پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک؛ هەنگاوی بڕیارداری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە

بانگەوازییە مێژوویییەکەی گەلی کورد، لە ئیمڕاڵییەوە سەریهەڵدا و گەریلایانی ئازادی بۆ ئاشتی و پێکەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەم بانگەوازییەکەوە هاتن، وتیان: "تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات".

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی- پاش بانگەوازیە مێژوویییەکەی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ، لە ٢٧ی شوباتدا، تەڤگەری ئازادی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەستی بە چالاکییەکانی کرد، واتە پاش بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و پاشان داماڵینی چەکی کرد، لە کۆتا هەنگاویشیدا کشانەوەی هێزەکانی لە سنوورەکانی تورکیاوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرد، هەروەها ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە دەستپێشخەریە مێژووییەکەی بانگەوازی ئاشتی گرتە ئەستۆی خۆی، کە بوە جێی سەرنجی تەواوی جیهان و ڕۆژەڤ لە ناوچەکەدا، کە لە ڕێگەی پرسی ئاشتییەوە خوێنڕشتن کۆتایی دێت و خۆری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدێت. 

 

یەکەم هەنگاوی پڕۆسەی ئاشتی بۆ ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەگەڕێتەوە، کاتێک دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی ''مەهەپە'' سڵاوی لە پەرلەمانتارانی ''دەم پارتی'' لە پەرلەمانی تورکیادا کرد، کە لێرەوە دەرگای پرسی ئاشتی دەکرێتەوە، هەروەها  لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا، سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورکیا، پشتیوانی لە هەنگاوەکەی دەوڵەت باخچەلی بە سڵاوکردنەکە کرد، وە ئاماژەی بە بەهێزکردنی یەکڕیزی و یەکگرتووی تورکیا کرد، پاشان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا، دەوڵەت باخچەلی داوای لە ڕێبەر ئاپۆ کرد پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، لە درێژەی پڕۆسەکەدا، لە ٢٤ی تشرینی ٢٠٢٤دا، باخچەلی بانگەوازێکی دیکەی بۆ ئاشتی ئاڕاستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، کە ڕێبەر ئاپۆ لە پەرلەماندا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بکات، پاشان مافی هیوا دەستەبەربکرێت، دوابە دوای داواکارییەکانی تورکیا، لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی"، لە دورگەی ئیمڕاڵی لەگەڵ ڕێبەری گەلان کۆبوونەوە.

 

لە ئیمڕاڵییەوە بانگەوازی مێژووییی  بۆ گەریلایانی ئازادی و پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەری هەڵدا:

لە ٢٧ی شووباتی ٢٠٢٥دا، بانگەوازی مێژووییی لە ئیمڕاڵییەوە بۆ پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئەنجامدرا، کە لە زیندانەوە داوای لە گەریلایانی پارتی کرێکارانی کوردستان ''پەکەکە ''کرد، چەک داماڵێ و بوونی ڕێکخراوەیی خۆیان هەڵبوەشێتەوە، ڕێبەرئاپۆ لە پەیامەکەیدا وتی: "لەم ڕەوشەدا کە بانگەوازی بەڕێز باخچەلی و ئیرادەی بەڕێز سەرۆککۆمار دروستی کردووە، بەرپرسیارێتی مێژووییی بانگەوازی داماڵینی چەک لە ئەستۆ دەگرم"، لە دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە ١ی ئاداری ٢٠٢٥دا، پەکەکە ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند، باسیان لەوەکرد، بە گوێرەی بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مامەڵە دەکەین، لە ٩ی ئایاردا لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە پەکەکە ڕایگەیاند: لە ٥-٧ی ئایاری ٢٠٢٥دا، ١٢یەمین کۆنگرەی خۆی بەستووە و تێیدا بڕیاری مێژوویی ئەنجامداوە، بەم شێوەیە، لە هەنگاوی سێهەمی گەریلایانی ئازادیدا،  لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥دا، بە فەرمی لە کۆنگرەیەکدا لەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بە هەموو ئەو چالاکییانە هێناوە کە لەسەر ناوی پەکەکە کردوونی، جەختیشی لەوەشکردەوە، کە تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات، پاش ئەنجامەکانی گەریلایانی ئازادی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٩ی تەمووزی ٢٠٢٥دا، لە دوای ٢٧ ساڵ گۆشەگیری پەیامێکی ڤیدۆی بۆ گەل و ڕای گشتی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باسی لە باوەڕبوونی بە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی کرد نەک هێزی چەک، پاشان گەریلایانی ئازادی دووبارە نیازپاکی خۆیان بۆ پرسی ئاشتی دەربڕییەوە، لە ١١ی تەمووزی ٢٠٢٥دا بە ئامادەبوونی ٣٠ گەریلا کە لە ١٥ژن و ١٥ پیاو پێکهاتبوون، بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە، لە مەڕاسیمیکی سیمبولیدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە پارێزگای سلێمانی، گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەیی دیموکراتیک، وەک نیشاندانی نیازپاکی بۆ پرسی ئاشتی، بە ئامادەبوونی سەدان سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنوسانی جیهانی چەکەکانیان سوتاند.

 

بۆ نیازپاکی لە هەنگاوی دووەمی گەریلایانی ئازادی، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا، لە بناری قەندیل، لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە، بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی هەنگاوێکی دیکەی مێژووییی بۆ قۆناغی دووەمی پرۆسەکە ناو و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوی هەنگاوەکە لەلایەن سەبری ئۆك، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە و هەروەها بەژین دەرسیم، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەرێمی یەژاستاری سەرحەد، دەڤریم پالو فەرماندەی هەپەگە، بە بەشداری ٢٥ گەریلا خوێندرایەوە، ئاماژە بەوەکرا، "پێویستە یاسای ڕاگوزەری تایبەت بە ‌پەکەکە به‌ بنچینه‌ وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له‌ سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به‌ ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتیک ده‌ربكرێن"، هەروەها هەنگاوی کشانەوەی گەریلا لەهەندێک ناوچەی تەماس نزیک لە ئۆردوی داگیرکەری تورک لەچوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا بۆخۆی نیشاندانی نیازپاکی ئەوتەڤگەرەیە جارێکی تر، کەناخوازێت لەو ناوچانەی کەهێزی گەریلا و تورکیا لێک نزیکن هەوڵی تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی تێدا ئەنجام بدرێت، کە ئەم هەنگاوە نوێیەش تەڤگەری ئازادیی ''پەکەکە'' هێندەی ترگرنگ و بایەخداردەکات کە دەیەوێ دەستی تێکدەر لەناوچەکە نەهێڵێت.

 

" هەنگاوی گەریلایانی ئازادی ڕووبەڕووی فشاری تایبەت دەبێتەوە"

لە ژێر ناوی کوردایەتی و نیشتیمان پەروەریدا، لە باشووری کوردستان و بەدەستی ئەوانەی کار بۆ دەوڵەتی تورکیا دەکەن، شەڕێکی تایبەتیان بۆ پرسی ئاشتی لە ناوچەکەدا خوڵقاندووە، بە هۆکاری دژایەتییان بە تەڤگەری ئازادی هەردەم لە هەوڵی لە ناوبردنیابوون، بۆیە هەوڵ بۆ سەرنەکەوتنی پرسی ئاشتی دەدەن، بۆیە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی لێکدانەوە هەڵەکانیان و دروستکردنی گومان لە لایەن هاوڵاتیان و کەسانی نیشتیمانپەروەر، گومان و ئاڵۆزی لە ناو هاوڵاتیانی باشووری کوردستاندا بڵاو دەکەنەوە، ئەم دەسەڵاتە لە باشووری کوردستاندا لە جیاتری ئەوەی کار بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و دیموکراتیک بکات لە ناوچەکەدا، هەڵدەستن بە دروستکردنی ئاستەنگی لە پڕۆسەکەدا، ئەوان لەوەتێگەشتون کەسەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی سەرەتایی دروستبوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک ەو گەل تیایدا دەسەڵاتدارە نەک ئەوان، هەربۆیە هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن بۆ تێکدانی پڕۆسەکە.

 

" هەنگاوەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی "

سەرەڕای هەبوونی پرسی ئاشتی و دیموکراتیک، وە هەنگاونانی گرنگ لە لایەن گەریلایانی ئازادی بە لەناوبردنی چەک و کشانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی دەوڵەتی تورکیا، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی گرنگی بۆ پڕۆسەی ئاشتی نەناوە، گۆشەگیرییەکان بەردەوامە، دەوڵەتی تورک مافی هیوا دەستەبەر ناکات، زۆرێک لە زیندانانی سیاسیی لە زیندانەکان ئازاد ناکات، تا ئێستاش لە تورکیادا زمانی کوردی قەدەغەی لەسەرە، هەروەها زەمینە خۆشکردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن کە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ هەرچوارپارچەی کوردستان بەردەوامی هەیە.

 

پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر پڕۆسەی ئاشتیدا، لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا، دیداری ''دوای ساڵێک پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرەو کوێ دەچێت؟"، ئەمجامدرا، تێیدا چەندین شیکردنەوە ئەنجامدرا، کە باس لەوەکرا، هەرهەنگاوێک کە بەڕێوە دەچێت بۆ بەڕێوە چوونی  پڕۆسەیی ئاشتی و هەر کارێک کە دەکرێت، کاریگەرییەکی گەورەی هەیە، لە ئێستاشدا ساڵێک بەسەر ئەم پڕۆسەیەدا تێپەڕیوە، لە ماوەی ئەمساڵەدا زۆر گفتوگۆی گرنگ و بابەتی گرنگ وروژێندران لەبارەی ئەم پڕۆسەیەیی کە  لەسەر ناوی گەلی کورد بە  پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، کە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵە لە زیندانی ئیمڕاڵییە، تەنیا لە چوارچێوەی دیداری کەم و سنووردار و گۆشەرگیریدا سنووردارە، سەرەڕای ئەوەش بینیمان لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیی دیموکراتیکی ٢٧ی شوباتی ئەمساڵ، تا ٢٦ی تشرینی یەکەم هەموو زەمینەیەکی سازکرد بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆسەیە، لە ئێستادا ئەو قۆناغەی کە ئێمە تێداین بە قۆناغی دووەم پێناسەدەکرێت، قۆناغی دووەمیش پێویستیەکانی کۆبوونەوە و دانیشتی ئاشتیانەیە، بۆ سازکردنی زەمینەی یاسایی بۆ پڕۆسەکە، هاوکات گۆڕانکاریی یاساییە لە خودی تورکیا، بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، دەبینین تائێستاش کۆمسیۆن هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ ئەوەی بچێتە دورگەی ئیمراڵی، گەلی کورد و ئاشتیخوازان، چاوەڕێین کە کۆمسیۆن کارەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە ئیمڕاڵی و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجەلان بکات و کۆبوونەوەی خۆی بکات و ئیتردەست  بە گۆڕانکاری یاسایی بکات، وەک هەنگاوێک بەرامبەر ئەو گەریلایانەی کە چەکیان سوتاند و هەمیش بۆ ئەو گەریلایانەی کە لە باکوور و سنوری تورکیا گەڕانەوە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا، کە هەموو بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکانی کوردە، دەبێت تورکیا هەنگاوی یاسایی بنێت، بۆئەوەی بتوانرێت لە بواری یاسایی پڕۆسەکە جێبەجێ ببێت، کە پێویستە لە بواری جێبەجێکردنی هەنگاوی یاسای تورکیا بچیتە بواری جێبەجێکردن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان.