JINNEWS ئاماژە بە بەرزبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەکەن: هاوبەش و کەسوکار لە گومانلێکراوەکانی سەرەتاییدان

ژننیوز”JINNEWS” کوشتنی ٢٩ ژنی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا پشتڕاست کردووەتەوە، لەگەڵ ١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدانی گوماناویی ژن و دوو منداڵ، دەڵێت: زۆرینەی تاوانەکان لەلایەن کەسانی نزیک لە زیانبەرکەوتووانەوە ئەنجام دراون.

ناوەندی هەواڵ

توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە لە گەیشتن بە ئاستێکی مەترسیدار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کوشتن و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی زیاد دەکات.

 

ژننیوز”JINNEWS” بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لەسەر حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان کۆیکردۆتەوە، وتی: لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ٢٩ ژن لە ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون، هەروەها ئاژانسەکە هەواڵی گیانلەدەستدانی ١٤ ژن و دوو منداڵی لە هەلومەرجێکی گوماناویدا ڕاگەیاندوە کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

 

ڕوونیشیکردەوە، بەرزبوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی بووەتە دیاردەیەکی دووبارەبووەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە تاوانەکان ڕاپۆرتنەکراون یان بەتەواوی ئاشکرا ناکرێن، ئەمەش وایکردووە هەڵسەنگاندنی ورد بۆ ڕادەی توندوتیژی دژی ژنان قورس بێت.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی ژننیوز”JINNEWS” لە ڕاپۆرتە میدیاییەکانەوە کۆیکردۆتەوە، زۆربەی کوشتنەکانی ژنان لە مانگی حوزەیران لەلایەن کەسانی نزیک لەخۆیانەوە ئەنجامدراون، لەنێویاندا ئەندامانی خێزان و هاوبەشی ژیانی ئێستا یان پێشوو.

 

 

هاوبەش و کەسوکاری لە زۆرترین تۆمەتبارن

ئامارەکان دەریانخستووە کە نۆ ژن بە دەستی هاوژینەکانیان کوژراون و سێ ژنیش لە کاتی ڕێوشوێنی جیابوونەوەدا لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، دوو ژن لەلایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون، دوو ژنیش لەلایەن پیاوانێکەوە کە پێشوتر لێیان جیابونەتەوە، دوو ژنیش لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە کوژراون.

 

حاڵەتەکانی دیکە بریتی بوون لە کوژرانی ژنێک لەلایەن دراوسێکەیەوە، یەکێکی دیکەش لەلایەن براکەیەوە، ژنێک لەلایەن هاوبەشێکی پێشووی، ژنێک لەلایەن کەسێکی ناسیاوەوە، ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە هەوڵی جیابوونەوەی دەدا لێی، ژنێک کە لەلایەن دەزگیرانەکەیەوە کوژرا، هەروەها سێ کوشتن تۆمارکراون، کە لەلایەن ئەو پیاوانەوە ئەنجامدراون کە تا ئێستا ناسنامەکانیان نادیارە.

 

دابەشکردنی حاڵەتەکان بەپێی شار

داتاکانی ژننیوز”JINNEWS” ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەو ژنکوژییانە بەسەر چەند شارێکی تورکیادا دابەشکراون و لە هەریەک لە شارەکانی بورسا، هەکاری و مەلاتیا سێ حاڵەت تۆمارکراوە، دوو حاڵەت لە کۆنیا، ڕەها و مانیسا تۆمارکراوە.

 

هەروەها لە هەریەک لە خەربەت) دێنیزلی، غوموشهان، موغلا، ئایدن، ئیزمیر، ئەنتالیا، ماردین، ئیستەنبوڵ، هاتای، ئەنقەرا، ئۆردو، ئەرزروم/ئەرزنجان، ژەریەکێک لەوانە  یەک ژنکوژی تۆمارکراوە، جگە لە حاڵەتێک لە دیلۆک (غازی عەنتاب).

 

بەگوێرەی ژننیوز”JINNEWS”، ئەم ژمارانە تیشک دەخەنە سەر کێشەی بەردەوامی توندوتیژی دژی ژنان، لە کاتێکدایە کە بانگەوازەکان بۆ بەهێزکردنی ڕێوشوێنی پاراستن و بەدواداچوونی کەیسەکانی توندوتیژی و ژنکوژی و دڵنیابوون لەوەی کە بەرپرسانی ئەو تاوانانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.