مەراسیمی لەناوبردنی چەک دەستیپێکرد

لەسەر بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلاکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە باشووری کوردستان لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پاریزگای سلێمانی مەراسیمی لەناوبردنی چەکیان دەستپێکرد.

سلێمانی 

 

کەمێک پێش ئێستا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مەراسیمی سیمبولیکی گرووپێکی گەریلای ئازادیی دەستیپێکرد.

 

بڕیار وایە لە مەراسیمەکەدا ئەو گرووپەی گەریلا چەکەکانیان لەناوببەن و ڕاگەیەندراوێکی مێژوویی بڵاوبکەنەوە.

 

مەراسیمەکە لە چوارچێوەی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە کە لە ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ بە ناونیشانی بانگەوازیی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” بۆ ڕای گشتیی بڵاوی کردەوە.

 

مەراسیمەكە لە ئەشكەوتی جاسەنە لە سنوری شارۆچكەی دووكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.