دەستدرێژی دەکاتە سەر و دواتر دەچێتە پرسەکەیەوە
لە ئۆکرانیا پیاوێک دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی ٧ ساڵان، چوار ڕۆژ لە ماڵەکەیدا دەیشارێتەوە ئینجا فڕێی دەدات.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی حاڵەتێکی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی ٧ ساڵانی بڵاوکردەوە لە باشوری ئۆکرانیا کە لەلایەن پیاوێکی ٦٢ ساڵانەوە فڕێندراوە و دەستدرێژی کردووەتە سەر لە ماڵەکەیدا.
تاوانبارەکە ناوی میکۆلایە و تەمەنی ٦٢ ساڵە، ماریا بۆریسۆڤای ٧ ساڵان کە دراوسێیان بووە، بانگ دەکاتە ماڵەکەیان و دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر، پاشان دەیخنکێنێت، لێکۆڵینەوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوەی ٤ رۆژ تاوانبارەکە ماریای بە خنکاوی لە ماڵەکەیدا شاردووەتەوە، پێش ئەوەی لەناو زەرفی نایلۆندا ماریا فڕێبداتە ناو کەلاوەیەکەوە.
لەدوای دیارنەمانی ماریاوە، پۆلیسی ئۆکرانیا کە ژمارەیان ٧٠٠ ئەندام بووە، بە هاوکاری ئاسایشی نیشتمانی گەڕانەکانیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ماریا و تاوانبارەکە، دوای ئەوەی تاوانبار بەشداری پرسەی ماریای خنکێندراو دەکات، بە کاتژمێرێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.
ت.پ