کەنەکە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات
بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان، پەیامێک بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاو دەکاتەوە و جەژنی بەرخۆدان، جەژنی ئازادیی، پیرۆز دەکات ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان، پەیامێک بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاو دەکاتەوە، جەژنی بەرخۆدان و جەژنی ئازادیی، پیرۆز دەکات.
ناوەندی هەواڵ
کەنەکە جەژنی نەورۆز و بەرخۆدان پیرۆز دەکات و دەڵێت ئێستا گڕی نەورۆز لە سەرانسەری کوردستان بەتینە، ڕایدەگەیەنێت پێویستە ئەو ئاگرە ببێتە ڕۆشنایی ڕێگای یەکڕیزیی گەل و تەبایی نەتەوەییمان.
بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات "کوردان لە هەموو مەیدانەکانی تێکۆشاندا، لە گوند، شار و زیندانان، لە هەر شوێنێکی دنیادا، نەورۆزیان کردوەتە سەنگەری خەبات بۆ ئازادی و ڕزگاری، ئێستا گڕی نەورۆز لە سەرانسەری کوردستاندا بەتین و گوڕترە، لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە فەرمی جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکرێت، لە ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستانیش، گەلی کورد سەرەڕای هەموو ئاستەنگیی و لەمپەرەکان، بە واتا قوڵەکانییەوە نەورۆز پیرۆزدەکەن، بڵێسەی ئاگری نەورۆز بە گوڕوتینێکی زیاترەوە هەڵدەکەن".
لە پەیامەکەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە لەم قۆناغە گرنگەی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا، پێویستە ئاگری نەورۆز ببێتە ڕۆشنایی ڕێگای یەکڕیزی گەل و تەبایی نەتەوەییمان، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەم بیروباوەڕەوە نەورۆز لە کورد و کوردستانیان پیرۆز دەکات.