ژنان لە قەندیلەوە پیرۆزبایی خۆیان بۆ هەموو ژنانی کورد دەنێرن

لە ئاهەنگی نەورۆزی بناری قەندیل ژنانی کورد بە جلوبەرگی کوردی ئاڵوواڵاوە بەشدارییان کرد، هەڵدەپەڕین و دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕی، هیواییان بۆ ئازادی کوردستان و یەک پارچەیی کوردستان دەخواست.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئاهەنگی نەورۆزدا لە بناری قەندیل، دەیان هەزار کەس بەشدارییان کرد، ژنانیش بە جلوبەرگی کوردی ڕەنگاوڕەنگەوە بەشدارییان کرد دڵخۆشی خۆیان لە ڕێگای مایکی ژنهاوە دەردەبڕی و پیرۆزبایی نەورۆز لە سەرجەم گەلی کورد و ژنانی کورد دەکەن.

 

مهاباد غەفور، ژنێکی کوردە لە قەندیلەوە، یەکەمجاریەتی دێتە نەورۆزی قەندیل، پیرۆزبایی نەورۆز لە هەموو کوردستان دەکات، دڵخۆشە بە بینینی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، هیوا دەخوازێت ڕۆژێک ببینێت کە هەموو کوردستان ئازادببێت و مافی خۆی وەربگیرێت.

 

سیدرا عەلادین، ژنێکی گەنجە لە ڕانیەوە هاتووەتە ئاهەنگەکە، دەڵێت باشترین ڕێگەچارە بۆ سەرکەوتنی کورد یەکڕیزییە، ئەگەر کورد یەکگرتوو و یەکڕیز بێت ئەوا دوژمن هیچی پێناکرێت.

 

دەشڵیت: نەورۆز جەژنی کوردانە، دوژمن هەرچی دەکات با بیکات، ئێمە هیچ کات دەست لە کوردایەتی خۆمان بەرنادەین، کورد ئازاییە، تا یەکگرتووبین کەس پێمان ناورێت. 

 

سارا ژنێکی گەنجی دیکەیە، چەند ساڵێکە بۆ نەورۆز لەگەڵ خێزانەکەیدا دێنە قەندیل، دەڵێت: هاتنەوەی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆز سوورترمان دەکات لەسەر داواکارییەکەمان، کە کوردستانێکی سەربەخۆییە و ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل گڕوتینێکی زۆری هەیە.

 

سیدرا هێمن، ژنێکی گەنجی دیکەیە، نەورۆز لە گەلی کورد پیرۆز دەکات، هیوا دەخوازێت گەلی کورد هەمووی یەکگرتووبێت و دەوڵەتی کوردستان دروستببێت.

 

ت.پ