ملیۆنان کەس لە باکوری کورستان نەورۆزیان پیرۆز کرد
لە شارەکانی باکوری کوردستان ملیۆنان کەس نەورۆزیان پیرۆز کرد و پەیامی خۆیان بە جیهان گەیاند، کە عەبدوڵا ئۆجەلام ڕێبەری گەلی کوردە. هەروەها هاوسەرۆکی هەدەپە مەتحەت سانجا ئاماژەی بەوەدا نامەکی سەرۆک ئاپۆ کە لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٣ خوێندرایەوە هەمیشە بە بنەما دەگرن
لە شارەکانی باکوری کوردستان ملیۆنان کەس نەورۆزیان پیرۆز کرد و پەیامی خۆیان بە جیهان گەیاند، کە عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کوردە. هەروەها هاوسەرۆکی هەدەپە مەتحەت سانجا ئاماژەی بەوەدا نامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٣ خوێندرایەوە هەمیشە بە بنەما دەگرن
ناوەندی هەواڵ
لە سەرجەم شارەکانی ئامەد، وان، ڕحا، ئێله، شرناخ، دێرسیم، سێرت، قۆسەر، نسێبین، ئاگری، بازید، جۆلەمێرگ، گەڤەر، موش، تەتوان و دیلۆک. هاوڵاتیان لە سەرجەم چین و توێژەکان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستە دەستە بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز بەڕیکەوتن و بە جلی کوردی ڕەنگاوڕەنگ نەورۆزیان ڕەنگین کرد . بە دروشمەکانی " بەبەرخۆدان سەردەکەوین" و چەندین دروشمی تر. دڵنیایاندا بە هێرشەکانی دوژمن، کۆمەڵکوژی، ئیرادەی گەلی کورد هیچ کات ناشکێ و هەمیشە ئیرادەیان زیاتر دەبێت
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە کە لەگەڵ جەماوەردا بەشداری یاهەنگی نەورۆز بوو پەیامی سەرۆک ئاپۆی بە بیری کوردان هێنایەوە و دڵنیایدا کە بە پێی ئەو پەیامە دەجوڵێنەوە. هونەرمەندانیش بە گۆرانی و میوزیکی کوردی ئاهەنگەکەیان زیاتر ڕازاندەوە