زەینەب عەدەوی یەکەم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دارایی لە مەغریب
زەینەب عەدەوی وەک یەکەم ژن بووە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دارایی لە مەغریب، یەکەم ژنە لە مێژووی ئەو وڵاتە کە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دارایی وەربگرێت.
ناوەندی هەواڵ
بە بڕیاری شا محەمەدی شەشەم، دوێنێ ٢٢ی ئازار، زەینەب عەدەوی وەک سەرۆکی یەکەمی ئەنجومەنی باڵای دارایی کە چاودێری سامانی گشتی دەکات، دەستنیشانکرا، ئەو ئەنجومەنە کار لە بەڕێوەبردنی سامانی گشتی دەکات وچاودێری بەشی یاسادانان و جێبەجێکردن دەکات، لە ساڵی ١٩٧٩دا دامەزراوە.
زەینەب عەدەوی لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٠، لە ساڵی ١٩٨٤دا بڕوانامەی دبلۆمی لە بواری ئابووریدا بەدەستهێناوە، وەک یەکەم سەرۆکی ئەنجومەن لە بوارەکەی خۆیدا هەڵبژێردا.
لە ساڵی ٢٠٠٤دا بووە سەرۆکی ئەنجومەنی ژمێریاری هەرێمی ڕەبات لە مەغریب، لە ساڵی ٢٠١٣شدا وەک خەڵات مەدالیای نیشتیمانی پێبەخشرا بۆ ئەفسەری پلەبەرزی نەتەوەیی.
ت.پ