هاوسەرگیری منداڵان لە تونس بەردەوامە لە تێکشکاندنی خەونی ژنانی گەنج

لە ناوچەکانی ناوخۆی تونس، هاوسەرگیری منداڵان بەردەوامە لە خواردنی خەونی ژنانی گەنج، ئەوان لە هەلی کار و سەربەخۆیی بێبەش دەبن، نەک لەبەر خۆشەویستی یان هەڵبژاردن، بەڵکو بۆ دەربازبوون لە ڕاستیەکی ئابووری سەخت و فشاری بێ لێبوردنی خێزان.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس-هەزاران و ڕەنگە ملیۆنان ژنانی گەنج کاتێکی پێویستیان پێنادرێت بۆ ئەوەی لە واتای هاوسەرگیری تێبگەن، هەروەها پرسیاریان لە خەون و پلانەکانی داهاتوویان بۆ خوێندن و کارکردن لێناکرێت، لە کۆمەڵگەیەکدا کە ژنانی بێ هاوژین بە زاراوەی "تەمەن گەورە" چەواشە دەکات، هەموو شتێک بە خێرایی ڕوودەدات و کچانی خوار تەمەن یاسای بەبێ ئەوەی ڕەچاوی دەرئەنجامەکانی بکرێت، هاوسەرگیریان لەگەڵ دەکرێت.

 

خەونم دەبینی لە وەزارەتێکدا کاربکەم، بەڵام پێیان وتم تۆ ژنیت و دەبێت هاوسەرگیری بکەیت... کێ ئاگاداری تۆ دەبێت؟، بەم قسانە، ڕوقەیە ئەولاد ئەحمەد، تەمەن ٤٠ ساڵ، هاوڵاتی گوندی ناوەڕاستی تونس، بە دەنگێکی ئارام دەستی کرد بە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی کە تاڵیی ساڵانێک تایبەتمەندی زۆرەملێی شاردبووەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندکارێکی زیرەک و چالاک  بووم، خەونێکی گەورەم هەبوو پەیوەندی بە کۆمپانیایەک یان وەزارەتێکەوە بکەم، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا زانکۆم تەواوکرد، وەک هەر ژنێکی گەنجی خۆپەرست، باوەڕم وابوو کە داهاتوو چاوەڕێم دەکات، لە هەموو دەرگایەکی ئەگەریم دەدا، بەشداریم لە چەندین گفتوگۆ دەکرد، هەروەها گەشتم بە بەشە جیاوازەکاندا دەکرد، تەنانەت بیرم لەوە کردەوە کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە خۆم دابمەزرێنم، بەڵام هەموو هەوڵەکانم شکستیان هێنا.

 

بەڵام هیوای لەدەست نەداوە، ئەگەر نەیتوانیبێت خەونەکانی بەدیبهێنێت، ئەوا کچەکەی داهاتوویەکی لە پێشە و بە هەموو ئامرازێک یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی دەیەوێت بیکات نەک ئەوەی کۆمەڵگە دەیەوێت، کۆمەڵگەی گوندنشینی ئێمە، لەڕاستیدا کۆمەڵگەی تونس بەگشتی، هێشتا ئەو هەڵبژاردنانە بەسەر کچاندا دەسەپێنێت کە ئەو هەرگیز نەیویستووە، هاوسەرگیری پێشوەختە چارەسەرێکی توند بوو کە بەسەرمدا سەپێندرا، بەڵام ئەوە هەڵبژاردەی من نەبوو، هەر بۆیە بڕیارمدا ڕۆڵێکی جیاواز لەگەڵ کچەکەمدا بگێڕم، بۆ ئەوەی هانی بدەم بۆ خوێندن و کارکردن و بەدەستهێنانی تواناکانی، هیچ شتێک بەسەریدا ناسەپێنم، دەمەوێت ژیانی خۆی بە ویست و ئازادی خۆی هەڵبژێرێت.

 

ڕوقیە ئەولاد ئەحمەد تاکە ژن نەبوو کە لە ترسی ئەوەی پیر بێت و لە داهاتوودا کەس نەدۆزێتەوە کە هاوسەرگیری بکات و نە پشتگیری بکات، ناچاربوو هاوسەرگیری پێشوەختە بکات، جەمیلە ئەولاد مەنسور ژنێکی تری گوندنشینی سیدی بوزیدە، سەر بە خێزانێکی گەورەیە و چوارەمی خوشک و براکانی بووە، لە ماڵێکی سادەدا گەورە بووە، خێزانەکەی ناچاریان کردووە هاوسەرگیری بکات.

 

خەونی ئەوەم دەبینی ببمە مامۆستا، هەر لە منداڵییەوە حەزم لە پێتەکان بوو و هەمیشە خوێندکاری باڵا بووم لە خوێندنگەکەمدا، باوەڕم وابوو کە خوێندن تاکە ڕێگەی دەرچوونە لە گوندە بچووکەکەم و ژیانێکی ماندووبوون و چاوەڕوانی، بەڵام خەونەکانم پارچە پارچە بوون کاتێک تەمەنم بوو بە ١٧ ساڵ.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک تەمەنم بوو بە ١٧ ساڵ، چاوی دراوسێ و خزمەکان دەستیان کرد بە شوێنکەوتنم، هەر جارێک یەکێک لە هاوڕێکانم هاوسەرگیری دەکرد، گفتوگۆی هاوسەرگیری چڕتر دەبووەوە، دایکم بە دەنگێکی نزمەوە پێی دەوتم کچەکەم، هاوسەرگیری بەرگێکە و هەلەکان بەفیڕۆ ناچن، باوکت چیتر توانای خەرجییەکانی ماڵەکەی نییە، برا گەورەکەت دەتوانێت، بەزەحمەت ئەوەندە دەدۆزێتەوە کە خۆراک بدات بە منداڵەکانی، فشارەکان لەسەری زیاد بوون کاتێک تەمەنی بوو بە ١٩ ساڵ  داواکاریکی تاڕادەیەک دەوڵەمەندی تەمەن ٣٥ ساڵان لێی نزیک بووەوە، خاوەنی بارهەڵگرێکی بچووک بوو کە سەوزەی دەگواستەوە بۆ شار، خۆشەویستی نەبوو، ئەویش ئامادە نەبوو، بەڵام هەمووان پێیان دەوت "ئەمە چارەنووسی تۆیە".

 

جەمیلە ئەولاد مەنسور بە ئازارەوە وتی: هەوڵمدا ڕەتی بکەمەوە، گریام، هاوارم کرد، چونکە ویستم خوێندنی زانکۆ تەواو بکەم، بەڵام لە کۆتاییدا، خۆمم بینی کە بە دوودڵی ووتم بەڵێ.

 

ساڵەکان تێپەڕین و ئێستا تەمەنی بیست ساڵە و کۆرپەکەی لەسەر شانی هەڵگرتووە و لە کلینیکی گوندنشین چاوەڕێی نۆرەی خۆی دەکات، سەرەڕای ئەمەش زیندوویی لەدەست نەداوە، بەڵام زیاتر بێدەنگ بووە، بە چاوی خەمناکەوە قسە دەکات، بەڵام هێشتا دەفتەرێکی بچووکی لە ژێر بالیفەکەیدا شاردووەتەوە، کە هەموو شەوێک یەک ڕستەی تێدا دەنووسێت "هێشتا دەمەوێت مامۆستا بم".

 

ڕوقەیە و جەمیلە کاتێکی تەواویان پێ نەدرا تا لە واتای هاوسەرگیری تێبگەن، پرسیاریان لە بەرپرسیارێتی و خەونە دواخراوەکانیان نەکرا، هەموو شتێک بە خێرایی ڕوویدا، زەماوەندەکەیان لەنێو گۆرانیی ژنانی گوند و پیرۆزبایی خزم و کەسوکاردا بەڕێوەچوو.

لەنێوان کولتووری "شاردنەوە" و فشاری بێکاری

بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی پشت تەشەنەکردنی ئەم دیاردەیە لە ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای سیدی بوزید، حەیات عەمامی، چالاکوانی مافی مرۆڤ دووپاتی دەکاتەوە کە بێکاری یەکێکە لەو هۆکارە دیارانەی کە کاریگەری لەسەر مەیلی زۆرێک لە ژنانی گەنج هەیە بۆ هاوسەرگیری پێشوەختە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوخۆدا باو بووە ژنێک دەیان ساڵ یان تەنانەت ساڵانێک بەدوای کاردا بگەڕێت، جا پێش دەرچوون بێت یان دوای تەواوکردنی خوێندن، ئەمەش هەلیی هاوسەرگیری لە ماوەی "گریمانەکراو"دا بێبەش دەکات، دەوترێت "شەمەندەفەری هاوسەرگیری بەلایدا تێپەڕیوە".

 

حەیات عەمامی وتی: ترسی مانەوە لە بێ هاوسەرگیری زیاتر دەبێت بەهۆی ناسکی دۆخی ئابوورییەوە، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی چینی ناوەڕاست، کە لەم ساڵانەی دواییدا بەرەو خراپبوون دەچێت، ئەمەش مەیلی بەشێک لە ژنانی گەنجی زیاتر کردووە بۆ ئەوەی بەدوای هاوسەرگیریدا بگەڕێن وەک ئامرازێک بۆ ژیانێکی سەقامگیر و ئاسایشی دارایی، هەروەها ئەم نەخشەیە بە بەهێزکردنی وتاری نەریتی و کۆنەپەرستانە وەک بەشێک لە کولتوری ناوچەکە دەبەستێتەوە. لە هەندێک بواردا مەیلی هاوسەرگیری ژنانی گەنج بە خێرایی باو بووە، تەنانەت ئەگەر لە ڕووی دەروونی و داراییەوە ئامادە نەبن، ئەمەش نەک هەر گوزارشت لە داب و نەریتەکان دەکات، بەڵکو هەوڵدان بۆ ڕزگاربوون لە بارگرانی پاڵپشتی دارایی، بەتایبەتی لە خێزانە گەورەکانی گوندەکاندا.

 

ڕوونیکردەوە کە نۆرمەکانی کۆمەڵایەتی هاوڕێی ئەم ڕەوتەن لەگەڵ فشارەکان کە بە خێزانە فراوانەکەدا تێدەپەڕن، ئاهەنگی هاوسەرگیری و گەشتکردن لەناویاندا دەبێتە گۆڕەپانێکی ڕاستەوخۆی فشار، کە کچان پرسیاری شەرمەزارکەریان لێدەکرێت وەک "ئاهەنگی هاوسەرگیری کەی؟"، "بۆچی هێشتا هاوسەرگیریت نەکردووە؟"، و "چیت کەمە؟" هەموو ئەم دەستەواژانە وەک ئامرازێک کاردەکەن بۆ ناچارکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ ئەوەی بە تەواوی خۆیان بۆ ژیان ئامادە بکەن، جگە لەوەش لە ژینگەیەکی پیاوسالاریدا ژنان و بەتایبەت دایکان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن، بەو پێیەی بە توندی بارگرانییان لەسەر ئەرکی هاوسەرگیری کچەکانیان قورسە، ئەمەش وادەکات هاوسەرگیری قورس بێت، بە پێویستی نەک بە هەڵبژاردنی ئازاد.

 

حەیات عەمامی ئاماژەی بەوەدا، ئەو تەڤگەرە ئیسلامیانەی لە دوای ساڵی ٢٠١٣ سەریان هەڵدا، بڵاوبوونەوەی هاوسەرگیری پێشوەختەیان زیادکرد، بەو پێیەی هەندێک گروپ وتارێکیان گرتەبەر کە هانی منداڵانی کچ دەدات بۆ هاوسەرگیری لە تەمەنێکی بچووکدا، لە دەوروبەری تەمەنی ١٣ یان ١٤ ساڵیدا، ئەوەی پێشکەشی کرد کە بە مۆدێلێکی سەرکەوتوو بۆ ئەو کەسانەی کە خێزانیان دامەزراندووە سەرەڕای سنوورداربوونی ئەزموونی هاوسەرگیرییان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان بەبێ گوێدانە ئاستی خوێندن یان دەستکەوتەکانیان، لە چاوی کۆمەڵگەدا وەک کەمتەرخەم دەمێننەوە ئەگەر هاوسەرگیری نەکەن، تەنانەت ئەوانەی بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە یان ئەوانەی لە پۆستە باڵاکاندان وەک نمونەی نەرێنی سەیر دەکرێن، زۆرێک لە ژنانی گەنج بۆ دەربازبوون لەم تێڕوانینە کۆمەڵایەتییە هاوسەرگیری دەکەن، بە چاوی سادە و خەونی بێگەردەوە دەچنە ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوە، ناتوانن پێشبینی سەختی و بەرپرسیارێتیەکانی هاوسەرگیری بکەن، زۆرجار ناچارن توندوتیژی و زەلیلکردن قبوڵ بکەن تەنها بۆ پاراستنی ژیانی هاوسەرگیرییان، ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی جیابوونەوە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە لە وڵاتەکەدا.

 

حەیات عەمامی ستایشی کاری ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی ژنانی کرد، کە سەرەڕای کەمی تواناکان کاردەکەن و هەوڵی دابینکردنی چارەسەری پراکتیکی دەدەن، بەڵام بەبێ هاوبەشییەکی کاریگەر لەگەڵ دەوڵەت، ئەنجامێکی بەرچاو بەدی نایەت، ئەوەی ئەمڕۆ پێویستە هەوڵێکی هاوئاهەنگە لەلایەن ڕاگەیاندن و پەروەردە و کولتوورەوە بۆ داڕشتنی هۆشیارییەکی جێگرەوە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە کەرامەتی کچان و مافی هەڵبژاردنی هاوسەرگیری لە دەرەوەی خۆشەویستی و لێکتێگەیشتن، نەک وەک چارەسەرێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا حەیات عەمامی داوای دامەزراندنی دامەزراوەی پشتیوانی و ڕێنمایی نیشتمانی، وەک ئەو دەزگایانەی کە یارمەتی چاککردنەوەی هاوژینەکان دەدەن، پەروەردەیان دەکەن لەسەر کۆتاییهێنان بە هاوسەرگیری پێشوەختە، هەروەها پشتیوانی یاسایی و سۆزداری بۆ ژنانی جیابووەوە، ئەمە جگە لە وەبەرهێنان لە تۆڕەکانی خۆپارێزی و پەروەردەیی کە یارمەتیدەرن لە دیاریکردنی فشارەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە زوو و پشتگیرییەکی گونجاو پێش ڕوودانی، لە کاتی هاوسەرگیری و دوای ڕوودانی پێشکەش دەکەن.