مەراسیمە مێژووییەکە لە زۆربەی شارەکان بیندرا

هاوڵاتیانی باکووری کوردستان و تورکیا بە پەرۆشێکی زۆرەوە سەیری مەراسیمی سووتاندنی چەکیان کرد کە لەلایەن گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە ڕێکخرابوو، کە لەسەر بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لەسەر بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مەراسیمێکی سووتاندنی چەکیان لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سلێمانی بەڕێوەبرد. لە زۆرێک لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، هاوڵاتیان بە ژمارەیەکی زۆر لە شاشەی تەلەفزیۆنەکان سەیری ئەم ساتە مێژووییانەیان دەکرد.

 

ئامەد

ڕێوڕەسمی سوتاندنی چەک کە دوای بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو، لە بینای کۆمەڵەی هاوکاری، هاوپشتی، یەکڕیزی و کولتووری بۆ بنەماڵەی کەسوکاری بێسەروشوێن لە شانەی شارستانیەت (مەبیا-دەر) لە ئامەد تەماشا کرا.

 

 دەیان کەس لە بینای مەبیا-دەر کۆبوونەتەوە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆنەکاندا وەستان و ساتەکانی سۆزدارییان ئەزموون کردووە. بەهۆی زۆری ژمارەی خەڵکەوە لە ژوورێکی تردا پرۆژێکتۆرێک بۆ ئامادەبووان دانرا.

 

گەل کە گوێیان لە پەیامی “گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” بوو، فرمێسکیان ڕشت و چەپڵەیان لێدا و دروشمی “بژی ڕێبەر ئاپۆ”، “بژی بەرخۆدانی گەریلا”، “شەهیدان نامرن” و “ئێمە بە ژیان و خوێن لەگەڵتداین ئەی ڕێبەر”. ئەو ژنانەی فرمێسکیان ڕشت و وتیان: متمانەمان بە ڕێبەرەکەمان هەیە، متمانەمان بە دەوڵەت نییە، شەهیدەکانمان لەبیرناکەین.

 

دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" بەرزکرایەوە

هەروەها ئەو هاووڵاتیانەی کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هاتبوونە بینای ڕێکخراوی دەبەپە لە شارەکەدا، لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆنەکاندا سەیری ئەو ساتە مێژووییانەیان دەکرد. کاتێک یەکەم گرتە ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە، دایکان نەیانتوانی خۆیان ڕابگرن و فرمێسکیان ڕشت.

 

جەماوەرەکە بە کۆی دەنگ دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان وتەوە و چەپڵەیان لێدا.

 

هاوڵاتییانی  بسمیل و خانا ئاخپار هەروەها لە ماڵەکانیان و لە باڵەخانە حزبییەکان و لە هەر شوێنێک ببوون شاهیدی ئەم ساتەوەختە مێژووییە وەستابوون و چەندین کاتژمێر چاوەڕێیان دەکرد. دایکی ئاشتی مەقبولە ئاکوز تەمەن ٦٥ ساڵ کە لە گوندی زانکاجەر لە خانا ئاخپار دەژی، بە مۆبایلەکەی سەیری مەراسیمی سووتاندنی دەمانچەی کردووە، چونکە کارەبایان پچڕابوو.

 

سێرت

ئەو جەماوەرە کە لە تەراسی دەنیز پۆیرازی لقی سیرتی پارتی دیموکرات کۆبوونەوە، بە چەپڵە و چەپڵە لێدان پێشوازییان لەم ساتەوەختە مێژووییە کرد و دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان وت. کاتێک گرتە ڤیدیۆییەکانی ساتی سووتانی چەکەکان پەخشکرا، ئەو دایکانەی لە شەڕەکەدا منداڵەکانیان لەدەستداوە، لە تەراسەکەدا گریاون و دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان دەوتەوە.

 

ئیلح

هاوڵاتیان لە بینای MEBYA-DER لە شاری ئیلح کۆبوونەوە و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لەم ساتە مێژووییە کرد. جەماوەرەکە بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بژی ڕزگارکردنی زیندانەکان" پێشوازییان لەم ساتە کرد. هەروەها لە کاتی پەخشکردنی گرتە ڤیدیۆییەکان فرمێسکیان ڕشت. ژنێکی گەنج کە کەسوکارەکەی لە نێو ئەو گروپەدا بینی کە چەکیان سووتاندبوو، لە هۆش خۆی چوو.

 

شرناخ

خەڵکی ناوەندی شرناخ و جزیرەو هەزەخ و سلۆپی بە پێشەنگایەتی مەبیا-دەر لە ڕێکخراوەکانی دەم پارتی لە شار و قەزاکان کۆبوونەوە. دایکانی ئاشتی و سیاسەتمەدارانی پارتی دیم و دەبەپە چەند کاتژمێرێک پێش پەخشکردنی گرتە ڤیدیۆییەکان لە باڵەخانەکاندا کۆبوونەوە و بە سەرنج و کنجکاوییەکی زۆرەوە سەیری گرتە ڤیدیۆییەکانی مەراسیمەکەیان دەکرد.

 

دایکی ئاشتی مەقبولە دەمیر، تەمەن ٦٢ ساڵ، لە جزیرەسەیری گرتە ڤیدیۆییەکانی کرد و وتی:  ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە. ئێمە زۆر بە پەرۆش و دڵخۆشین. ساڵانێکی زۆرە چاوەڕێی ئەم ڕۆژەین. ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە بۆ ئێمە و ئومێدمان هەیە. ئێمە باوەڕمان بە خۆمان و ڕێبەرمان هەیە، بە تێچووی زۆر گەیشتووینە ئەم ڕۆژانە. ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم ڕۆژە پیرۆز بێت بۆ هەموو لایەک. دەوڵەت دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت. پێویستە ڕێبەرمان ئازاد بکرێت،  دەبێت بتوانێت بگاتە گەل و ئێمەش بتوانین بیبینین. گەل ئەمەی دەوێت. ئێمە داوای هەنگاوی کۆنکرێتی دەکەین. پێویستە دەستبەجێ چاکسازی یاسایی بکرێت.

 

ئیستەنبوڵ

هاوڵاتییانی شاری ئیستەنبوڵ  لە بینای دەم پارتی لە شارەکەدا کۆبوونەوە بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکانی مەراسیمەکە. ئەو هاوڵاتیانەی کە پێش پەخشکردنی لە نزیکەوە سەیری گرتە ڤیدیۆییەکانیان دەکرد، کاتێک پەخش دەکرا، چەند ساتێکی وروژێنەریان ئەزموون کرد.

 

مێردین

لە چوارچێوەی بەرنامەی مەبیا-دەر، زۆرێک لە هاووڵاتیان بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکانی مەراسیمەکە کۆبوونەوە. هاووڵاتییان لە قۆسەر کۆبوونەوە و بە پەرۆشێکی زۆرەوە سەیری گرتە ڤیدیۆییەکانیان کرد