خوێندکاران لە قامیشلۆ: بڕیارەکەی حکومەتی کاتی قبوڵ ناکەین

کۆمەڵێک خوێندکار لە ڕۆژئاوای کوردستان و شاری قامیشلۆ داوای مافی خۆیان کردو ڕایانگەیاند، هەزاران کەس لە پێناو زمانی کوردیدا شەهید بوون، ئێمەش وەک خوێندکار شوێن پێی شەهیدان دەکەوین.

قامیشلۆ

حکومەتی کاتی ڕۆژی ٢٧ی ئاب فەرمانێکی ڕاگەیاند، کە زمانی کوردی تەنها ٣ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا دەخوێندرێت، هەربۆیە لە ٢٧ی ئابەوە تا ئێستا کردەوەی گشتی و مامۆستا و خوێندکاران بەردەوامە و ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن.

هەرچۆنێک بێت، هۆکاری سەرەکی کاردانەوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەیە کە کورد داوای ئەوە دەکات نەک هەر زمانی کوردی وەک بابەتێک بخوێنرێتەوە، بەڵکو زمانی پەروەردە بێت و هەموو چینەکان بە زمانی کوردی بخوێندرێن و ببێتە زمانی دووەم لە قوتابخانەکان و لە سەرتاسەری سووریادا، زانکۆی ڕۆژئاوای و مامۆستایان و ڕێکخراوە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە دەکەن، ئەمڕۆ خوێندکاران لە کۆمەڵگەی پەروەردە کۆبوونەوە و داوای مافی خۆیان لە زمانی کوردی کرد، خوێندکاران ڕایانگەیاند کە تا مافی خۆیان بەدەست دەهێنن بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

"هەزاران کەس لە پێناو زمانی کوردی شەهیدبوون"


زێرین محەمەد، خوێندکاری پۆلی ١٢ ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەکەی حکومەتی کاتی بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی، باسی لەوە کرد، کە هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتووە کە دوای چەندین ساڵ خەبات بۆ زمانی کوردی، لە هەفتەیەکدا تەنها سێ وانە بخوێنرێت و وتی: ئەم بڕیارە قبوڵکراو نییە، هەزاران کەس لە پێناو زمانی کوردی شەهیدبوون، ئێمەش وەک خوێندکار، شوێنپێی شەهیدان دەگرین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە زمانی کوردی درێژە بە خوێندنەکەمان دەدەین.