گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک: هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان
گروپی "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک" ڕاگەیەندراوێکی مێژووییان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ئیرادەی ئازادیی خۆمان چەکەکانمان لەناودەبەین.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، لە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان، لە چوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گروپێکی گەریلا مەراسیمی لەناوبردنی چەکیان ئەنجامدا و ڕاگەیەندراوێکی مێژووییان بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەمشیوەیەیە:
“بۆ ڕای گشتی و گه‌له‌كه‌مان”
به‌ناوی گرووپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـیه‌وه كه بۆ خێراییدان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتی پێكهێندراوه؛ سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان و هه‌موو شاهیدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژووییه‌مان ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی كه له مێژوویی جیاجیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ڕیزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشاوین، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازییه‌كه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له ڕاگه‌یا‌ندراوه‌كه‌ی به‌رواری ١٩ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥ـیدا بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كانی ١٢ـیه‌مین كۆنگره‌ی پەکەکەیه كه له ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا ئه‌نجامی دا. وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی به‌كرداری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادیی و دیموكراسیی و سۆسیالیزمیمان به ڕێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له ئامادەبوونی ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان چه‌كه‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین.
هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
پڕ به‌دڵ هاوڕاین له‌گه‌ڵ بانگه‌وازییه‌كه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ده‌ڵێت: “بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن” و مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه‌كی گه‌وره‌یه كه هه‌ڵده‌ستین به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئه‌م پره‌نسیپه مێژووییه.
ده‌زانین كه تا ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك ڕۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه به‌ده‌ستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا به‌دواشه‌وه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆر باش به‌م ڕاستییه ده‌زانین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی دیموكراتییانه له‌ناخی دڵمانه‌وه بڕوامان به فكر و پارادایمی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌یه و متمانه‌مان به خۆمان و وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانیش متمانه‌مان به‌هێزی هه‌ره‌وه‌زیمان هه‌یه.
له ژینگه‌یه‌كی وه‌هادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی بره‌وی سه‌ندووه، ناوچه‌كه‌مان؛ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه به گۆمی خوێن و گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشته‌وایی، ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراتی هه‌یه، گرنگی و ڕاست و هه‌نووكه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین.
به‌و هیوایه‌ین كه هه‌موو لایه‌ك، ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ڕه‌نجده‌ران، هێزه سۆسیالیستی و دیموكراته‌كان، واتا سه‌رجه‌م گه‌لان و مرۆڤایه‌تی؛ د‌رك بە نرخ و بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه ئاشتی و دیموكراتییانه‌یه‌مان بكه‌ن، تێبگه‌ن و ڕێزی لێ‌بگرن.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بانگ له سه‌رجه‌م هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ڕێز له مافه ڕه‌وا و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه بكه‌ن.
بانگه‌وازی له گه‌لان به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ڕه‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، ڕۆشنبیر، نووسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست له‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان بگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌مان بن. هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین بۆ ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه، سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالی و پشتگیری و پشتیوانی بكه‌ین.
بانگه‌وازیش له گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست تێبگه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قۆناغه مێژووییه‌ی ئێستا و ئه‌م پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـیه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردووه و ئه‌ركه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، ڕێكخستنی و چالاكییدا به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكه‌ن و بره‌و به ژیانی دیموكراتییانه بده‌ن.
زوڵم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت.
پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
١١ـی تەمووزی ٢٠٢٥”
گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی.