هێرشەکانی حوسییەکان لە تەعز بەبێ وەستان بەردەوامن و ٦٩ کوژراو و بریندار هەیە
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی نوسینگەی تەندروستی، لە نیوەی یەکەمی مانگی ئابدا لە ناوچە جیاوازەکانی تەعز ١٦ مەدەنی کوژراون و ٥٣ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە زیاترین زیان بەر ناوچەی ئەلموخا کەوتووە.
ناوەندی هەواڵ
پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە دانیشتووانی تەعز بەردەوامە لە زیادبووندا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێرشەکانی حوسییەکان کە ناوچە جیاجیاکانیان کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا کوژرانی مەدەنی و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە. ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەبێت.
٦٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون
دوایین داتای فەرمی کە لە لایەن نووسینگەی گشتی تەندروستی و دانیشتووانی تەعز لە ١٤ی ئابدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی حوسییەکان لە ناوچە جیاجیاکان لە نێوان ١-١٤ی ئاب، ٦٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون یان برینداربوون.
بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، کۆی گشتی ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٥٣ بریندار لە نەخۆشخانە جۆراوجۆرەکانی شار و بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانە مەیدانییەکان تۆمارکراون. داتاکان دەریدەخەن زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە ناوچەی ئەلموخایە و ٥٢ بریندار و ١٣ کوژراو گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.
لە ناوچەی مەقبانە، دوو گیانلەدەستدان و بریندارێکیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی مەیدانی فەقیقە. لە ناوچەی سەبر ئەلمەوادیم، بەپێی زانیارییە بەڵگەدارەکان، کەسێک بەهۆی مینی چێندراوەوە گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و هیچ بریندارێکی دیکەش تۆمارنەکراوە.
ئەم ژمارەیە لە کاتێکدایە کە هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی شاری تەعز، کە لە ئەنجامدا خەڵکی مەدەنی کوژراون و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.