دەیان کەس بۆ مەراسیمی لەناوبردنی چەک لە دووکان کۆبوونەتەوە
بە دەیان کەس لە بەشداربووانی مەراسیمی لەناوبردنی چەک لە شارۆچکەی دووکان کۆبوونەتەوە و خۆیان بۆ بەڕێکكەوتن بۆ شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە ئامادە دەكەن.

دوکان
بڕیاروایە، ئەمڕۆ ١١ی تەمووز، لە چوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گرووپێکی گەریلا لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا بە مەبەستی نیشاندانی نیازپاکی بۆ پرۆسەی چارەسەریی، چەکەکانیان لەناوببەن.
لە ئێستاشدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربووانی مەراسیمەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کۆبوونەوەتەوە و خۆیان بۆ بەڕێكکەوتن بەرەو شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە ئامادە دەکەن.
لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان و تورکیا، ڕۆژنامەنووسان لە ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی، ڕۆژشنبیران، چاودێران، دایکانی ئاشتی و خانەوادەی شەهیدان و چەندین کەسایەتی دیکە بەشداریی تێدادەکەن.
لە ئاستی باشووری کوردستان و عێراقیش، هەموو لایەنە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشنبیران و چاودێرانی سیاسیی بانگهێشت کراون، هەروەها شاندێکی دەزگای هەواڵگیریی عێراقیش بەشداریی لە مەراسیمەکەدا دەکات.