دەیان کەس بۆ مەراسیمی لەناوبردنی چەک لە دووکان کۆبوونەتەوە
بە دەیان کەس لە بەشداربووانی مەراسیمی لەناوبردنی چەک لە شارۆچکەی دووکان کۆبوونەتەوە و خۆیان بۆ بەڕێکكەوتن بۆ شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە ئامادە دەكەن.

دوکان
بڕیاروایە، ئەمڕۆ ١١ی تەمووز، لە چوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گرووپێکی گەریلا لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا بە مەبەستی نیشاندانی نیازپاکی بۆ پرۆسەی چارەسەریی، چەکەکانیان لەناوببەن.
لە ئێستاشدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربووانی مەراسیمەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کۆبوونەوەتەوە و خۆیان بۆ بەڕێكکەوتن بەرەو شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە ئامادە دەکەن.
لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان و تورکیا، ڕۆژنامەنووسان لە ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی، ڕۆژشنبیران، چاودێران، دایکانی ئاشتی و خانەوادەی شەهیدان و چەندین کەسایەتی دیکە بەشداریی تێدادەکەن.
لە ئاستی باشووری کوردستان و عێراقیش، هەموو لایەنە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشنبیران و چاودێرانی سیاسیی بانگهێشت کراون، هەروەها شاندێکی دەزگای هەواڵگیریی عێراقیش بەشداریی لە مەراسیمەکەدا دەکات.
فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور، وەک بەشداربوویەک لە مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک بەشداری کردو وتی: لەئەمڕودا لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانەدا، گەریلایانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بە ئامادەبوونی سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنوسان و نوێنەرانی تەواوی پارچەکانی کوردستان، بۆ پرسی ئاستی و پێکەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەناوبردنی چەک ئەنجام دەدەن، ئیمە لە باشووری کوردستان تایبەت لە شاری سلێمانی لە ئەشکەوتی جاسەنەدا بەشداری پڕۆسەی لەناوبردن و سوتاندنی چەک دەکەین، کە ئەم پڕۆسەیە سەلماندنی پێکەوەی و دەستپێشخەری ئاستییە لە لایەن کوردەوە، نیاشانە ی یەکێتی و پێکەوەی و سەرکەوتنی گەلی کوردە، لەمڕۆدا لە دوای نیوسەدە خەبات ڕێبەری گەلی کورد " عيبدوڵا ئۆجالان "، هەروەها لە دوای ١٢ یەمین کۆنگرەی پەکەکەوە، هەنگاو بە هەنگاو خەباتی سیاسی و پێکەوەی ئاشتیان پێشنیارکرد، لەدوای پێشنیاری ئاشتی و کۆنگرەی پەکەکە، لە ئێستادا گروپێک لە گەریلایانی پەکەکە لە ناوبردنی چەک ئەنجام دەدەن، لەدوای پارچەبوونی کورد ئیدی ئێمەی گەلی ئاشتیخواز پێکەوەی و ئاشتیمان دەوێت، بە جۆش و خرۆسی زۆرەوە چاوەڕێی لەناوبردنی چەک و بەرقەراربوونی ئاستی دەکەین، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو یەکێتی نەتەوەی دەچین، ئێمە لەمڕۆدا شاهیدی ئەو هەنگاوە مەزنانە دەبین.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمەی کورد چاوەڕێی هەنگاوی دەوڵەتانی دیکە دەبین، ئیدی چەکەکان لەناو دەبرێت، پێویستە تەواوی لایەنەکان پێکەوەی و هاوخەباتی خۆیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوەی دەرببڕن، هەموو هێزیکورد لە یەکێتی نەتەوەیدا یەکبگرن، تا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کورد لە سەدساڵی داهاتودا جێگەی خۆی بە باشی قایمبکات، ئیمە ئەمڕۆ بە پڕ هەیەجانەوە بەشداری لە مەڕاسیمەکەدا دەکەین، پێویستە شایەتحاڵی ئەو مێژووە گرنگە بین، پێویستە تەواوی ئەو بەشداربوانەی لە مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک ئامادەیان دەبێت، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و کوردبوون هەڵگری ئەو خەباتە بن.