کتێبی کچانی خۆر لە قەندیل بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی کچانی خۆر، تایبەت بەو فیلمە جەنگیانەی بە تەوەری فێمێنیزمیی لەلایەن ژنانی دەرهێنەرەوە بەرهەمهێنراون و كاری دەرهێنانیان بۆ كراوە، بڵاو دەکرێتەوە. ناوەندی هەواڵ

 

کتێبی کچانی خۆر، لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتە بەو فیلمە جەنگییانەی بە تەوەری فێمێنیزمیی لەلایەن ژنانەوە كاری بەرهەمهێنان و  دەرهێنانیان بۆ كراوە،لە ڕۆژی ٢١ مانگ لە قەندیل بڵاو دەکرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
کچانی خۆر، کتێبێکی نوێیە، لێکۆڵینەوەیە دەبارەی چوار فیلمی تایبەت بە ژنانی شەڕڤان و گەریلاکان، لەلایەن  زانا حەمە غەریب ئامادەکراوە، بە سپۆنسەری ڕۆژنامەی هاوڵاتی چاپکراوە.
 
زانا حەمە غەریب،نوسەری کتێبەکە دەربارەی کتێبەکە ئاماژە بەوە دەکات، " کتێبەکە دەربارەی ڕۆڵی ژن لە بواری سینەما، هەروەها لە فیلمەكاندا ڕۆڵ و كاریگەریی ژنانی شەڕڤان و گەریلا دەبینین بەسەر ئەو دەرهێنەرانەوە كە چۆن قارەمانێتی ئەوان وای كردووە بیر لەوە بكەنەوە دەربارەی چیرۆكەكانی ئەوان فیلم دروست بكەن".
باس لەوەش دەکات، ئەو كتێبە لێكۆڵینەوەیە لەبارەی چوار فیلم، دوو فیلمیان داستانی و دوو فیلمیشیان دۆكیۆمێنتاریی، بەڵام چیرۆک و بابەتی فیلمەكان نزیكن لەیەكەوە كە ئەویش بابەتی ژنانە. 
كتێبەكە یەكێكە لە زنجیرە چاپەمەنیەكانی ماڵی سینەما و بڕیارە لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل لە ٢١ی ئازار بڵاوبكرێتەوە، داهاتی كتێبەكە پێشكەش دەكرێت بۆ بەرهەمهێنانی كورتە فیلمێك لەبارەی ئەو دایكەی لە ساڵی ٢٠١٥ لە سلۆپی شەهیدكرا و ماوەی حەوت ڕۆژ تەرمەكەی لەناو كۆڵانەكاندا مایەوە.