"بەهۆی گەمارۆ و کەمی بارانەوە جوتیارانی شەهبا ئازار دەچێژن"

نیسرین محەمەد، بەڕێوبەری لیژنەی کشتوکاڵی هەرێمی عەفرین سەبارەت بە کاریگەری کەمی باران و گەمارۆکانی سەر کشتوکاڵ وتی: "ئەو سەختیانەی ئێستا لە نێو خەڵکدا ژیان دەکات، جگە لە کەمی باران، نەبوونی سووتەمەنیی هەروەها ئەو گەمارۆییەی کە هەیە بووەتە هۆی ئەوەی ئابووری کانتۆنەکە لە ٥٠ دابەزێت".

 

شیرین عەلی

شەهبا- کەمی باران هۆکاری سەرەکی کەمی بەرهەمی کشتوکاڵییە، لە ٧٠ ساڵی ڕابردووەوە ئەمساڵ وشکەساڵیی و گەرمبوونی هەوا و باران بارینی درەنگ کاریگەری زۆری لەسەر کشتوکاڵ هەبوو و خەڵکی ناچارکرد ئاوی بیرەکان بەکاربهێنن،  سەرەڕای ئەوەش گەمارۆکانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر کانتۆنی شەهبا، ڕێژەی زیانی کشتوکاڵیش زیاتر دەکات نەبوونی سووتەمەنی بۆ شەهبا باری کشتوکاڵی خراپتر دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاوڵاتیان تووشی گرفت ببن، لەبارەی ئەو پرسەوە، بەڕێوەبەری لیژنەی کشتوکاڵی هەرێمی عەفرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، نیسرین محەمەد، کاریگەریی بارانبارین و گەمارۆکانی سەر هەرێمەکەی هەڵسەنگاند.

 

"ئێمە لە ساڵی ڕابردوودا بە هۆی گەمارۆوە زەحمەتی زۆرمان هەبووە"

نیسرین ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو زەحمەتیەی لە ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕوویان بۆتەوە ئابڵوقەدان و گەمارۆی ڕژێم بوو و وتیشی: "ئەو سەختیانەی کە ئێستا لە ناو خەڵکدا تێدەپەڕێت نەبوونی بارانە، هەروەها نەمانی سووتەمەنی،  ئەو بەرهەمانەی کە لە کشتوکاڵ دەریدەهێنین بۆ کڕین و دابینکردنی سوتەمەنی دەروات چونکە نرخی سوتەمەنی زۆر بەرزە، هەروەها جوتیارەکان لە ساڵی ڕابردوودا زیانێکی زۆر بە بەروبوومی سیر و پیازەکانیان گەیشتووە، ئەمساڵ زۆربەی جوتیاران وازیان لە کشتوکاڵ هێنا، هەوڵمان دا یارمەتی خەڵک بدەین و پێداویستییەکانیان چارەسەر بکەین، بەڵام ئابڵوقەدان و گەمارۆکان ڕێگربوون لەبەردەمماندا".

 

"لە ئابڵوقەی ئێستا و گەمارۆکانی ئێستادا، ئابووری کانتۆنەکە لە سەدا ٥٠ دابەزیوە"

نیسرین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ئەمساڵ کشتوکاڵ زۆر کەمە لە شەهبا بەهۆی کەمیی کارەوە ژمارەی بێکاری زۆر گەورە بوو، بەهۆی گەمارۆشەوە ئابووری کانتۆنەکە لە سەدا ٥٠ دابەزیوە، توانای دابینکردنی سووتەمەنی کار و بەرهەمی جوتیاران دەخاتە سەر زەوی لەم گەمارۆیەدا هەوڵدەدەین پێداویستیەکانی خەڵک چارەسەر بکەین و کێشەکانیان چارەسەر بکەین وەک لیژنەی کشتوکاڵیش لەم دۆخەدا زۆرمان چەشتووە و بۆیە ئەمساڵ تەنیا لەپرۆژەکانماندا گەنمی سیر چێندران".