ژنێک لە دەربەندی ڕانیە بە گوماناوی خنکا

ژنێک بەشێوازێکی گوماناوی لە ئاوی دەربەندی ڕانیە خنکا، لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە لەلایەن پۆلیسی ڕاپەرینەوە بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

گیان لەدەستدانی ژنان بە گوماناوی ڕوو لە زیادبوونەو، بکوژان بۆ ئەوەی لە سزا دەربچن هانی ژنان دەدەن بۆ خۆکوشتن، لە نوێترین ڕووداودا شەوی ڕابردوو ٥ی ئاب، ژنێک لە دەربەندی ڕانیە بەشێوەیەکی گوماناوی خنکا.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو ژنە خەڵکی بەری مەرگەیە لە ناوچەی مەمەند ئاوای سەر بە شارۆچکەی دوکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

 

پۆلیس لەبارەی هۆکاری خنکانەکەیەوە ڕایگەیاندووە، تا ئیستا نازانرێت ڕووداوەکە چۆن بووە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ژنە هاوسەرگیری کردووەو خاوەنی منداڵێکە.