شایەتحاڵێکی عەلەوی وردەکارییەکانی پشت پەردەی کۆمەڵکوژییەکانی کەنارەکانی سووریا ئاشکرا دەکات

ڕاستی لە تاریکیدا نامێنێتەوە، شایەتحاڵێکی عەلەوی باس لە کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکانی سووریا دەکات، وردەکارییەکانی پشت پەردە خوێناوییەکەی جیهادیەکانی هەتەشە ئاشکرا دەکات.

سیلڤا ئیبراهیم-ئاڤرین ناڤدار

 

باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا-پێکهاتەی عەلەوی یەکێک بوو لەو پێکهاتانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی ترسناک بووەوە کەلەلایەن هەتەشەوە بەرامبەریان ئەنجامدرا، ئامانجی ئایدۆلۆژیای توندڕەویان سڕینەوەی فرەچەشنی کولتووری و ئایینی سووریا و دامەزراندنی ڕژێمێکی پاوانخوازە کە ئەو ستەمکارییە قووڵتر بکاتەوە کە ڕژێمی بەعس لە سووریا پەیڕەوی لێدەکرێت.

 

شایەتحاڵێکی عەلەوی ئەو ڕاستیانەی ئاشکرا کرد کە حکومەتی کاتی سووریا بە ئەنقەست لە جیهان شاردبوویەوە و دەستکاری کردبوو، بەڵام وەک دەوترێت "بیستن وەک بینین نییە"، لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسەکەمان لەگەڵ یەکێک لە شایەتحاڵەکانی ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە کەناراوەکانی سووریا ئەنجامدراون، کە گیانی هەزاران کەسی لێکەوتەوە، بەبێ هیچ ڕێگرییەکی نێودەوڵەتی و لێپرسینەوەیەک کۆبووەوە.

 

(س.ع) لە بانیاسەوە هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سەرەتای ئازار و چیرۆکی نوێ بێت کە بە خوێنی عەلەوییەکان لە کەنارەکانی سووریا نووسراون، ئەوان پێیان وابوو ئەوە سەرەتای هیوایەکی نوێیە کە سووریا بەرەو سەلامەتی دەبات، وتی: دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، پێمان وابوو ڕادەستکردنی چەک و جێبەجێکردنی نیشتەجێبوون لە کەناراوەکانی سووریا دەبێتە هۆی وەستاندنی خوێنڕشتن، لەسەر بنەمای ئەمەش هەمووان وەڵامی ئەو ڕێوشوێنانەیان دایەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام هەر کە دانیشتوانی کەناراوەکان وەڵامی ئەم ڕێوشوێنانەیان دایەوە، هێرش کرایە سەر ماڵەکانیان، و بە زۆر کەوتنە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکان، ناچارکران هاوار بکەن و زەلیلکردنیان و پێشێلکردنی کەرامەتیان، ئەم پێشێلکاریانە ترسی دانیشتووانیان بەرزکردەوە لەوەی پێشێلکارییەکان بەرەو کوشتن پەرەبستێن، هەمیشە خۆمان دڵنیا دەکردەوە کە ئەمانە ڕێوشوێنی ڕووکەشین و بەم زووانە کۆتاییان دێت، بەداخەوە هەموو ڕۆژێک دۆخەکە خراپتر دەبوو، پێشێلکارییەکان و کوشتنەکان زیاتر بوون.

 

فیشەکیان لە سکی ژنێکی دووگیان بەتاڵ کردۆتەوە

لە ٦ی ئاداردا خێزانی (س.ع)، بێ ئینتەرنێت بوون، سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی کە بینیبوویان، هیوایەکی زۆریان بەو هێزانە هەبوو کە بانگەشەی ئەوە دەکەن شەڕی پاشماوەکانی ڕژێم دەکەن، گەڕان و پشکنین و ڕاوەدوونانی تاکی داواکراوی دەگرن، وتی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بیستمان کە داوای کۆکردنەوەیان کردووە لە هەموو شارەکانی سووریا بۆ بنبڕکردنی پێکهاتەی عەلەوییەکان، ئێوارە سەرمان سوڕما کاتێک دەستمان بە ئینتەرنێت گەیشت بۆ ئەوەی گوێمان لە کۆمەڵکوژییەکانی دژی عەلەوییەکان بوو، دواتر بۆمان دەرکەوت کە هەموو ئەو دەنگانەی دەمانبیست و ئەو هەواڵە چەواشەکارانەی کە لە ڕاگەیاندکانەوە بڵاودەکرانەوە سەبارەت بە گەڕان و ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان لە ڕاستیدا کۆمەڵکوژی بوون کە کەس ڕزگاری  لێ نەبووە، یادەوەری زۆر کەس کە لەم کۆمەڵکوژییانەدا کوژراون، لەوانە پزیشک و پارێزەر و ئەندازیار، بێکۆتایە. تەواوی خێزانەکان کوژران، باسی کوشتنی منداڵان و بازرگانیکردن بە ئەندامەکانیان ناکەم.

 

ئاماژەی بە ڕووداوێک کرد کە تێیدا تەواوی خێزانێک کوژران: هێرش کرایە سەر خێزانێک، و باوک و دایک و کوڕ و کچەکەش کوژران، ژنە دووگیانەکەیان بەجێهێشت، بەڵام کاتێک هاوژینەەکەی ڕێگری لە چەتەکان کرد کە بیکوژن لەبەر خەمی ئەو منداڵەی لە سکی دایکیدا بوو، فیشەکەکانیان بەتاڵکردەوە بۆ ناو سکی، لەکاتێکدا هاوژینەکە شانی کراوەتە ئامانج، ئەمە یەکێکە لە ڕووداوەکان،کە مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکات.

 

سووتانی ئۆتۆمبێل کە هاوڵاتیانی لەناو بووە

ئەم دیمەنانە کە دڵیان دەترساند، ئیتر تەنها پۆستی تۆڕی کۆمەڵایەتی نەبوون، کۆمەڵکوژییەکان گەیشتنە بەر دەرگاکانیان و ئەویش بە چاوی خۆی شایەتحاڵی کۆمەڵکوژییەکان بوو، من بە چاوی خۆم شاهیدی سووتانی ئۆتۆمبێلەکان بووم کە هاوڵاتیانی لەناوەوە بوون، جگە لە سووتانی ماڵ و دوکان و شوێنی تایبەت بە خزمەتکردنی هاوڵاتیان، هەروەها شاهیدی ڕفاندنی گەنجان و گاڵتەکردن بە داواکارییەکانیان بۆ ئاسایش و سەلامەتی و گاڵتەکردنیان و زەلیلکردنیان بوونم.

 

ترسی(س.ع) و خێزانەکەی زیاتر بوو کاتێک بینیان کوڕ و کچەکانی پێکهاتە عەلەوییەکان بوونەتە ئامانجی ئەم کۆمەڵکوژییە خوێن ساردانە، لەکاتی هێرشکردنیان بۆ سەر ماڵەکەمان، بەدەنگی بەرز لە دەرگاکەیان دا، ترسیش نزیک بوو دڵمان قووت بدات، لەنێو فیشەکی بێسەرپەرشت لە هەموو ئاراستەکانەوە، ئەوان سەرکەوتن بەسەر بیناکەدا و دەستیان کرد بە گەڕان و دزینی دوکانەکانمان بەبێ ئەوەی هیچ کام لە ئێمە پەنجەیەک بجوڵێنین، چونکە هەرکەسێک سەری بەرزکردبێتەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان یان داوای مافەکانیان دەکوژرێت، سێ جار لەسەریەک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەیان بە چەکەوە.

 

گۆڕە بەکۆمەڵەکان

ڕوونیشیکردەوە، شەقامەکان پڕبوون لە تەرمی هاوڵاتی مەدەنی و کەس نەیتوانی لێیان نزیک بێتەوە، وتی: نزیکەی سێ ڕۆژ تەرمەکان لە شەقامەکاندا مانەوە و کاتێک لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانەی کە لە ناوچەی کەناراوەکانی سووریا ڕوویانداوە، بەتایبەتی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون، چونکە حکومەت پاساوی بۆ جیهان دەهێنایەوە کە شەڕی پاشماوەکانی ڕژێم دەکات، ئەوان بە بولدۆزەر تەرمەکانیان کۆکردەوە و خستیانە ناو بارهەڵگری گەورە و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا نێژران، سەبارەت بە گەڕەکەکانی نزیک دەریا، تەرمەکانیان فڕێدایە ناو دەریاوە و بە گاڵتەجاڕیەوە دەیانوت ‘ماسییەکان برسین’ و هەوڵیان دەدا شوێنەواری کۆمەڵکوژییە خوێناویەکان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بشارنەوە.

 

کاتێک کۆمەڵکوژییەکان بەبێ هیچ کارێکی نێودەوڵەتی زیاتر بوون، زۆربەی دانیشتووان بەرەو گوندەکان ڕۆیشتن، هەندێک لە دانیشتوان پێیانوابوو ئەگەر بچنە گوندەکان لە کۆمەڵکوژییەکان سەلامەت دەبن، بەشێکی زۆریان لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکان و کێڵگەکاندا لە سەرمای تاڵدا دەخەوتن، بەڵام بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەدوای دانیشتوانەکەدا دەگەڕان، ماڵ و گوندەکانیان سووتاند، جگەلە ڕفاندنی ژنان و بردنیان بە دیل، پاشماوەکانی ڕژێم لە یەکەم ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمەوە وڵاتیان بەجێهێشت، ئەگەر بەڕاستی دەیانویست بەدوایاندا بگەڕێن، ئەوا پێویستە لە دەرەوەی وڵات بەدوایاندا بگەڕێن.

 

هەستکردن بە نامۆبوون لەناو نیشتماندا

(س.ع.)، باسی لە دۆخی ئابووری کرد: هەموو فەرمانبەرانی ئەو بەش و دامەزراوانەی بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی کاروباری دانیشتووان، لە کارەکانیان دوورخرانەوە و لە هەلی کاریان بێبەش کران تەنها لەبەر ئەوەی سەر بە پێکهاتەی عەلەوییەکان بوون، هاوکات ئەوانەی پشتیان بە کشتوکاڵ بەستبوو لە کێڵگەکانیاندا کوژران، دانیشتووانەکە بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە هەموو سەرچاوەکانی داهاتەوە بڕدراون، تەنانەت بەدەستهێنانی نانیش بوو بە پرسێکی ژیان و مردن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندکارانی زانکۆ لە ترسی ژیانی خۆیان وازیان لە خوێندن هێناوە، ڕاستی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەم ماوەیەی دواییدا بە تەواوی دابەزیوە، هیچ شتێک وەک خۆی نەماوەتەوە، ماڵەکان بوونەتە زیندانێک کە دانیشتووانەکەی پەنایان بۆ دەبەن، کۆمەڵکوژییەکان نەوەستاون، بەڵام بە تاکە کەسی بەردەوامن نەک بەکۆمەڵ، هەروەها ڕفاندنیش بەردەوامە، ڕاستی ژنان بە ڕۆشنایی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامدەدرێن توندتر بووە، ئەوان بوونەتە زیندانی ماڵەکە، جێگەی سەرنجی ترسی خێزانەکەن، چونکە ئەگەر هەر ژنێک لەسەر باڵکۆنی ماڵەکەی دەربکەوێت، ڕەنگە ڕفێنرێت، ئێمە دەستمان کردووە بە هەستکردن بە نامۆبوون لە زێدی خۆماندا، ئەمەش خراپترین شتە کە مرۆڤ هەستی پێبکات.

 

لیستی تاوانەکانی دژ بە ژنان درێژە و هۆکارەکەش یەکە: عەقڵیەتی داعش

جەختیشی لەوە کردەوە کە زۆرێک لە ژنان بەبێ ئەوەی خێزانەکانیان کاردانەوەیان هەبێت دەڕفێنرێن، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی کوشتنیان، وتی: دوای ڕفاندنی کچەکە، کاتێک ڕووداوەکە دەبێتە هەواڵ و پلاتفۆرمی تۆڕیکۆمەڵایەتی، بە ڤیدیۆ کلیپ پاساو بۆ تاوانەکەیان دەهێننەوە کە تیایدا کچەکە ناچار دەکەن وا خۆی نیشان بدات کە دڵخۆشە بۆ ئەوەی خۆی و خێزانەکەی تووشی کوشتن و هەڕەشە نەبن، ئێمە زۆر لەو دیاردەیانەمان بینیوە، ئەم پێشێلکاریانەی بە هیچ جیاوازییەک لە پێشێلکارییەکانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نازانێت کە ساڵانێک لەمەوبەر ئەنجامی داوە و ئەمەش عەقڵیەتی هاوبەشی نێوانیان نیشان دەدات.

 

لە دەنگێکی پڕ لە پەشیمانیدا وتی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیچ هەڵوێستێکی نەبوو، ئەگەر لە یەکەم ڕۆژی کۆمەڵکوژییەوە هەڵوێستیان هەبووایە، کۆمەڵکوژییەکان تا ئەمڕۆش بەردەوام نەدەبوون، ئەحمەد شەرع (جۆلانی) بەڵێنیدا لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان بکات، لە کاتێکدا (س.ع) کە شایەتحاڵی کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکان و ئەو گاڵتەجاڕیە بوو کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشە و کوتلە چەتەکانی سەر بە خۆیەوە ئەنجامدرا، وتی: کاتێک بەناو ئاسایشی گشتی هاتنە ژوورەوە، ئەو لایەنانەی ئەم کۆمەڵکوژیانەیان ئەنجامدا بڕیار بوو لێپرسینەوەمان لەگەڵدا بکرێت، ئەمەش بۆ ئێمە نیشانەیەکی باش بوو، بەڵام سەرمان سوڕما کاتێک بینیمان ئەم کوتلانە لەگەڵ کاروانی شانۆیی ئۆتۆمبێلەکان کە هاتنە دەرەوە و دەهاتنە ژوورەوە، بۆمان دەرکەوت کە ئێمە ژەمێکین و ئەوان دەیانەوێت لەنێو خۆیاندا لە دیدگای تەواوەتی جیهاندا بەشداریمان پێ بکەن.

 

ئەو دەستەی کۆمەڵکوژییەکانی ئەنجامدا ناتوانێت ئاسایش دابین بکات

(س.ع).ئاماژەی بەوەدا کە دەستەواژەی 'پێکهاتە' لە فەرهەنگی کۆمەڵگەی سووریادا نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی ئەم کۆمەڵکوژیانە ئەنجامدرا، حکومەت ئەم ئایدۆلۆژیا و جیاکارییەی لەناو کۆمەڵگەدا بەهێزتر کرد، نیشتمانەکان بەم عەقڵیەتە بونیاد نابن، ئەگەر حکومەت پێیوابێت بەم عەقڵیەتە سووریا بونیاد دەنێت، من دەڵێم کە سوریا تەواو بووە و ناتوانرێت بەم قسە تائیفییە بونیاد بنرێت، پێکهاتەی عەلەوییەکان دوای ئەم کۆمەڵکوژییانەی بووەتە خۆگۆڕ چونکە هەست بە سەلامەتی ناکات.

 

سەبارەت بە خواستەکانیان وەک پێکهاتەیەکی عەلەوی و بەشێک لە پەیکەری سووریا، وتی: دەمانەوێت لەگەڵ پێکهاتەکانی تردا بژین و بەشداری بکەین لە بونیادنانی سووریا لەڕێگەی هاودەنگی، دوور لە ڕق و کینە و قسەی ڕقاوی، چونکە ئێمە لەسەر ئەم خاکە ژیاوین- عەلەوییەکان، دروزەکان، کوردەکان، عەرەبەکان، ئەرمەنییەکان و چەرکەسییەکان- و پێکەوە بونیادی دەنێین.

 

بۆ گەڕان بەدوای سەلامەتیدا چوونە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

دوای ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە کەناراوەکانی سووریا ڕوویدا، (س.ع) لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێکەوتن، باسی لەو ئازارانەی کە خۆی و خێزانەکەی لە کاتی گەڕان بە دوای شوێنێکی ئارامدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە کرد، بە قسەی پڕ لە ئازار و هیوا، ئێمە چووینە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ گەڕان بەدوای ئەو ئارامی و ئاسایشەی کە لە کەناراوەکاندا هەمان بوو، تەنانەت کاتێک بەدوایدا دەگەڕاین، نەماندۆزییەوە. بەڵام لێرەدا بەبێ ئەوەی تەنانەت سەیریش بکەین، پێشتر بوونی هەبووە، جوانترین شت لەوەدایە کە هەموو پێکهاتەکانی لێرە پێشوازییان لێکردین و لە باوەشیانکردنین بۆ ئێمە وەک پەناگەیەکی ئارام بوو، لێرەدا هەست بە جیاکاری تائیفی و ئایینی ناکەین، ئەوەی سەرنجی منی لە ناوچەکەدا ڕاکێشا ئەوەیە کە هاوکاری هاوبەش لە نێوان پێکهاتەکاندا هەیە.

 

(س.ع) ستایشی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کرد، وتی: باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەراورد ناکرێ لەگەڵ ناوچەکانی تری سووریا، بەسە شانازی بکەین کە سوپایەکی بەهێزی هەیە کە توانای پاراستنی گەلەکەی هەیە و ئاسایش و ئارامی لە خاکەکەیدا جێگیر بکات، هیچ بوارێک بۆ هیچ کەلێنێک ناهێڵێتەوە کە ئاژاوە لە ناوچەکەدا دروست بکات، باسی یەکگرتوویی کۆمەڵگە لەناو خۆیدا دەکەم، سەرەڕای جیاوازیەکانی.