بۆ یەکەمجار ژنانی سودان بەشداری هێزی سەربازی دەبن

سەرۆکی ئەنجومەنی کاتیی سەروەری و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، عەبدالفەتاح ئەلبێرهان ڕایگەیاند، کە ژنانیش دەتوانن بەشداری هێزە سەربازییەکاندا بکەن.

ناوەندی هەواڵ
 
بۆ یەکەمجارە لەدوای سەربەخۆبوونی سودان لە ساڵی ١٩٥٦دا، ڕێگە بە ژنان بدرێت بەشداری هێزی سەربازی بکەن، چونکە ئەو ناوچانەی کە هێزە سەربازییەکانی تێدایە ڕێگەیان نەدەدا ژنان بچنە ناوی، ئەمەش بۆ ژنانی سودان هەنگاوێکی گەورەیە.
 
سەرۆکی ئەنجومەنی کاتیی سەروەری و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، عەبدالفەتاح ئەلبێرهان ڕایگەیاند کە پێویستە یەکسانی ڕەگەزی بپارێزن و لە هەموو ئاستەکاندا ڕیگەی بەشداریکردن بۆ ژنان بکەنەوە.
 
دوای کۆتاییهێنان بە ڕژێمی عومەر حەسەن البشیر، گۆرانکاری گەورە لە ناوچەکەدا بۆ سودانییەکان کرا، ژنانی سودان ئێستا دەتوانن لە بواری سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتیدا بەشداری بکەن.
 
ت.پ