"بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی ژنۆلۆژیەوە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ڕزگاری ژنان"

دوای ناساندنی لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، ژنۆلۆژی بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، وەک بیرۆکەیەکی نوێ و جیاواز سەیر دەکرێت کە لە ڕێگەیەوە ژن دەتوانێت هێزی ناوەوە و خۆبەدیهێنانی خۆی بدۆزێتەوە.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ-بە ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویانداوە، پێویستی سەرلەنوێ بە ڕۆڵ و پێگەی ژن لە کۆمەڵگەکاندا سەریهەڵداوە، لەم ڕوانگەیەوە ژنۆلۆژی "زانستی ژنان" وەک زانستێکی مۆدێرن دەرکەوتووە کە هەوڵدەدات لە پرسی ژنان تێبگات و مافەکانیان بەرەوپێش ببات، نەک تەنها وەک تەوەرێکی گفتوگۆ، بەڵکو وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ گەشەپێدانی خودی و کۆمەڵایەتی.

 

لە ڕێگەی ئەو ئەکادیمیا و ناوەندانەی کە بۆ بڵاوکردنەوەی زانستی ژنان دامەزراون، تەڤگەرێکی چالاکی ژنان دەستی کردووە بە دووبارە داڕشتنەوەی چەمکەکانی ئازادی و بەشداریکردن لەسەر بناغە زانستی و کۆمەڵایەتییەکان، ئەزموونی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە زۆر بوار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مۆدێلێکی ژیانییە بۆ ئەم تەڤگەریە.

 

زانستی ژنان "Jineologia" لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە پەرتووکی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" پێشنیار کراوە، هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی ئەم زانستە لە ساڵی ٢٠١١ لە هەلومەرجێکی سەختدا دەستیپێکرد، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات پەرەی سەندووە، لە کۆبوونەوەی نهێنیەوە دەستیپێکردووە و ئێستا خولی پەروەردەی و وۆرکشۆپ و وتارەکانی تێدایە کە هۆشیاری ژنان بەرز دەکەنەوە، بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

لەمعان محەمەد شێخۆ، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە قامیشلۆ ڕوونیکردەوە کە چۆن کارەکە لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیەوە گۆڕاوە بۆ تۆڕێکی فراوان لە ناوەندەکان لە ناوچە جیاجیاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی: لە ساڵی ٢٠٠٨، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەرتووکەکەیدا "سۆسۆلۆژیای ئازادی" پێشنیاری کرد، زانستی ژنان، لەگەڵ سەرەتای ساڵی ٢٠١١ و هەڵگیرسانی شۆڕشی سووریا دەستمان کرد بە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانە لەشێوەی گروپ لەڕێگەی کۆبوونەوە، بەنهێنییەوە ئێمە کارمان لەسەر ئاشناکردنی کۆمەڵگە بەم زانیاریانە کرد، بەتایبەتی ژنان.

 

"سیستمی خولی پەروەردەیمان زۆر فراوانە"

سەبارەت بە دەستپێکردنی کارەکەش ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای هەر هەنگاوێک قورسە، ئێمەش ڕووبەڕووی ئەمە بووینەوە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا توانیمان بەسەر هەموو سەختی و ئاڵەنگاریەکاندا زاڵبین و سەرکەوتن بەدەستبهێنین، هیوادارین لە داهاتوودا هەنگاوی ئەرێنی بەرەو پێشخستنی ژنان و کۆمەڵگە بنێین، ئێمە سەرنجمان لەسەر گروپێکی تەمەنی دیاریکراو نییە؛ جگە لە خولی پەروەردەی، چالاکی کات بەسەربردن، کۆڕی گفتوگۆ، وۆرکشۆپ، و زۆرێک پێشکەش دەکەین لە چالاکییەکانی تر، بازنەی کارەکانمان فراوانتر بووە بۆ ئەوەی زۆرێک لە ژنان بگرێتەوە، بۆیە پێویستمان بە دامەزراندنی ناوەندی ئەکادیمی بوو بۆ خوێندنی ژنۆلۆژی، یەکەم ناوەند، یان ئەکادیمیا، لە عەفرینی داگیرکراو کرایەوە، ئێستاش چەند ناوەندێکمان هەیە لە دێرێک، قامیشلۆ، تەبقا، و شوێنەکانی دیکە، کار و سیستمی خولی پەروەردەیمان زۆر فراوانە، لەگەڵ خولی پەروەردەی کاتژمێر، ڕۆژانە، مانگانە، و ساڵانە، خولی پەروەردەی لەسەر بنەمای خولی پەروەردەی کراوە و داخراو پێشکەش دەکرێت، کە مانگانە دەیان ژن لەخۆدەگرن.

 

سەبارەت بەو بابەتانەی لە خولە پەروەردەیەکاندا دەخرێنە ڕوو، وتی: زۆر بابەتمان هەیە کە کار لەسەر پێشکەشکردنی دەکەین وەک وانە، ئێمە ژنۆلۆژی وەک زانستێکی ژیان سەیری دەکەین، لەگەڵ قووڵبوونەوەمان لە ژیاندا، دەبینین کە چەندین بابەت هەن کە پێویستە باسیان لێبکرێت و فراوانتر بکرێت و چارەسەریان بکرێت، ئێمە چەندین شێوازمان هەیە کە لەڕێگەیانەوە زانیاری لە ئەکادیمییەکان دەگەیەنین، تەنها بابەتەکان ڕوون ناکەینەوە، بەڵکو فیلم و وێنەیش پیشان دەدەین کە ئێستا بە ڕابردووەوە دەبەستێتەوە بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەو زانیاریانەی پێشکەشی دەکەین.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتوانین زانستەکان لە یەکتر جیابکەینەوە، کۆمەڵناسی زانستێکی بنەڕەتییە، و چارەسەری دەکەین چونکە کۆمەڵناسی پەیوەستە بە ژنۆلۆژیاوە، ناتوانین لە یەکتر جیایان بکەینەوە، ناتوانین دەست بە هیچ وانەیەک بکەین بەبێ گەڕانەوە بۆ مێژوو و کۆمەڵگەکان، ئەمەش بەپێی ئەو سەردەمەی تێیدا دەژین.

 

نموونەیەکی لەم بابەتە هێنایەوە: ئەگەر بابەتی سیاسەت وەربگرین، ئەوا باس لە پرسێکی قووڵ دەکەین، پرسیاری زۆریش هەیە کە پەیوەندی بەوەوە هەیە، وەک؛ بۆچی سیاسەت بوونی هەبووە، چۆن لە سەرەتادا بەکارهێنرا، وڵاتانی سەرمایەداری چۆن توانیان بیشێوێنن بۆ ئەوەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن؟ بۆیە پێمان وایە گرنگە دووربکەونەوە لە جیاکردنەوەی وانە و زانستەکان لە یەکتر، هەروەها زۆرجار بەشداری خولی پەروەردەی تایبەت دەکەین بۆ ئەوەی قووڵتر بچینە ناو هەندێک بابەتەوە، لەوانە ڕەگەزی، تایبەتمەندییەکانی ژنان و پیاوان، ژیانی بەشداریکردن و بابەتگەلی جۆراوجۆری دیکە، بۆ ئەوەی زیاتر خۆمان لەم بوارانەدا پەرەپێبدەین.

 

"ژنۆلۆژی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قبوڵکردن بەدەستدەهێنێت"

سەبارەت بە خولە پەروەردەییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، خولە پەروردەییەکان لەسەر بنەمای ئاستی هەرێم و ڕۆشنبیری پێشکەش دەکرێت، نابێت چاوپۆشی لەو بابەتانە بکرێت، بەو پێیەی زۆرێک لە ناوچەکان داب و نەریتی خۆیان هەیە، نەریت و ئاستی بیرکردنەوەی خۆیان هەیە، بۆیە هەوڵدەدەین لەسەر ئەم بنەمایە زانیاری بدەین یان باسی ئەوە بکەین، دەبێت هەمیشە بە هەستیارییەوە و بە گرنگییەکی بەهێزەوە لەم بابەتانە نزیک ببینەوە، چونکە هەوڵدەدەین تاکەکەس پەرەپێبدەین، نەک پاڵیان پێبدەین لە ڕێگاکە، ژنۆلۆژی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قبوڵکردن بەدەستدەهێنێت، ئێستا ژمارەیەکی زیاتر لە ژنانمان هەیە کە خاوەنی زانیارییەکی بەرفراوانن دەربارەی زانستی ژنان، لە گرنگی قووڵکردنەوەی تێگەیشتنیان لەم بابەتە تێدەگەن، ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ بڵاوکردنەوەی زانستەکە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر، شێوازی ئێمە بۆ ڕوونکردنەوەی جینۆلۆژی، بەتایبەتی گەیاندنی زانیارییە بە ڕوونیتر، بەستنەوەی بە نموونە و مێژووی ژنان بە درێژایی سەدەکان.

 

لەمعان محەمەد شێخۆ پێیوایە وتارەکان، لە ڕوانگەیەکی زانستی و فەلسەفییەوە، باشتر دەتوانن زانیاری بگەیەنن، بەستنەوەی نموونە و بەڵگە بە زانیاری زۆر گرنگە لە بەڵگەنامەکردنی هەموو شتێک بۆ وەرگر، لەوێوە وەرگر قەناعەتێک پەرە پێدەدات کە پاڵنەرێکە بۆ گەشەکردن، لە ڕێگەی ئەو گفتوگۆیانەی کە لە کاتی وانەکان و کۆڕەکاندا ڕوودەدەن، ژنان درک بەوە دەکەن کە خاوەنی سیفەتی گرنگن و دەبێت ئاگاداری خۆیان و خاڵە بەهێزەکانیان بن، دەبینین زۆرێک لە ژنان دەست دەکەن بە گۆڕینی خۆیان بۆ باشتر بە پرسیارکردن و دۆزینەوەی زۆرترینیان لە ڕێگەی گونجاو بۆ گۆڕینی کەسایەتییەکانیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە بەشداربووان ئامانجی تایبەت بە خۆیان هەیە، بەڵام دەبینین کە زانستەکانیان لاوازە و دەیانەوێت خۆیان پەرەپێبدەن، ئێمە بە ناسینی خۆیان دەست پێدەکەین، هەروەها وانە لەسەر ژنۆلۆژی "زانستی ژنان" دەدەین، هەروەها هەندێک شێوازی دیکە بەکاردەهێنین، بە پرسیارکردن لەسەر ئەو سیفەتانەی کە ژنێک خۆی خۆشدەوێت و ئەو سیفەتانەی کە هەوڵدەدات بیگۆڕێت یان حەزی لێی نییە، ئێمە لێرەین کە کەسایەتییەکان بونیاد دەنێینەوە، ئێمە ئەمانە دەهێنین، پرسیارەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ خودی ژنەکە و ئارەزووی گۆڕینی هەندێک شت لەبارەی خۆیەوە.

 

سەبارەت بە بەشداریکردنی ژنان لە ئەکادیمیاکاندا، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشدارییەکی گەورە لەلایەن ئەو ژنانە هەیە کە سەردانی ناوەندەکە دەکەن و بەشداری لە خولی پەروەردەی و وتارەکاندا دەکەن، ئەمەش پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی زیاتر کاربکەین، لەڕێگەی ئەو خولانەی پەروەردەیەوە توانای زیاتر بەدەستدەهێنن بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە و خێزانەکانیان، ئەوانەی لەدەوروبەریانن و ئارەزووی پەرەپێدانی کەسایەتییەکانیان زیاتر دەبێت.

 

"دەیان ژن هەن کە توانیویانە لە کاتی پەروەردەکاندا خۆیان پەرەپێبدەن"

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانین ژمارەی ئەو ژنانە دیاری بکەین کە لە ئەکادیمیاکان پەروەردەیان وەرگرتووە، بەڵام دەیان ژن هەن کە توانیویانە لە کاتی پەروەردەکاندا خۆیان پەرەپێبدەن، ساڵانە ئامارەکان جیاوازن، لەم ساڵانەی دواییدا بینیمان کە ژنان لە هەموو باکگراوندەکانەوە بە تامەزرۆییەوە دەچنە ناو ئەو خولە پەروەردەییانەوە کە پێشکەش دەکرێن، ئەم خواستەش لە ئاستی هۆشیاری ژنانەوە سەرچاوە دەگرێت کە ژنان خۆیان لە کاتی شۆڕشدا بڵاویانکردووەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ئەو بناغانە دەخەینەڕوو کە ژنۆلۆژی (زانستی ژنان) لەسەریان کاردەکات، وەک زانستی ژیانی بەشداریکردن، زانستی ژیان، و زانستی کۆمەڵگە- زانستی شۆڕشی ژنان- ئەوکات دەتوانین پێکەوە هەموو شتێک پەرەپێبدەین، پەرە بەخۆمانیش بدەین، پەرەپێدانی خۆمان پەرەپێدانی خودی کۆمەڵگەیە.

 

لەمعان محەمەد شێخۆ ڕوونیشیکردەوە، ئێمە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پەیوەندی لەگەڵ ژناندا دەکەین، ناوبەناو لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی یان ئەپڵیکەیشنی زووم کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، لەوێدا بیرۆکەکانمان دەخەینەڕوو، باس لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆری پەیوەست بە ژنان دەکەین، هاوکات وتار دەدەین، هەندێکجاریش گفتوگۆکان لە ناوەندەکانی سەر بە خۆمان، وەک میسر و لوبنان ئەنجام دەدرێن، هەوڵدەدەین ئەکادیمیاکانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا بکەینەوە، چونکە پەروەردەی ژنان پەیوەندی بە ژنانەوە هەیە لە هەر کوێیەک بێت، نەک تەنها ناوچەیەکی جوگرافی یان نیشتمانی، پەروەردەیەکی گشتگیر و دیموکراتتیە بۆ هەموو کۆمەڵگەکان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، لەمعان محەمەد شێخۆ، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیا لە ناوەندی قامیشلۆ جەختی لەوە کردەوە، پەروەردە کراوەیە بۆ هەموو ئەو ژنانەی دەیانەوێت خۆیان پەرەپێبدەن، لە ڕێگەی هاوپشتی و خۆشەویستیمانەوە دەبێت لە دەوری یەکتر کۆببینەوە و پەروەردەی ژنان پێشبخەین، چونکە ئازادیی ژن بە واتای ئازادی کۆمەڵگەیە بە گشتی لەگەڵ ڕزگارکردنی کۆمەڵگە هەموو نەوەکان ئازاد دەبن، چالاکوانە ئەو کەسەیە کە بۆ بونیادنانی ئەم کۆمەڵگەیە هەوڵدەدات و بەرەنگاری دەبێتەوە.