هەنگاوی گرنگ و نوێی تەڤگەری ئازادی بۆ پڕۆسەی ئاشتی

لەچوارچێوەی بانگەوازیەکەی ڕێبەر ئۆجالان وبڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە پۆلێک گەریلا لە ٢٦تشرینی یەکەم لەسنوورەکانی باکووری کوردستان کشانەوە بۆ قەندیل.

ئاڤان کەریم

 

ناوەندی هەواڵ- ٢٦ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی، هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ی شووباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لە قەندیل، ڕاگەیەندراوی هەنگاوەکە خوێندرایەوەو ئاشکرا کرا کە هێزەکانیان لە تورکیا کشاندۆتەوە.


گرنگی هەنگاوە نوێیەکەی تەڤگەری ئازادی
هەنگاوی خۆکێشانەوەی گەریلا لەهەندێک ناوچەی تەماس و نزیک لەئۆردوی داگیرکەری تورک لەچوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا بۆخۆی بۆنیشاندانی نیاز پاکی ئەوتەڤگەرەیە جارێکی تر، کەناخوازێت لەو ناوچانەی کەهێزی گەریلاو تورکیا لێک نزیکن هەوڵی تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی تێدا ئەنجام بدرێت، ئەوەش بۆخۆی هەنگاوە نوێیەکەی تەڤگەری ئازادی پەکەکە هێندەی ترگرنگ وبایەخدار دەکات کەدەیەوێ دەستی تێکدەر لەناوچەکە نەهێڵێ

هەنگاوەکە خوڵقێنەرە
تەڤگەری ئازادی ئاپۆیی لەسیاسەتدا خوڵقێنەرەودەتوانێ بەهەرهەنگاوێکی خۆی بەتەواوی ڕۆژەڤ دروستکات وڕای گشتی ونێوخۆیی بەلای خۆیدا بەرێ وپەیام ومەبەستی خۆی بگەیەنێت، هەروەکو لەکەسایەتی ڕێبەر ئۆجەلاندا بینیمان کەلەدەرفەتێکی زۆر تەنگ وکەمدا توانی پڕۆسەیەک دەست پێ بکات ولایەنی بەرامبەر ناچاری ئەوەبکات کەلەنێو پەرلەمانێکدا دۆزی کورد بێنێتە زمان لەکاتێکدا ئەوپەرلەمانە لەوەتەی هەیە هەوڵی سڕینەوەی کورد دەدات وتەنانەت ناوهێنانی نەتەوەی کوردی بەتاوانی گەورە لەقەڵەم دەدا.

 

ئەوە جگە لەوەی ڕای گشتی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوناچاری کردن قسەلەسەر پڕۆسەی ئاشتی بکەن.

تەڤگەری ئازادی ئامادەی فیداییە هەم لەشەڕو هەم لەئاشتیدا
تەڤگەری ئازادی ئاپۆیی بەقەدەر ئەوەی کەئامادەیە بۆشەڕ قوربانی بدات وتاکۆتایی بەرگری ڕەوا لەگەل وخاک بکات دوو هێندەش ئامادەیە بۆئاشتی و هەنگاوی بوێرانەو گرنگی ناوە،پێشترو لەمێژووی ئەوتەڤگەرەدا ئەم جۆرە لەهەڵوێست وهەنگاونانەمان بینیوە،کەجارێکی دیکەدا لەپڕۆسەی چارەسەریدا ڕێبەر ئاپۆ بڕیاری گەڕانەوەی گروپێک گەریلالەشاخ وگروپێک خەڵکی کەمپی مەخمووروگروپێک چالاکوان لەئەوروپاوە بگەڕێنەوە بۆ باکوری کوردستان وتورکیا،بەڵام ئەوەی کەبوێری پێشوازی ئەو هەنگاوانەی نەبوو دەوڵەتی تورکیابوو نەک پەکەکە،بۆیە لەبیرمانە کاتێک ئەوگروپە گەریلایەوئەوگروپە سڤیلەی خەڵکی مەخموور گەڕانەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستبەسەرو زیندانی کردن وهەڵسوکەوتێکی وەهای نیشان دا کەگروپەکەی ئەوروپا نەگەڕێنەوە،بەڵام سووربونی تەڤگەری ئازادی پەکەکە لەسەر ئامانج وهەنگاوەکانی خۆی ئەمڕۆ دەوڵەت ناچاردەکات مل بداتە ئاشتی وڕێکەوتن لەچوارچێوەی دەستوورو دان بەبوونی گەلی کوردو مافەکانیدا بنێت، هەرئەوەی کەلەدوای چەندین ساڵ لەقەدەغەکرنی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ڕێبەر ئۆجالان بڵاودەکاتەوە کەلەساڵی ١٩٩٧ ئەنجام دراوە بۆخۆی دان نانە بەوەی کە ئەوان درۆیان لەگەڵ جیهان کردوەو لەژێر ناوی تیرۆرو شەڕخوازیدا ڕێبەرێکی ئاوا ئاشتیخوازو مەزنیان زیندانی کردووەو ڕاستیەکەیان لەچاوی میدیاکان وجیهان شاردۆتەوە،ئەمە بۆخۆی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ڕێبەر ئۆجەلان وتەڤگەری ئاپۆیی هیچ کات شەڕیان پێ باشترنەبوە لەئاشتی

ئامانجی گرنگی پشت هەنگاوەکە
سیاسەتی ستراتیجی تەڤگەری ئازادی وڕێبەر ئۆجەلان هەمیشە ئامانج داروبە مەبەست بووە نموونەش زۆرن لەمێژووی ئەو تەڤگەرەدا ،ئێستاش ئامانجی گرنگی ئەم هەنگاوەمان لێوە دەرکەوتوە کەماوەی دوو ڕۆژە زۆرێک لەسیاسی وناوداروزاناو دەسەڵات دارانی ناوچەکەو جیهانیش باس لەگرنگی ئەو هەنگاوە نوێیە دەکەن بەرزی دەنرخێنن،باسکردن لەم هەنگاوە مێژووییە لەلایەن ئەم کەسو لایەنانەوە بۆخۆی دان پێدانانی ئەوانە بەدۆزی ڕەوای گەلی کوردو تەڤگەری ئازادی ئاپۆییدا،وەناساندنی ئەوتەڤگەرەیە وەک نمونەیەکی ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستی لەکاتێکدا چەندین ساڵە دەوڵەتانی هەژمونگەرای جیهان و بەدەستی دەوڵەتی تورکیا ووشەی نەگونجاوی تیرۆریان داوەتە پاڵ.

 شەڕی تایبەت دژ بەهەنگاوە نوێیەکەی پەکەکە
لەباشووری کوردستان وبەدەستی ئەوانەی کە دەمێکە کاربۆ دەوڵەتانی دژبەگەلو نیشتمانمان دەکەن هەروەکو هەمیشە وپیشەی لەمێژینەیان شەڕێکی تایبەت دژبەوهەنگاوە مێژوییە بەڕێوە دەچێت لەژێر ناوی کوردایەتی ونیشتمان پەروەریدا،چونکە لەڕاستیدا دوژمنانی ئەم گەل و نەتەوەو ئەم تەڤگەرەش هەرگیز نەیانویستوە ئاشتی بێتە بوون ،ئەوان لەگەڵ ئاشتیدا کۆک نین هەربۆیە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی گومان ولێکدانەوەوشیکردنەوەی جۆراوجۆری نەگونجاو شەڕی دەرونی بۆ کەسانی دڵسۆزو ووڵات پارێز دروست دەکەن ئەمە لەکاتێکدایە کە گەلی ئێمە لەباشوور بەدەست چەندین قەیرانی ئابووری وداگیرکاری ودەستێوەردانی دەرەکی وگوزەرانی خراپی خەڵکەوە دەناڵێنن، ئەودەسەڵاتە لەبری ئەوەی هاوکاربێت بۆبەدیهێنانی پڕۆسەی ئاشتی بەپێچەوانەوە کار لەسەر تێکدانی پڕۆسەکە دەکات، ئەوان لەوەتێگەشتون کەسەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکەو گەل تیایدا دەسەڵاتدارە نەک ئەوان، هەربۆیە هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن بۆ تێکدانی پڕۆسەکە.