پزیشکێکی کۆبانێ: بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان و کوشتنی کارمەندانی پزیشکی تاوانی جەنگە
چەتەکانی هەتەشە لە گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە کۆمەڵکوژییان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدا، لەوانە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەکان و کوشتنی کارمەندانی پزیشکی و دەستبەسەرکردنی دانیشتووان، ئەمانە تاوانی جەنگن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەڵگەیان لەسەرە، سەرەڕای ئەم
بەرچەم جودی
کۆبانێ-لە ٦ی کانوونی دووەم تا ئێستا، چەتەکانی هەتەشە، کۆمەڵکوژییەکی ترسناکیان لە دژی سەدان منداڵ و ژن لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب ئەنجامداوە، ئەم کۆمەڵکوژییانە کە بە ئاشکرا ئەنجامدراون، بریتی بوون لە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەکان و کوشتنی کارمەندانی پزیشکی و کەسانی دیکە، کردەوەگەلێک کە بە ڕوونی تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی قورسی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێکدەهێنن.
چەتەکانی هەتەشە کە نوێنەرایەتی حکومەتی کاتی سووریا دەکەن، ئەم پێشێلکارییە قورسانەیان لەبەرچاوی تەواوی جیهاندا ئەنجامداوە، هەروەها لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دەیان هاوڵاتی مەدەنییان دەستبەسەر کردووە، لەوێدا تووشی کوشتن و ڕفاندن دەبن، ئەڤین خەلیل، پزیشکی بنکەی تەندروستی لە گەڕەکی مشتەنوری شاری کۆبانێ، ڕەتکردنەوەی توندی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو کۆمەڵکوژییانەی کە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدراون و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستەکەی ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی مرۆیی و پیشەیی خۆیەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانەیە.
"یەکگرتوویی و بەرخۆدان بناغەی شەڕەکە بوو".
جەختیشی لەوە کردەوە، کە بەرخۆدانی دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەرزترین واتای یەکگرتوویی و بەرخۆدان بەرجەستە کردووە، هەروەها یەکڕیزی و بەرخۆدانی شەڕەکە بوو، حەوت ڕۆژ ژیانی سەخت و ئاڵەنگاری، کە دەتوانین وردەکارییەکانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بیگێڕینەوە، بەهۆی ئەو ڕووداوە گرنگانەی کە لە دوو گەڕەکەکەدا ڕوویاندا، شایەتحاڵی بەرخۆدانی ناوازە بوون کە تێیدا خەڵکی مەدەنی و کارمەندانی پزیشکی و ڕۆژنامەنووسان و هێزەکانی ئاسایش بە چەکی تایبەت خۆیان بەشدارییان کرد، وەک یەک وەستابوون بەرامبەر دوژمنێک کە خاوەنی هەزاران کەس بوو، لە فڕۆکە جەنگییەکان، تانک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و نوێترین چەکی قورس.
سەبارەت بە بەئامانجکردنی نەخۆشخانەکان ڕوونیکردەوە، ئەو هێرشانەی کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەستیپێکردووە، لەڕادەبەدەر دڕندانە بوون، بووەتە هۆی ئاژاوەگێڕی و کۆمەڵکوژی ترسناک، هەروەها، دڕندەیی ئەو هێرشانە گەیشتە ئاستێک کە ڕاستەوخۆ بۆردوومان و گەمارۆدانی نەخۆشخانەکان بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتن بە بریندارەکان، تەنانەت ڕێگریکردن لە گواستنەوەی ئەوانەی لە ناوەوەن بۆ شوێنی پارێزراو، ستایشی ئەو بوێرییە گەورەیەی کارمەندانی پزیشکی کرد کە نیشانیاندا لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە نەخۆشخانەکانی عوسمان و خالد فەجر سەرەڕای بارودۆخی سەخت، نەخۆشخانەکان بە تەواوی وێران بوون، زۆرێک لە پزیشکان و کارمەندانی چاودێری تەندروستی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران.
ئەڤین خەلیل باسی لەو تاوانانە کرد، کە چەتەکانی هەتەشە لە حەلەب ئەنجامی دەدەن و ڕایگەیاند، کە بە ڕوونی وەک تاوانی جەنگ دەناسرێنەوە، ئەو هێرشە دڕندانەی کە گەلی کورد لە حەلەب دەکەنە ئامانج، پێش ئەوەش پێکهاتەکانی عەلەوی و دروز، عەقڵیەتێکی ڕەگەزپەرستی توندڕەو ئاشکرا دەکەن کە جیاوازی نییە لەگەڵ ئایدۆلۆژیای داعش، کە پێشتر لە کاتی هێرشەکانیان بۆ سەر کۆبانێ ئەزموونمان کرد، بۆیە ناکرێت ئەم گروپانە بە بەشێک لە سوپای سووریا هەژمار بکرێن کە بڕیارە گەلەکەی بپارێزێت، بەڵکو درێژکراوەی داعشن کە هەوڵی قڕکردنی پێکهاتەکانی سووریا دەدەن، هەروەها هەموو ئەو کردەوانە وەک تاوانی جەنگ لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و یاساکان کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤەوە دەرچووە وبەڵگەی لەسەرە.
هەستی خۆی بەرامبەر بە بەرخۆدانی خەڵکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەربڕی و وتی: وەک ژنێک و پزیشکێک، هەست بە شانازی و شەرەفێکی گەورە دەکەم لەو بەرخۆدانە پاڵەوانەی کە گەلەکەمان و شەڕڤانانمان بەرجەستەیان کرد، ئێمە شاهیدی ئەوە بووین، تا دوا ساتەکان، بەرخۆدانێکی بێهاوتای، گەیشتن بە ئاستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی قوربانیدان، ئەم ڕۆژانە تاقیکردنەوەیەک بوو، بۆ قوربانیدان و سەرکەوتن، هەروەها سەلماندی ئەوەی کە ئیرادە و بەرخۆدان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە سەریهەڵدا، بەڵگەن لەسەر ئەوەی گەلی کورد هەمیشە بە سەربەرزی دەمێنێتەوە.