لە جەزائیر دژ بە کوشتی و دایکێک و منداڵەکەی چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری بیجای جەزائیر، ڕەحیمە و کچە تەمەن ٥ ساڵانەکەی لەلایەن براکەیەوە کوژران، دژ بەو کردەیە ڕێپێوان و ناڕەزایەتی لە هەموو وڵاتدا بە پێشەنگایەتی ژنانی جەزائیر بەردەوامە.

جەزائیر

 

لە گوندی ئیشکابان-ی سەر بە پارێزگای بیجا لە جەزائیر، گوندنشینان دژی کوشتنی مانالی تەمەن ٥ ساڵ و دایکی بەناوی ڕەحیمەی ٤٤ ساڵ، کە لە مانگی ئازاردا لەلایەن برای ڕەحیمەوە کوژران، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، سەدان ژن بە دروشمەوە ئیدانەی ئەو کوشتارەی ژنانیان کرد کە لە جەزائیردا ڕوو دەدەن، ژنان داوای دادپەروەری و تۆڵەکردنەوەیان لە بکوژەکان کرد تا بە زوترین کات سزا بدرێن.

 

خۆپیشاندەران بە دروشمی "نا بۆ بێدەنگی کۆمەڵگە لە ئاست توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان"، "دادپەروەری بۆ مانال و ڕەحیمە" و "کوشتنی ژنان بوەستێنن"، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان لەگەڵ گەلی ئاشتیخوازدا بەشداربوون و کوشتنی ژنانیان شەرمەزار کرد و داوایان لە یاسا کرد کە ئەو تاوانانە بوەستێنێت.

 

لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١وە ١٢ تاوانی کوشتنی ژنان لە ماڵپەڕی ئەلجەزائیری بڵاوبووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی ٥٥ ژن کوژراون.

 

ت.پ