لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە
لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە، لە گوندی سەردۆشی شاری مەریوان ئێوارەی دوێنێ ئاگری نەورۆز کرایەوە. ناوەندی هەواڵ
لە ئێوارەی ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ لە گوندی سەردۆشی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری خەڵکی گوندەکە، ئاگری نەورۆزی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی کرایەوە.
خەڵکی گوندەکە بە دڵخۆشییەوە ئاگری نەورۆزی ساڵی ٢٧٢١ یان کردەوە و بە دەوریدا کۆبونەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش لە گوندی نێ وگوندی گوێزەکوێرە بە بەشدارییەکی جەماوەری گوندەکە ئاگر هەڵدەکرێت و نەورۆز پیرۆزدەکرێت.