فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە منداڵانی لەبیر نەکردوە

ماوەی سێ ڕۆژە حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستیپێکردووە،و بەدەر لە بەروبوومە خۆماڵییەکان و بەشداری جوتیاران و خاوەن کارەکان، منداڵانیش بەشدارن و لەو ڕێگەیەوە بژێوی دابین دەکەن.

 

میهرەبان سەلام کاکەیی

هەڵەبجە – لاوێن کە ماوەی چوار ساڵە لە فێستیڤاڵەکەدا بە فرۆشتنی یاری منداڵان بەشداری دەکات باسی لەوەکرد، دانیشتووی هەڵەبجەیە و خۆشحاڵە بەوەی کە بەشداری کردوەو بابەتی منداڵانی هەڵبژاردوە.

 

سەبارەت بەو یارییانەی لە فێستیڤاڵەکەدا دایناوە بۆ فرۆشتن، لاوێن باس لەوە دەکات کە زۆرینەی یارییەکان بۆ بەهیز کردنی بیروهۆشی منداڵانە و بابەتی کەیفخۆشیشی تێدایە.

 

لاوێن ئاشکرایدەکات کە لە کارەکەیدا توشی چەندین جۆر کێشە بووەتەوە،چونکە منداڵی وا هەیە ئەگری بۆ یارییەکە بەڵام دایک و باوکی بۆی ناکڕن ئەوە نیگەرانی دەکات، هەندێ منداڵیش بەئاسان بۆیان دەکڕدرێت.