هاوڵاتیان بەرەو گۆڕەپانی قەندیل بەڕێکەوتن

بە مەبەستی ئاهەنگ گێڕان ژمارەیەک لە هاوڵاتیان سەردانی بناری قەندیل دەکەن و یادی نەورۆز دەکەنەوە ناوەندی هەواڵ

بە مەبەستی ئاهەنگ گێڕان ژمارەیەک لە هاوڵاتیان سەردانی بناری قەندیل دەکەن و یادی نەورۆز دەکەنەوە

ناوەندی هەواڵ
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان هاوڵاتیان بەرەو گۆڕەپانی قەندیل بەڕێکەوتن، لە زاخۆ تا خانەقین، هاوڵاتیان خۆیان ئامادەکردوە بۆ بەشدارییکردن لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل و بۆ ئەم مەبەستەش بە هەزارەها ئۆتۆمبێل دابین کراوە.
 
 ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل سبەینێ کاتژمێر ١١ بەڕێوەدەچێت لە گۆڕەپانی قەندیل، بە بەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەندانی وەک ناسڕ ڕەزازیی، دیار دەرسیم، چۆپی فەتاح، بەختیار ساڵح، ژینا سەقزیی، شیلان عوسمان و گروپی هونەریی شەهی.
.