خەڵکی تونس بەرامبەر تێکچوونی بارودۆخی ژیان و سەرکوتکردن ناڕەزایەتیان دەربڕی
خۆپیشاندەران لە ڕێگەی کۆبوونەوەیەک کە لەلایەن بزووتنەوەی "نفس"ەوە ڕێکخرابوو، ئیدانەی تێکچوونی بارودۆخی ژیان و پەرەسەندنی سەرکوتکارییان کرد، و داوایان کرد مافی ئاو و کارەبا مسۆگەر بکرێت و ڕاستی گیانلەدەستدانی زیندانیان ئاشکرا بکرێت.
تونس
بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە داوایان کرد ڕاستی گیانلەدەستدانی زیندانیان ئاشکرا بکرێت و دابینکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە مسۆگەر بکرێت، جەختیان لە پێویستی پاراستنی ئازادییەکان و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی بیروبۆچوون کردەوە لە ناوەڕۆکی قەیرانێکی کۆمەڵایەتی توند لە تونس.
بزووتنەوەی ”نفس" ٥ی ئەیلوول، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم یاریگای ئۆڵۆمپی لە مەنزەحی پایتەختی تونس ڕێکخست، کە تێیدا خۆپیشاندەران داوای دابینکردنی کەمترین پێداویستییەکانی ژیانی شایستەیان بۆ گەلی تونس کرد دوای ١٥ ساڵ لەو شۆڕشەی کە تەنها ناوەکەی ماوەتەوە، لە کاتی کۆوونەوە ناڕەزایەتیەکەدا بە بەشداری پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی سەربخۆ، دروشمی داواکاری و دادپەروەری بەرزکرانەوە کە قەبارەی تووڕەیی گەلیان ڕەنگدایەوە.
خۆپیشاندەران دروشمیان وتەوە کە سەرکۆنەی سەرکوتکاری ئەمنی و سیاسی دەکرد، ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە دۆخی ژیانی خراپ دەربڕی لە ڕێگەی دروشمگەلێکەوە کە داوای مافی ئاو و کارەبا و ژیان بە سەربەرزی دەکەن.
هەروەها خۆپیشاندانەکان سەرنجیان خستە سەر لایەنی دادپەروەری و مرۆیی، کە تێیدا خەڵکی تونس هاواریان کرد بە داواکردنی ئاشکراکردنی ڕاستی تەواو لەبارەی بارودۆخی گیانلەدەستدانی زیندانیان، لەگەڵ بەرزکردنەوەی دروشمێک کە بانگەواز بۆ ئازادکردنی سەرجەم دەستبەسەرکراوانی بیروبۆچوون و دەستبەسەرکراوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان دەکات، سەرکۆنەی ئەوەیان کرد کە بە بەردەوامبوونی سیاسەتەکانی پەراوێزخستن و سەرکوتکاری دادەنێن.
جووڵە جیاوازەکان کە کۆمەڵگەی مەدەنی لە تونس ڕێکیخستبوون، تەنها سنووردار نەبوون بە داواکارییە کۆمەڵایەتی و ژیانییەکانەوە، بەڵکو سەرکۆنەی تەسکیی بەهێزکراوی سەر ئازادییە گشتی و تاکەکەسییەکانیش کرد، کە لە پێش هەموانەوە ئازادی دەربڕین و ڕۆژنامەگەرییە، لە ڕێگەی بەکارهێنانی کەرەستەیەکی یاسایی و زەبر و زەنگەوە لەسەر شێوازی فەرمانی ٥٤ و فەرمانە جیاوازەکانی تر کە بەشدارییان کرد لە سنوردارکردنەوەی کەشێ گشتی و خنکاندنی وتەی ئازاد لە تونس.
ناجیە ورغی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ڕێپێوانەی کە ٥ی ئەیلوول دەرچوو خۆنەویست بوو و نوێنەرایەتی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکرد بۆ دەربڕینی ڕەتکردنەوەی ڕاستەقینە کارەساتبارەکە کە تونسییەکان تیایدا دەژین، هەروەها وڵات گەیشتووەتە لێواری داڕمان لە سایەی قەیرانێکی بێوێنە لە مێژووی دوای سەربەخۆییەوە کە خۆی لە پچڕانی ئاو و پچڕانی بەردەوامی کارەبادا دەبینێتەوە لە سەرجەم بوارەکاندا، لە دۆزینەوەی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە لە وەرزی هاویندا یان ساردکردنەوەی.
لە وتەکانیاندا سەبارەت بەو شتەی کە بە "دۆخی کارەساتبار" ناوی برد لە ناو زیندانەکاندا، ڕوونی کردەوە، کە ژمارەیەک لە سزادراوان گیانیان لەدەست دەدەن بە تێنووێتی لەژێر کاریگەری گەرما توندەکەدا تەنها لەبەر داواکردنی قومێک ئاو، ڕەخنەی لەو شتە گرت کە بە شاردنەوەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و پەردەپۆشکردنی ژمارە ڕاستەقینەکانی گیانلەدەستدان دایدەنێت، هەروەها ئەو ژمارەیەی ڕاگەیاندراوە ٢٨ گیانلەدەستدانە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینە نییە، تەنها نەخۆشخانەکان توانای پێشکەشکردنی ئاماری ڕاستەقینەیان هەیە.
قسەکانی بەو جەختکردنەوەیە کۆتایی پێهێنا کە قەیرانەکە سنووری زیندانەکانی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە شەقام، هۆشداری دا لە مەترسی دۆخەکە دوای ئەوەی خۆی بە چاوی خۆی حاڵەتی بێهۆشبوونی هاوڵاتییانی لە شەقامەکاندا بینیوە لەم هەفتەیەدا بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە.
جووڵانەوەکە ڕەنگدانەوەی تووڕەیی شەقامە
مونیە ئیبراهیم، پارێزەر ڕوونیکردەوە، کە بەشداریکردن لە جووڵەی بزووتنەوەی ”نفس”دا دێت لە چوارچێوەی زنجیرەیەک خۆپیشاندانی مەیدانی وەک وەڵامێک بۆ بنبەستی سیاسی بێوێنە و پەرەسەندنی سەرکوتکاری و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی کە سیاسەتمەداران، بلۆگەرەکان، ڕۆژنامەنووسان، پیاوانی کار و بازرگانی گرتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەم جووڵانەوەیە ڕەنگدانەوەی تووڕەیی شەقامە لە تێکچوونی توندی ئابووری و کۆمەڵایەتی، کە تێیدا تونسییەکان دەناڵێنن بە دەست قەیرانی سەختی ژیانەوە تا ئاستی لاواز بوون لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ خێزانەکان و منداڵان، سەرەڕای تۆمارکردنی حاڵەتی گیانلەدەستدان لە زیندانەکاندا لە ئەنجامی تێنووێتی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کە ئەمەش لەلایەن ڕێکخراوەکانی وەکو ڕێکخراوی پزیشکە گەنجەکان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی تونس پشتڕاست کرایەوە.
جەختی لەوە کردەوە، کە هەڵبژاردنی کۆبوونەوەکە لەبەردەم یاریگای ئۆڵۆمپی لە مەنزەح لەبەر ئەوە بوو کە ئاماژەیەکە بۆ شکستی بەرچاو و نەبوونی پڕۆژەکان، پرسیاری لە توانای دەسەڵات کرد لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتدا ئەگەر بێت و لە نۆژەنکردنەوەی یاریگایەکی وەرزشیدا بێتوانا بووبن بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ، هاوکات هۆشداری دا لە لێکەوتەکانی نەبوونی دیدگای ئابووری و کۆمەڵایەتی و پەرەپێدان.
لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، خێزانی گەنجی کۆچکردوو عەلا ئامادە بوون، کە لە زینداندا گیانی لەدەستدا دوای دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەی چوار مانگ بێ لێپرسینەوە یان ڕووبەڕووبوونەوە، لەو کاتەی کە دەکرا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت لە حاڵەتی ئازادیدا، تاوەکو دۆسییەکەی گۆڕا بۆ بەڵگەیەکی ئاشکرا لەسەر ئەو پێشێلکارییە مەترسیدارانەی کە ناوبراو باسی کردن.
لەسەر ئاستی دادوەری و سیاسی، منیە ئیبراهیم قسەی لەسەر بەناو "دۆسیەی پیلانگێڕی" کرد، ئەوەی بە دەستکاریکردنی سیاسی دەسەڵاتی دادوەری پێناسەی کرد، دوای دەستنیشانکردنی دادوەرێک بۆ دادگا لە پشووی هاوینەدا بۆ دەرکردنی بڕیارێک بە ڕەتکردنەوەی تانەکە و داخستنی دۆسیەکە، کە لە ئەنجامدا سزای توندی بەسەر کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکاندا دەرکرد تەنها بەهۆی بەکارهێنانی مافە دەستووری و یاساییەکانیان بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئاشتیانە.
قسەکانی بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی خێزانەکان و دەستەی بەرگری لە خۆڕاگرتن و داواکردنی ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم دەستبەسەرکراوانی سیاسی کۆتایی پێهێنا، ڕەتیکردەوە کە خەڵکی تونس قوربانی بێت بۆ شکستی دەسەڵاتی ئێستا.
تونس لەسەر پاشماوەی قەیرانێکی پێکهاتەیی قووڵ و کێبڕکێیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی توند دەژیت، کە پێناسە کراوە بە حاڵەتێکی بێوێنە لە تووڕەیی گەل و بنبەست، سیاسەتە هەنووکەیییەکان بوونە هۆی پەککەوتنێکی نزیکە تەواو لە چەند کەرتێکی ژیانیدا، لە قەیرانی سەختدا دەرکەوتن کە بنەڕەتترین پێداویستییەکانی ژیانی گرتەوە، لەسەر شێوازی پچڕانی دووبارە و بەدوای یەکی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە و کارەبا، کە هاوکات بوو لەگەڵ تێکچوونێکی توند لە توانای کڕین و گرانبوونی ژیاندا.
و ئەم بارودۆخە قەیراناوییە تەنها سنووردار نەبوو بە لایەنی ژیانی و ئابوورییەوە، بەڵکو یاوەری بوو لەگەڵ پاشەکشەیەکی مەترسیدار لە دەستکەوتە ئازادییەکانی گشتی و تاکەکەسییەکاندا، کە تێیدا وڵات شاهیدی تەسکیی بەهێزکراوە لەسەر ئازادی دەربڕین و ڕۆژنامەگەری لە ڕێگەی بەکارهێنانی کەرەستەیەکی یاسایی و زەبر و زەنگەوە کە کەشی مەدەنی و سیاسی سنوردار کرد، لە سایەی پەرەسەندنی دەستبەسەرکردن و ڕاوەدونانی چالاکوانان و سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان و نوێترینیان محەمەد اليوسفی، ڕۆژنامەنووس، ئەم دیمەنە تاریکە هەستێکی گشتی لەدەستدانی ئاڕاستە و نەبوونی چارەسەری ڕیشەیی بەهێزتر کرد، هێزەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە سەربەخۆکانی هان دا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بزووتنەوە مەیدانییە بەردەوامەکانەوە دەنگیان بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی داوای ڕزگارکردنی وڵات بکەن، ڕاگرتنی سیاسەتەکانی پەراوێزخستن و ئازادکردنی زیندانیانی ویژدان و گەڕانەوە بۆ ڕێگایەک کە هاوڵاتی تونسی کەرامەتی خۆی و مافە بنەڕەتییەکەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و مسۆگەری بکات لە ژینگەیەکی دیموکراتی.