عێراق... ژنان و قەیرانی دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی ئاسایی نەبوو، ساڵێک بوو کە گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەگەڵ قەیرانە ئابووری و کەشوهەواکاندا یەکتریان گرت و دیمەنی توندوتیژی دژی ژنانیان داڕشتەوە و ناسکی پاراستنی یاسایییان ئاشکرا کرد و تیشکیان خستە سەر بەرخۆدانی ڕۆژانە.

ڕەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق- ئەو قەیرانانەی ئەم سیستەمە بەرهەمی دەهێنن، کێشە کۆمەڵایەتییەکان گەورەتر دەکەن و ئەم کێشانەش لە بەرامبەردا سووتەمەنی توندوتیژی دژی ژنان دەبن، لە ناوەڕۆکی ئەم قەیرانانەدا قووڵبوونەوەی ناهاوسەنگییە کە لە نایەکسانی ڕەگەزییەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی دیاردەی ژنکوژی تا ئەمڕۆ.

 

ئەمڕۆ زۆر گرنگە لە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی پەرەسەندنی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی کە ئەم سەرچاوەیە پەرەپێدەدەن و وەک تۆپی بەفر گەشە دەکەن، هەروەها شیکردنەوەی ئەوەی کە چۆن ئەو قەیرانانەی کە هەر وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەزموونی دەکەن، کێشەی نوێ لەناو ڕاستی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێستادا دروست دەکەن، هەر بۆیە تێگەیشتن لە داینامیکی ئەم گۆڕانکاریانە زۆر گرنگە.

 

کاریگەرییەکانی ژنکوژی، لە دەرئەنجامی ئەم قەیرانانەدا، لە کایە جۆراوجۆرەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا دیارە، جگە لەوەش ژنان لەم سەردەمەدا ڕووبەڕووی ئەو شتە دەبنەوە کە بە ناوی "شکاندنی ڕەگەزی سێیەم"دا بەسەریاندا دەسەپێندرێت، چارەسەری خۆیان بۆ پێویستی کردنەوەی ڕێگاکان بۆ خەباتی هاوبەش و دەستپێکردنی هەنگاوی پراکتیکی بەم ئاراستەیە دەردەبڕن.

 

لە عێراقیشدا ژنان دەستبەرداری خەباتی خۆیان نەبوون لە دژی ئەو توندوتیژییەی ئاراستەیان دەکرێت و دژی دیاردەی ژنکوژی، بە پێچەوانەوە ئەم خەباتە زیاتر دیار و کاریگەرتر بووە.

 

لەم بەشەی ڕاپۆرتەکەماندا باس لە قەیرانی بەردەوامی عێراق و ئەو جۆرە توندوتیژیانە دەکەین کە ئاراستەی ژنان دەکرێت، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو دەستکەوتانە دەکەین کە ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی خەباتدا بەدەستیان هێناوە.

 

لە ناڕەزایەتی هێماییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێکهاتەیی توندوتیژی و جیاکاری

بوونی سیستمێک کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ژنان وەک ژمارەیەکی تەنها هەڵبژاردن سەیر بکات، و لە ژێر پەردەی نەریتدا توندوتیژی بەردەوام دەکات، گەورەترین مەترسی لەسەریان دروست دەکات، لەم ساڵانەی دواییدا ژنان دەستیان کردووە بە بینینی پیاوان نەک تەنها وەک باوک، برا، هاوژین، یان هاوڕێ، بەڵکو وەک ڕەنگدانەوەی بیرکردنەوە و سیاسەتەکانی دەوڵەت، ئەم ڕوانگەیە زەبری بەرچاوی بە خەباتی ژنان بەخشیوە، لە کاتێکدا ڕەنگە ئەم دەستکەوتانە لە بنەڕەتدا گۆڕانکاری لە ڕاستی کۆمەڵایەتیدا نەکردبێت، بەڵام بە قووڵی گرنگن، چونکە سەرکەوتوو بوون لە شکاندنی دیوارەکانی بێدەنگی.

 

لە ٢٥ی تشرینی دووەم ژنانی عێراق نەک تەنها یادی ڕۆژێکی نێودەوڵەتی دەکەنەوە، بەڵکو دەیگۆڕن بۆ بۆنەیەکی نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە، ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی دەوڵەت و کۆمەڵگە دەبنەوە لەگەڵ شکستهێنانیان لە پاراستنی ژنان، هەروەها ڕزگاربووان و چالاکوانان ڕایدەگەیەنن کە خەبات چیتر هێمای نییە، بەڵکو بووەتە بوونی، بەم پێیە، ئەم ڕۆژە ئیتر تەنها "ڕۆژ"ی تێپەڕبوون نییە، بەڵکو بووەتە بەربەستێکی قووڵی بەرچاو لە خەباتی ژناندا.

 

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ ساڵ بەسەر ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییانەی کە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە شاهیدی بووە، ژنانی عێراق بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستێکی بەرزی توندوتیژیی ڕەگەزی و ئایینی، هۆکاری بنچینەیی ئەمەش نەبوونی سیستەمێکە کە ژنان تێیدا بەشدار بن و نەبوونی چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی و دەستووری کە مسۆگەری پاراستن و مافەکانیان بکات.

 

دیاردەی توندوتیژی خێزانی لە عێراقدا، تەنها بابەتێکی خێزانی تێپەڕاندوو نییە، بەڵکو پەرەی سەندووە بۆ قەیرانێکی پێکهاتەیی کە هەڕەشە لە خودی بوونی دەوڵەت دەکات، ئەم ڕاستیە بە ڕوونی قووڵایی ئەو قەیرانەی بەردەم پەیکەری یاسایی و ڕۆشنبیری وڵات نیشان دەدات.

 

پێوەرە نیگەرانکەرەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٥

لەماوەی ساڵی ٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی عێراق زیاتر لە ١٣ هەزار و ٥٧ کەیسی توندوتیژی خێزانی تۆمارکردووە، کە ئەمەش ئامارێکی مەترسیدارە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ٧٣٪ی زیانلێکەوتوو ژن بوون، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ٥٧٪ی کەیسەکان دەستدرێژی لەلایەن هاوژینەکانەوە هەبووە، لەکاتێکدا دەستدرێژی لەلایەن دایک و باوکەوە بەرامبەر بە منداڵان ٦٪  پێکدەهێنێت، هەرچەندە ئەو ڕێژەیەی کە مابووەوە بەسەر ئازاردانی کەسوکار و بەتەمەنەکاندا دابەشکرا.

 

ئەم ژمارانە تەنها لوتکەی شاخە سەهۆڵینەکە نیشان دەدەن، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتەکانیاندا، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ژمارە ڕاستەقینەکان زۆر زیاترن، ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ کولتووری بێ سزا و بەربەستی کۆمەڵایەتی کە ڕێگری لە زیانلێکەوتووەکان دەکات بۆ دەستگەیشتن بە دادپەروەری.

 

تەنها لە بەغدا ڕۆژانە نزیکەی سەد کەیسی توندوتیژی خێزانی تۆمار دەکرێت، کە ئەمەش گوزارشت لە سروشتی بەربڵاوی دیاردەکە و بەربڵاوییەکەی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەکات، لەنێو بێدەنگی کۆمەڵگە و ژینگەیەکی یاساییدا کە شکست دەهێنێت لە داننان بە مافەکانی ژنان.

 

دژایەتییەکان لە یاسادا: پاراستنی فەرمی و پاساوی ناڕاستەوخۆ

لە لایەتنی یاسادانان، عێراق ڕووبەڕووی ئاڵەنگاریەکی بەرچاو دەبێتەوە لە شێوەی بۆشایی یاساییدا، سەرەڕای چەندین جار بانگەوازی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن کابینەی حکومەتەوە پەسەندکرا، بەبێ پەسەندکردنی لە پەرلەمان وەستاوە، هەروەها پڕۆژە یاسای چەقبەستوو ڕووبەڕووی دژایەتی هەندێک لە بلۆکی سیاسی دەبێتەوە، کە هەندێک بڕگە بە پێچەوانەی یاسای ئیسلامی یان شتە باوەکانی کۆمەڵایەتی دەزانن.

 

هەرچەندە دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ بەڵێنی پاراستنی خێزان و ژنانی داوە، بەڵام جێبەجێکردنی بە کردەوە لەگەڵ ماددەی ٤٢ی یاسای سزادانی هەموارکراوی ساڵی ١٩٦٩دا ناکۆکە، ئەم ماددەیە یەکێکە لە بڕگە یاساییە گفتوگۆیاویەکان بەهۆی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و یاساییەکانی کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر خێزانە عێراقییەکان هەیە، بەو واتایە لێکدەدرێتەوە کە دەستدرێژی جەستەیی یان توندوتیژی کە پیاوێک دژی هاوژینەکەی، دایک و باوک دژی منداڵەکانیان، یان مامۆستایەک دژی خوێندکارەکانیان ئەنجامی دەدات، دەتوانرێت بە "بەکارهێنانی ماف" هەژمار بکرێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تاوانبارەکە بەرپرسیارێتی تاوانکاری و مەدەنیانە ناگرێتە ئەستۆ بە مەرجێک کارەکانیان بکەوێتە سنووری ئاینی، یاسا، یان داب و نەریتەوە، لە بنەڕەتدا داپۆشینی یاسایی بۆ توندوتیژی دابین دەکات و توانای دەسەڵاتی دادوەری بۆ پاراستنی زیانلێکەوتوو لاواز دەکات.

 

ئەو ماددەیە ڕەتکردنەوەی بەرفراوانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی مافی ژنانی لێکەوتەوە، کە دەستەواژەی "دیسیپلین"یان بە بێ ڕێزی و ناتەبا لەگەڵ بەها دەستوورییە سەردەنیەکان زانی، جەختیان لەوە کردەوە، کە بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی یان سنووردارکردنی بە تەنها هۆشدارکردنەوە لە ڕووی یاساییەوە قبوڵ ناکرێت، ئەم ڕەتکردنەوەیە بووە هۆی ڕێکاری سیاسی و یاسایی، لەنێویاندا سکاڵایەکی یاسایی کە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە تۆمارکرا و چەواشەکاری ماددەی "٤١/١"ی کرد، سەرەڕای ئاڵەنگاری دەستووریبوونی، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کە دیسپلین یەکسان نییە بە توندوتیژی بەڵکو ئامرازێکی چاکسازییە و تێپەڕاندنی سنوورەکانی تاوانە.

 

بەگشتی ئەو یاسا دژبەیەکانەی لە دەستووردا هاتووە، یاسای بە توندوتیژی دەدەن و مافەکانی ژنان پشتگوێ دەخەن، جگە لەوەش دەوڵەت لە چوارچێوەی دەستووریدا لە ڕێبازی تایبەتی خۆی بەرامبەر بە ژنان بەردەوامە، بە پێچەوانەوە ئەگەر یاسای دژبەیەک وەک یاسای سزادان نەبووایە، زۆر پارچە یاسای تر بەس دەبوو بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی.

 

شارەزایان پێیان وایە کاتی ئەوە هاتووە کە یاسای سزاکان هەموار بکرێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستوورێکی دیموکراسی و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت و یەکگرتنیان مسۆگەر بکات، ئەوان داوای بڕگەیەکی ڕوون دەکەن کە ژنان لە سزا بەخشن ئەگەر دووگیانییەکیان کۆتایی پێبهێنن کە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسییەوە دروست بووە، کە ئەمەش بە پێویستییەکی مرۆیی و ئەخلاقی دەزانن، بەڵام لە ئێستادا هیچ پارێزگارییەکی تایبەت بۆ ئەو ژنانە نییە کە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر یان لە ئەنجامدا دووگیان دەبن، لە ڕاستیدا یاساکە پێشنیاری کەمکردنەوە، یان تەنانەت دەستبەرداربوون لە سزاکە دەکات ئەگەر ژنەکە هاوسەرگیری لەگەڵ دەستدرێژیکارەکەی بکات، بڕگەیەکە کە لە دەستووری عێراقدا وەک جۆرێک لە "دیاری" بۆ ژنان خراوەتەڕوو.

 

سەرەڕای داڕشتنی یاسایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە ساڵی ٢٠٢٠، بەستراوە بەهۆی ئەوەی هەندێک گروپی ئایینی بە مەترسی بۆ سەر پێکهاتەی خێزانیان زانیوە، بوشرا زویینی، پسپۆڕی مافی مرۆڤ دووپاتی دەکاتەوە، کە نەبوونی ئیرادەی سیاسی و لاوازی هەماهەنگی لە نێوان دامودەزگاکانی دەوڵەتدا لە دیارترین هۆکارەکانی بەردەوامی قەیرانەکەن.

 

چەسپاندنی جیاکاری و پەراوێزخستنی دادپەروەری بۆ ژنان

لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی پاشەکشەیەکی نیگەرانکەر بوو لە ڕێبازی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ، پەرلەمانی عێراق لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ هەموارکردنەوەیەکی گفتوگۆیاوی یاسای باری کەسی پەسەند کرد، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، بەڵام یاساکە واژۆ کرا و لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەم شێوەیە پەرلەمانی عێراق سنوورەکانی یاسای مەدەنی تێپەڕاند بە تێپەڕاندنی هەموارکردنێکی گفتوگۆیاوی کە ڕێکخستنی بابەتی هاوسەرگیری و میرات بۆ دەسەڵاتە ئاینییەکان جێدەهێڵێت.

 

ئەم ڕێوشوێنە زیاتر دیموکراسی لە عێراقدا تێکداوە و بە شێوەیەکی کاریگەر توندوتیژی دژی ژنان لە ژێر بەرگی یاسای دەدات و ڕێگەی بە دەوڵەت داوە بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی بەرامبەر بە ژنان و ،مداڵانی کچ پشتگوێ بخات، هەروەها دەرکردنی ئەم یاسایە عێراقی خستۆتە دۆخێکی دوژمنایەتییەوە بەرامبەر بە مافەکانی ژنا، ئەم هەموارکردنە چوارچێوە یاساییەکانی پێناسە کردەوە و بنەمایەکی ئایینی و خێڵەکی بۆ هاوسەرگیری منداڵانی کچی تەمەن نۆ ساڵان دابین کرد، ئەم کار پێکردنی یادسایە دەرگای هاوسەرگیری منداڵ دەکاتەوە و ژنان لە مافی مارەیی و نەفەقە و میرات زەوت دەکات، ئەمە جگە لەوەی مافی تۆمارکردنی منداڵەکانیان و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە حکومی و کۆمەڵایەتییەکان لە دایکان بێبەش دەکات.

 

هەموارکردنی یاسای باری کەسی بووەتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری منداڵان و یاسایدان بە کولتووری دەستدرێژی سێکسی، کێشە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر گەورەتر کردووە، هەروەها ئەم ڕاستیە وایکردووە ڕێکخراوەکانی ژنان هەنگاو بنێن، ژنان لە ڕێگەی پلاتفۆرمە جۆراوجۆرەکانەوە نیگەرانییەکانیان دەربڕیوە و داوای پێچەوانەکردنەوەی ئەو هەموارکردنانە دەکەن.

 

خەبات دژی هەموارکردنی یاسایی و توندوتیژی دامەزراوەیی

لە بەرامبەر ئەو هەموارکردنانەی کە لە یاسای ژمارە ١٨٨دا کراوە، ڕێکخراوەکانی ژنان و تەڤگەری ژنان و چەند ئەندام پەرلەمانێکی ژن لەگەڵ ئەو ژنانەی کە بەهۆی ئەم هەموارکردنانەوە کاریگەرییان لەسەر بووە، داوای یاسایی هاوبەشیان لەبەردەم دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمار کرد، جگە لە پەنابردنە بەر دەسەڵاتی دادوەری، چەندین ناڕەزایەتی ڕێکخرا بۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی ناڕێکییە ڕێکارەکانی پرۆسەی یاسادانان، لە ئێستادا عێراق لە ڕیزبەندی قەیراناویترین وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە.

 

لە کوردستان دۆخەکە جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە، سەرەڕای بوونی یاسایەک کە توندوتیژی خێزانی بە تاوان دەزانێت، بەڵام زۆرێک لە ژنان دەکوژرێن یان توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، کاتێک هەوڵی پاراستنی مافەکانیان دەدەن، ڕووبەڕووی چەندین بەربەستی بیرۆکراتی و چینایەتی دەبنەوە، جگە لەوەش کەمی شوێنی پەناگەی ژنان، لەگەڵ ئەو سیاسەتە ئاسایشییە توندانەی کە حکومەت بەسەر ئەم ناوەندانەدا سەپاندوویەتی، زیاتر لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن یان زیندانەکانی کراوە دەچن، لە ئەنجامدا ژنان تا ڕادەیەکی زۆر بێبەش دەبن لە بەکارهێنانی مافە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکانیان.

 

دەوڵەت بێدەنگە... ژنان لە شەقامەکاندا دەکوژرێن

لە پارێزگای بەسرە، گیانلەدەستدانی بان زیاد تاریق، پزیشکی دەروونی و چالاکوان گفتوگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەروەها بارودۆخە نهێنییەکانی دەوروبەری مردنەکەی سووتەمەنی گفتوگۆیاوی گشتی بوو، زۆر کەس پرسیاریان کرد کە ئایا کوژراوە یان بە گوماناوی کوژراوە، بان کەسایەتییەکی دیار بووە لە بەرەنگاربوونەوەی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و مردنەکەی وایکردووە ببێتە هێمای پێشێلکردنی مافەکانی ژنان، هەروەها لەکارخستنی کامێرای چاودێری لە شوێنی ڕووداوەکە، بوونی نیشانەی خنکاندن و برینی قووڵ لەسەر جەستەی، لەگەڵ دواکەوتنی ڕاپۆرتکردنی ڕووداوەکە و بەکارهێنانی ڕێکاری پاککردنەوە بەبێ مۆڵەتی فەرمی، هەموو ئەمانە گومانەکانیان لە دژی دەوڵەت زیاتر کردووە.

 

هەرچەندە دەسەڵاتدارانی عێراق لیژنەی لێکۆڵینەوەیان پێکهێنا و ڕێنمایی فەرمییان دەرکرد، بەڵام بەهۆی خاوبوونەوەی لێکۆڵینەوەکان و سروشتی ناڕوونی دۆزینەوەکان ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بوونەتەوە، زۆرێک لە چالاکوانانی سیاسی و ژنان و هاوڵاتیانی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە وتیان کە کوشتنی بان زیاد تاریق ئامانجی هاوشێوەی کوشتنی سارا عوبەید، مامۆستای زانکۆ بووە و ئەو کەسایەتییە کاریگەرانەش کە دەستیان لە کوشتنی باندا هەبووە و ئەم جۆرە ڕووداوانە بۆ بێدەنگکردنی ژنانی ناڕازیە، ژنان و هاوڵاتیانی عێراق لە بەرامبەر کوشتنی بان زیاد تاریق و کوشتنی هاوشێوەی ژنان بێدەنگ نەبوون، ڕژانە سەر شەقامەکان و داوایان دەکرد دەوڵەت تاوانباران بخاتە بەردەم دادگا، هاوڵاتیان بانگەوازیان دەکرد کە وەڵامنەدانەوەی دەوڵەت بۆ ئەم داواکاریانە وایکردووە کە ببێتە هاوبەشی ڕاستەوخۆی تاوانەکە، لە کۆتاییدا دەوڵەت بێدەنگ بوو، هاوبەش بوو و هیچ ڕێگایەکی یاسایی بەدوادا نەهات، لە کاتێکدا کوشتنی ژنان بەردەوام بوو، بە تێپەڕبوونی کات، کۆمەڵگە وردە وردە بڕوای بە دەوڵەت نەما، هەروەها ژنان زیاتر ئاڵەنگاری سیستەمی پیاوسالاری "دەوڵەتی پیاوسالاری" زیاتر ڕووبەڕووی فشار و دەستگیرکردن دەبوونەوە، لە کاتێکدا دەسەڵاتی ئایینی و سیاسی وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ژنان بەکاردەهێنرا.

 

هەژاری... ڕووخساری تری توندوتیژی

پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەژاری و توندوتیژیدا هەیە، لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژی و توێژینەوەکان دەریدەخەن کە کاتێک خێزانەکان لە پشتیوانی کۆمەڵایەتی بێبەش دەبن، پەنا بۆ توندوتیژی دەبەن وەک ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی فشار کە میکانیزمێکە بۆ کۆنترۆڵکردن.

 

بەوتەی بوشرا زویینی، ٦٩.٤٪ی ژنان پێش گەیشتن بە ئامانجە پەروەردەییەکانیان هاوسەرگیریان کردووە، ئەمەش بۆشایی زانست قووڵتر دەکاتەوە و هەم هەژاری و هەم توندوتیژی بەردەوام دەکات.

 

هەروەها هۆکارە دەروونی و مێژووییەکان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن، ئەو شەڕ و گەمارۆوانەی کە ١٣ ساڵیان خایاند، پەیکەری کۆمەڵایەتی عێراقی ناسەقامگیری کرد و نیشانەی دەروونی بەردەوامی بەجێهێشت، هەروەک بوشرا زویینی ئاماژەی پێکردووە، توندوتیژی بووەتە بەشێک لە کولتووری ژیانی ڕۆژانە و توندوتیژی خێزانی ڕەنگدانەوەی ئەو توندوتیژییە کۆمەڵایەتییە کە سیستەمی سیاسی دەیان ساڵە بەسەر تاکەکاندا سەپاندوویەتی و گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ئێستا هەموو جۆرەکانی توندوتیژی لە لایەنە جیاوازەکانی ژیاندا بە ئاسایی دادەنرێت.

 

ڕۆژنامەنووسانی ژن لە ژێر هەڕەشەدان: توندوتیژی دیجیتاڵی دۆخەکە خراپتر دەکات

ڕۆژنامەنووسانی ژن لە عێراق ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری فرەلایەن دەبنەوە، لە سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە تا دەگاتە توندوتیژی دیجیتاڵی و هەڕەشەی ئۆنلاین، لە کاتێکدا کە ژنانی ڕۆژنامەنووس سەربەخۆ تاڕادەیەک فراوانتر لە ئازادی ڕادەربڕینیان هەیە، بەڵام زیاتر بەرەوڕووی هەڵمەتەکانی چەواشەکاری و تیرۆرکردنی کارەکتەر دەبنەوە.

مەنار زوبەیدی، توێژەر و ڕۆژنامەنووس کە کار لەسەر پرسەکانی مافەکانی ژنان و کەمینەکان دەکات، ئاماژە بە نەبوونی یاسایەک دەکات کە مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری مسۆگەر بکات، ئەمەش پراکتیزەکردنی ڕۆژنامەگەری قورستر دەکات و ژنانی ڕۆژنامەنووس ناچار دەکات پەنا بۆ خۆسانسۆری ببەن بەهۆی نەبوونی پاراستنی یاساییەوە.

 

لە بەرامبەر دیمەنێکی راگەیاندنی جیهانی کە تادێت تاریک دەبێت، ڕاپۆرتی پەیامنێرانی بێ سنوور لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئاماژە بە دابەزینێکی بێ وێنەی ئازادی ڕۆژنامەگەری دەکات هەروەها ڕۆژنامەگەری ڕووبەڕووی ئاستەنگە پەرەسەندووەکان دەبێتەوە لە فشاری سیاسی و سنووردارکردنی یاساییەوە تا توندوتیژی سیستماتیکی دژی ڕۆژنامەنووسان، عێراق لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا پلەی ١٥٥ی جیهانی بەدەستهێناوە، کاتێک ئەم ژمارانە بەراورد دەکرێن بە ڕاستی سەر زەوی، وێنەکە هێندەی تر تاریکتر دەبێت، ڕایگەیاندن لە عێراقدا لە ژێر قورسایی قەیرانە سیاسی و ئاسایشییەکاندا پەراوێزخراو و دوورخراوەتەوە.

 

ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ڕیزی ئەو گروپانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەو پێیەی تووشی توندوتیژی و هەڕەشە و تەنانەت کوشتنیش دەبن، لەم هەلومەرجەدا باسکردن لە ئازادی ڕۆژنامەگەری لە عێراقدا بە کردەوە دەبێتە شتێکی ئەستەمە.

 

تەڤگەرەکانی ژنان: لە نێوان وەدەرنانی و بەرهەمهێنانەوەی دەسەڵات

ساڵی ٢٠٢٥ قەیرانی پێکهاتەیی لەناو کۆمەڵگە و ڕێکخراوەکانی ژنان و سیستەمی یاساییدا ئاشکرا کرد، کە لە ئەنجامدا شکستی هێنا لە سنووردارکردنی توندوتیژی دژی ژنان، بە پێچەوانەوە لە هەندێک کەیسدا ئەم توندوتیژییە ناڕاستەوخۆ لەلایەن دەوڵەتەوە پشتیوانی لێکرا.

 

مەنار زوبەیدی، توێژەر لە مافی ژنان، ئاماژە بەوە دەکات، کە تەڤگەری ژنان لە عێراق بەدەست سستیی قووڵی پێکهاتەیی و چینایەتییەوە دەناڵێنێت، هەروەها تەڤگەرەکە لەلایەن کۆمەڵەیەکی بەرتەسکی ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت کە پەیوەستن بە ناوەندەکانی دەسەڵاتەوە، جا چ لە ڕێگەی نزیکبوونەوە لە دەسەڵاتی سیاسی یان لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ باڵیۆزخانەکان، یان لە ڕێگەی پەیوەندی پارتەوە، ئەم گروپە ژنانەی پەیوەستن بە پارت یان فراکسیۆنەکانەوە، نەیانتوانیوە لە تێگەیشتنێکی قۆرخکاری ڕزگاریان بێت، چالاکی ژنانیا لە بنچینەکەی بەتاڵ کردووەتەوە، گۆڕیویانە بۆ ڕووبەرێکی ڕاگەیاندن کە هەمان ڕووخسارەکان لە کۆنفرانس و کۆبوونەوەکاندا دەردەکەونەوە، ئەم دۆخە هیچ گۆڕانکارییەکی بەرجەستەی لە ژیانی ژنانی پەراوێزخراودا نەهێناوەتە ئاراوە.

 

هەرچەندە لە ماددەی ١٤ی دەستووری عێراق یەکسانی لە نێوان هاوڵاتیاندا دیاریکراوە، بەڵام ڕاستی یاسایی پڕە لە دژایەتیی ڕوون، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەسەڵاتی یاسادانان سەرەڕای ئەوەی خاوەنی دەسەڵاتی فراوانە، بەڵام زۆرجار لە ژێر کاریگەری فشارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندایە، هەروەها عێراق پێویستی بە پێداچوونەوەی گشتگیرە بە دەستوور و یاساکانیدا بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیانەی کە واژۆیان کردووە بگونجێت، لەم چوارچێوەیەدا یاساکانی پاراستنی ژنان لە توندوتیژی خێزانی و یاسای مافی زانیاری گرنگییەکی سەرەکییان هەیە، جگە لەوەش چالاککردنی میکانیزمەکانی چاودێری دەستووری بۆ مسۆگەرکردنی پاراستنی مافە بنەڕەتییەکان، بەتایبەتی مافەکانی ژنان، شتێکی بنەڕەتییە.

 

توندوتیژی خێزانی: پرسێکی سیستماتیکی، نەک تەنها ڕووداوێک

توندوتیژی خێزانی لە عێراق چیتر تەنها دیاردەیەک نییە، بەڵکو پرسێکی پێکهاتەیی ڕەگداکوتاوی قووڵە کە بە چەندین هۆکار سووتەمەنی پێدەدرێت، لەوانە پێشێلکردنی مافی ژیان، کەمتەرخەمی یاسادانان، نەبوونی میکانیزمی پاراستن، بێ سزای و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کە یاسای بە کوشتنی ژنان دەدەن بە ناوی "کوشتنی شەرەف" یان "بەرگریکردن لە شەرەف"، کە بە تایبەتی لە خێڵەکی و "بەرگریکردن لە شەرەف"دا یاسای دەدەن کۆمەڵگە خێڵەکان و ناوچە سنوورییەکان.

 

وتاری باوکسالاری باو دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی جیاکاریی بە پیاوان دەبەخشێت و پێگەی ژنان سست دەکات و توندوتیژی بە بەرامبەریان یاسای دەکات، بۆیە پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ دەرکردنی یاسایەک دژی توندوتیژی خێزانی، ئەم یاسایە دەبێت میکانیزمی ڕوون بۆ ڕاپۆرتکردن و پەناگە و لێپرسینەوەی یاسایی لەخۆبگرێت، لەگەڵ چالاککردنی ڕۆڵی دەزگا ئاسایشیەکان و دادوەرییەکان.

 

جگە لەوەش، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز پێویستە بەرامبەر بە پراکتیکی "نیشتەجێبوون" کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی مافە یاساییەکانی ژنان.

 

سیستەمی کۆتا وەک مسۆگەری نەک پێویستی

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو دەیە بەسەر ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن، بەڵام بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا بەهۆی سەقفێکی نەبینراوەوە کە بە "سیستەمی کۆتا" ناسراوە سنووردارە، ئەم سیستەمە لە سەرەتادا بۆ بەرزکردنەوەی نوێنەرایەتی ژنان لە ژیانی سیاسیدا دامەزرا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بۆتە کۆت و بەندێکی دامەزراوەیی کە باڵادەستی پیاو لەناو پارتە سیاسییەکاندا بەردەوام دەکات.

لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٥دا، لە کۆی حەوت هەزار و ٨٠٠ کاندید، تەنها دوو هەزار و ٢٤٨ کاندیدیان ژن بوون، ئەم ژنانی کاندیدە کێبڕکێیان لەسەر ٨٣ کورسی کرد کە بەپێی سیستەمی کۆتا تەرخانکرابوون، لە ئەنجامدا نزیکەی ٢٩% نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمانی عێراقدا هەبووە، لە کاتێکدا ژنانی عێراق لە سەرەتادا وەک دەستکەوتێک سەیری ئەم یاسایەیان دەکرد بە بەراورد لەگەڵ نوێنەرایەتی ژنانی ڕابردوو، بەڵام شیکارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە سیستەمەکە کاریگەرییەکی سنوورداری لەسەر بەهێزکردنی سیاسی ژنان هەیە و ڕەنگدانەوەی قەیرانێکی پێکهاتەیی قووڵترە.

 

پرسی نوێنەرایەتی دادپەروەرانە تەنانەت باس نەکراوە

لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە سیستەمی کۆتا لە دەستووردا چەسپاوە، بەڵام ئەمڕۆ ئامرازێک نییە بۆ گەیشتن بە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە، بەڵکو بووەتە ئامرازێکی هێمای کە بۆ دروستکردنی ڕووبەرێکی دیموکراتیک بەکاردێت، زۆرجار ژنانی نزیک لە سەرکردەکانی پارت کاندید دەکرێن، لە کاتێکدا دەنگی ژنی سەربەخۆ یان ڕەخنەگر لە میکانیزمەکانی بڕیاردان دوور دەخرێنەوە، ئەو ژنانەی کە دەچنە ناو پەرلەمانەوە زۆرجار لە ژێر کاریگەری دڵسۆزی پارت یان خێڵەکیدا دەمێننەوە و لە پرسە بنەڕەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دووریان دەخەنەوە.

 

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەم هەستیاریە پشتڕاست دەکەنەوە، لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢١دا ٩٥ ژن هەڵبژێردران، بەڵام ٨٣ ژنیان لە سایەی سیستمی پشکەوە چوونەتە پەرلەمان، لەکاتێکدا لە دەرەوەی ئەو سیستمە تەنها ١٢ ژن سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی کاندیدەکانی ژن، پرسەکانی وەک توندوتیژی سیاسی، وەدەرنانی پارت، و نەبوونی بەشداری دیموکراتیک بەردەوامن، بۆ گەیشتن بە بەهێزکردنی ڕاستەقینەی ژنان، پێویستە سیستەمی پشکەکان لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی یەکسان دابڕێژرێتەوە، لەگەڵ پەسەندکردنی چاکسازییە یاسایی و دامەزراوەیی و کولتوورییەکان کە مسۆگەری سەربەخۆیی ژنان دەکەن لە پرۆسەکانی بڕیاردان و دەستەبەرکردنی هاوبەشی یەکسانیان لە داڕشتنی سیاسەتدا.

 

کاتێک یاسا دەبێتە کۆت و بەند

لە دڵی میزۆپۆتامیادا، کە شارستانیەت و ئایینەکان لەیەکتر دەچن، زۆرجار ژنانی عێراق زیانلێکەوتووی یەکەمی ئەو گۆڕانکارییە قووڵانە بوون، شەڕ و داگیرکاری و کۆمەڵکوژییە یەک لە دوای یەکەکان کە لەلایەن گروپە توندڕەوەکانی دوژمنایەتی ژنانەوە ئەنجام دەدرێن، وەک داعش، کە ژنکوژی بەردەوامیان کردووە، بەتایبەتی بە هاوبەشی دەوڵەتێک کە ئایدۆلۆژیای ئایینی و پیاوسالاری لە باوەش دەگرێت، لە ئێستادا هەموو جۆرەکانی توندوتیژی بە نزیک لە ئاساییبوونەوە دادەنرێت و ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەرەوڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

 

ڕەگ و ڕیشەی پرسەکانی ژنان و کۆمەڵگە لەو سیاسەتانەدایە کە پەیکەری کۆمەڵایەتیی گرتۆتەوە، سیاسەتگەلێک کە بە پلەی یەکەم لەسەر بنەمای ئیسلامی سیاسی و هەڵاواردنی ڕەگەزی دامەزراون، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، کاریگەریی لایەنە ئاینیەکان لە عێراقدا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادی کرد و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر یاسا و سیاسەتی گشتی هەبوو، هەرچەندە دەستووری عێراق یەکسانی دیاریکردووە، بەڵام یاساکان لەسەر بنەمای لێکدانەوە تەسکەکانی ئایینی، ئازادییەکانی ژنانیان بەرتەسک کردووە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەک باری کەسی، سەرپەرشتیکردن، جل و بەرگ و ئازادیی هاتووچۆ.

 

دواجار ڕیشەی توندوتیژی دژ بە ژنان لەو قەیرانانەدایە کە دەوڵەت ئەزموونی دەکات و ئەوانەی بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێنرێن، سەرەڕای ئەوەی کە ژنانی عێراق گیریان خواردووە بە سیان "گەندەڵی سیاسی، توندوتیژی پیاوسالاری کە دەوڵەت گەمارۆدراوە، پارێزەری ئایینی"، بەردەوامن لە خەباتی خۆیان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و دەستوورێکی دادپەروەرانە و دووپاتی دەکەنەوە کە دەستبەرداری ئەم شەڕە نابن.