ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا داوای لە تورکیا کردووە فیگەن یوکسەکداغ و دەمیرتاش ئازاد بکرێن
کۆمیتەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی ١٥-١٦ـی ئەیلوولدا کە پەیوەندیدار بووە بە بڕیارەکانی 'دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا' پەیوەست بە فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، داوای لە تورکیا کردووە دەستبەجێ ئازادیان بکات.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، کۆمیتەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی ١٥-١٦ـی ئەیلوولدا کە پەیوەندیدار بوو بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، پەسەندی کرد و بانگەوازی لە تورکیا کرد کە دەستبەجێ فیگەن یوکسداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات.
کۆمیتەکە لەسەر بنەمای ماددەی ٤٦ـی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ڕایاگەیاندووە، دەبێت هەموو دەوڵەت ئەندامەکانی پەیماننامەکە بەپێی پەیماننامەکە مامەڵە بکەن، کە تورکیاش واژۆی لەسەر ئەو پەیاننامەیە کردووە.
هەروەها کۆمیتەکە سەرنجی خستە سەر، یاسای چوارچێوەی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە کە لە پەرلەماندا دەکراو وتیان، دوای ئەوەی یاساکە جێبەجێ دەکرێت، سزای ئەو کەسانەی لە دۆزەکانی پەکەکە/کەجەکەدا زیندانی کراون دوادەخرێت.