کۆنگرەی ستار داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکات
لیژنەی دیپلۆماسی کۆنگرەی ستار داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی دژی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەکات.
ناوەندی هەواڵ
لیژنەی دیپلۆماسی کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوئکی سەبارەت بە هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی جیهادیەکانی هەتەشە بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا دژی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەنجام دراون، لە ڕاگەیاندراوەکەدا، دووپاتی کراوەتەوە، کە ئەم هێرشانە تاوانی جەنگ پێکدەهێنن و داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ماوەی پێنج ڕۆژ گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب شاهیدی بەرخۆدانی بێهاوتای بوون، گەنجان و ژنانی هەردوو گەڕەکەکە تا دوا هەناسەیان شەڕیان کرد، ئۆپەراسیۆنی فیداکارییان ئەنجامدا بۆ بەرگریکردن لە شکۆ و کەرامەت و شانازی گەلی کورد.
جەخت لەوە کراوەتەوە، گروپەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، لە ڕوانگەی تەواوی جیهانەوە، پێشێلکاریی قورسیان بەشێوەیەکی ترسنۆکانە و دڕندانە بەرامبەر ژنانی گەنج ئەنجامداوە کە لە پێناو بەرگریکردن لە شکۆ و کەرامەتی خۆیان خەباتیان دەکرد، هەمووان دەزانن کە ئەمە تاوانێکی جەنگی ڕوون و بەربەری و دڕندانە پێکدەهێنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە لە ئێستادا دەیان کەسی ئێمەیان لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود ڕاگرتووە و دەیانخەنە بەردەم کوشتن و بێڕێزیکردن و ڕفاندن.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: اوا لە گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین، بە گیانێکی نیشتمانییەوە لە دژی ئەو دڕندەییە شۆڕشبکەن، داوا لە بۆچەن گشتی و سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییە بەردەوامەکان.
کۆنگرەی ستار داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانە جەنگییانەی کە ئەنجامدراون کە تێیدا هاتووە دەبێت ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەپەلە بچنە ناو ئەم دوو گەڕەکە، بۆ ئەوەی ڕێگری لەو تاوان و کۆمەڵکوژییە نامرۆڤانە و دڕندانە بکەن کە بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدرێن.