تەمەنی زۆرەو ئێمە لە ماڵێکی ڕووخاو دەژین و بە زەحمەت بژێوی ژیانمان دابین دەکەین، چونکە باری ماڵەکە هەمووی لەسەر منە".