ئارمانج محەمەد: ئابووری ژنان پیشەی سروشتی ژنانی گەڕاندەوە و دەرفەتی کاری بۆ ڕەخساندوون

ئارمانج محەمەد بەڕێوەبەری ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار کاری ساڵێکی گەشەپێدانی ئابووری ژنانی هەڵسەنگاند هەروەها پلانی ساڵی ٢٠٢٢ی ڕاگەیاند.

 

عەبیر محەمەد

قامیشلۆ- شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان کە بە ناوی ژنانەوە دەنگی دایەوە تەنیا شۆڕشێکی سەربازی نەبوو شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشی ئابووری ژنان بوو کە بوونی خۆی لەسەر ئەم خاکە سەلماند و ئابوورییەکی سەربەخۆی بەدەست هێنا کە دوور نەبوو لە ژیانی سروشتی خۆی، سەدان ڕێکخراوی ژنان دامەزران و بەتایبەتی لەبواری ئابووریدا، لیژنەی ئابووری ژنان دامەزرا و ژن هەبوو تووشی کێشەی ئابوری ببوو، هەزاران ژن لە هەموو پێکهاتەکان بەشداریان لە پڕۆژەکانی ئابووری ژناندا کردووە و ئابووری سەربەخۆی خۆیان دامەزراندووە بۆ ئەوەی دەست بۆ کەس نەکەنەوە و بژێوی ژیانیان بۆ دابین بکەن، ئارمانج محەمەد، بەڕێوەبەری ئابووریی ژنانی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە کار و پرۆژە و پێشکەوتن و پلانەکانی ساڵی نوێ قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"گەڕانەوەی ئەو پیشەیەی کە لە دەستی ژنان دەرهێنرا"

ئارمانج محەمەد ئاماژەی بەوەکرد کە ئامانجەکە ڕەخساندنی هەلی کار و گەڕاندنەوەی ئەو پیشەیە بوو کە لە دەستی خۆیان دەریان هێنابوو وتی: " لیژنەی ئابووری ژنان لە ساڵی ٢٠١٥ بە فەرمی دامەزرا و سیستەمەکە درا بە ئەوان، لیژنەکە لەلیژنەو  دەزگا دامەزراوەکاندا ڕێکخرابوو ئامانجی یەکەممان دروستکردنی ئەم لیژنەیە و پەرەپێدانی پڕۆژەکان بۆ ژنان و پتەوکردنی لەڕووی ئابوورییەوە هاوکات ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو ژنانەی کە ئابوریان نییەو زەحمەتە بژێوی ژیانیان دابین بکەن بۆ ئەوەی دەست بۆ کەس نەکەنەوە، بەتێپەڕبوونی کات پڕۆژەکان بۆ ڕێکخستنی خۆیان لەچوار بەشی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پیشەسازی و بازرگانیدا پەرەیان پێدرا و بەو پێیەش هەلی کار بۆ ژنان کرایەوە، ئابووری ژنان لە کشتوکاڵەوە دەستیپێکرد، چونکە کشتوکاڵ لە دەستی ژنان دەرهێنرابوو، بۆیە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ یەکەم شوێنی کارکردن بوو کە لە بواری کشتوکاڵدا بۆ ژنان کرایەوە".

 

"ئێمە ئابوورییەکی سەربەخۆ دروست دەکەین"

ئارمانج تیشکی خستە سەر شکاندنی سنووری ژنان لە کۆمەڵگا و خواستی دروستکردنی ئابووری سەربەخۆ و بەردەوامیشی دا و وتی: "ژنان سنووری یەکەمیان شکاند کە عەقڵییەتی شوێنی ژنانە لە ماڵەوە و گوێیان لە قسەی نەرێنی نەگرت، ئەمساڵ بەشێوەیەکی باش کاری ئابووری کراوە و ژمارەیەکی باش لەژنان بەشداری لەو پرۆژانەدا دەکەن کە لەپرۆژەی ئابووری ژناندا گەیشتوونەتە دوو هەزار ژن یەکەم ئامانجیان ئەوەیە کە ئابوورییەکی سەربەخۆ دروست بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانیان و خێزانەکانیان دابین بکەن بەبێ ئەوەی کەسی پێویست بێت، کاتێک دەستمان بەپرۆژەکان کرد هیچ شارەزایەک نەبوو بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ژنان بوون بە پسپۆڕی ئەم بوارە و پڕۆژەکانیان پێشخست ئەمساڵ ژنان لەگردبونەوەو لەشارەکاندا ڕێکخرابوون".

 

کارو خەباتی ساڵێک

ئامانجی پڕۆژەکانی ئەمساڵ بەم شێوەیە بوو: پرۆژەکانی تەنور لە ناو گوندەکان و دوورین لە ڕێگەی کۆبوونەوە و پرۆژەی کشتوکاڵییەوە ٨٠٠ ژن دادەمەزرێنن پڕۆژەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا پەرەیان پێدرا:

 

- پڕۆژەی خانووە پلاستیکییەکان لە تربە سپی ٧١ خانووی پلاستیکی لەخۆ دەگرێت و زیاتر کە ١٠٠ ژن کاری تێدا دەکەن. ئ

 

- پڕۆژەی دەمسال لە دێریک و غێر کەنداڵ نزیکەی ٧٠ژن شوێنی خۆیان گرتووەو هەموو وەرزەکان دەچێنن کە پارێزراون بە کۆگای ساردکەرەوە بۆ ئەوەی خراپ نەبن.

 

- پڕۆژەی مۆبیلیات بۆ دروستکردنی سندوقەکان و لە پێشانگاکەدا دەفرۆشرێت هاوکات چوار کارگەش بۆ دروستکردنی جلوبەرگ کراونەتەوە و لەڕێگەی چوار دوکانەوە دەفرۆشرێن بەناوی لاڤین دەفرۆشرێت لە قامیشلۆ و حەسەکە و دەربەسیە و گرکێ لێگ پرۆژەی لاڤین هەرەوەزییە و پارەی ژنانی تێدایە کە لەوێ کار دەکەن.

 

- پڕۆژەیەک بۆ کاری دەستی و دروستکردنی مونەتەکان پەرەی سەندووە و ژنان هێشتا لەوێ کار دەکەن.

 

- لە هەرێمی فورات پڕۆژە بۆ نان و ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و کارگەی جلوبەرگ کرایەوە، کە پێنج ژن تیایدا کار دەکەن.

 

- نزیکەی ٢٠ ژن لە  فرن و ئاشێکیان لە دێرەزۆر کردەوە.

 

پلانسازی ساڵانەی ئابووری ژنان

ئامانجی پلانی ئابووری ژنان لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕاگەیەندرا و کۆتایی هات:

 

-بنیات نانی ئابووری کۆمیناڵ.

 

- ڕێکخستنی پڕۆژەکانی تەنور و دوورین لەڕێگەی کۆبوونەوەکانەوە.

 

- دروستکردنی ئەکادیمیای ئابووری تایبەت بە ڕاهێنانی فیکری و پراکتیکی بۆ دامەزراندنی شارەزایانی بواری ئابووری.

 

- پەرەپێدانی ئابووری ژنان.