نەرمین قادر؛ دوای ٤٠ ساڵ خەباتی هونەریی کۆچی دوایی کرد
نەرمین قادر، هونەرمەند لە سلێمانی، کە ٤٠ ساڵی تەمەنی بۆ کاری هونەری تەرخان کرد، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ٥ی ئاب، نەرمین قادر، هونەرمەند و شانۆکار و ئەکتەری دیاری باشووری کوردستان، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
نەرمین لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و ٤٠ ساڵ لە تەمەنی بۆ خزمەتی هونەری کوردیی تەرخان کردووە، لە ساڵی ١٩٧٥، کاتێک گەنج بوو ڕووی لە شانۆ کردو ئازار و خەونەکانی کۆمەڵگەی بەرجەستە کرد.
دوای ٤٠ ساڵ خەباتی هونەریی، نەرمین قادر تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گرێێ مێشکی بوو، پاش ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری قورس و خاوەن ئیرادەو رووبەڕوونەوەو، کۆچی دوایی کرد.