بەرخۆدانی ژنانی یەمەن لەناو قەیراندا بەردەوامە

بەڕێوبەری ژنان لە یەمەن چیتر تەنها بژاردەیەکی ئابووری نییە، بەڵکو پێویستییەکی بوونییە لەگەڵ بەردەوامبوونی قەیرانی یەمەن.

ڕەحمە شنزور

 

یەمەن – قەیرانەکان گۆڕانکاری لە سروشتی کۆمەڵگەدا ناچار دەکەن، وەک چۆن شەڕ و قەیرانەکان کاردانەوەی نەرێنی وەک مردن، ئاوارەبوون، هەژاری و هاوسەرگیری منداڵانیان هەیە، هەروەها لە ڕووی ئابوورییەوە دەستی کۆمەڵگە لە بەشداریکردنی ژنان لە هێزی کاردا کاڵ دەکەنەوە، چونکە هەژاری دەبێتە مۆتەکەیەک کە هەموو لایەنەکانی ژیان دەگرێتەوە.

 

ئەم پێویستییە بۆ بەردەوامبوونی ژنان لە کارکردن، وەڵامدانەوەیانە بۆ لەدەستدانی داهاتی هەزاران خێزان و وەستانی موچە و نەبوونی هەلی کار، لەبری ئەوەی بە بێدەنگی دابنیشن بە چاوەڕوانی یارمەتی یان پشتیوانی دەرەکی، خۆیان دەبیننەوە کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەژاری دەبنەوە.

 

داوا لە ژنان دەکرێت کە چارەسەری خۆیان دابڕێژن نەک تەنها بۆ مانەوە، بەڵکو بۆ پاراستنی خێزانەکانیان لە داڕمان، لە نێوان دابەزینی بەهای دراو، بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان، دابەزینی هێزی کڕین و سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی نەبینراو، ژنانی خاوەنکار و بازرگان لەسەر هێڵێکی ناجێگیر لە نێوان مانەوە و داڕماندا وەستاون.

 

بەشێک لەو ژنانە توانیویانە خۆڕاگر بن و پێویستی بگۆڕن بۆ کاریکی هەڵبژێردراو، هەندێکی دیکەشیان لە ژێر قورسایی زیان و ماندوێتیدا ناچار بوون کارەکانیان بوەستێنن، بەڵام تەنها دوای ململانێیەکی گەورە، زۆرێکی تریش بەردەوامن لە دەستپێکردن لە سفرەوە ڕۆژانە، چەندین جار هەوڵی دووبارە بونیادنانەوەی ئەو شتانە دەدەن کە لەناوچووە.

 

ئەروا عەمری، بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی ژنان لە ژووری بازرگانی تەعز باس لەوە دەکات کە بەڕێوبەری ژنان لە یەمەن لە دوای سەرهەڵدانی شەڕەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەو بارودۆخە سەختە پاڵی بە زۆرێک لە ژنانەوە ناوە کە لە دەرەوەی چوارچێوەکە بیربکەنەوە، بەتایبەتی دوای لەدەستدانی بژێوی ژیانیان، تووشی کەمکردنەوەی موچە یان لەدەستدانی سەرچاوەی دیکەی داهاتن.

 

ڕوونیشیکردەوە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان پەلەیان کرد بۆ دامەزراندنی کاری تایبەت بە خۆیان، نەک بۆ خۆشگوزەرانی، بەڵکو بۆ مانەوە و بەهێزکردنی خۆیان لەڕووی ئابوورییەوە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن، هەروەها ژمارەی ژنانی خاوەنکار لە تەعز تا ساڵی ٢٠١٥ لە ١٢٠کەس تێنەپەڕیوە.

 

لە کاتێکدا ساڵانی دواتر شایەتی زیادبوونی بەرچاویان بەخۆوە بینی، ئەمەش وایکرد ژووری بازرگانی لە ساڵی ٢٠١٩دا دابەشکردنی تایبەت بۆ ژنانی خاوەنکار و خێزانە بەرهەمدارەکان دابمەزرێنێت.

 

"لە ماڵەوە بۆ بازاڕ"

زۆربەی زۆری ئەم پڕۆژانە لەناو ماڵەکاندا دەستیان پێکردووە، وەک کاری بچووک و سادە کە داهاتێکی سنووردار بەڵام چارەنووسساز بۆ مانەوەیان بەدەستهێناوە، ئەم پڕۆژانە بریتین لە ئامادەکردنی خواردنی کەم، دروستکردنی ئیکسسوارات و جانتای چەرم، کاری دەستی و چالاکییەکانی تری ڕۆژانە کە سەرەتا پشتیان بە سەرچاوەی بەردەست و لێهاتوویی کەسی بەستبوو.

 

ئەروا عەمری ئاماژە بەوە دەکات، کە زۆرێک لەو پڕۆژانە تەنها لە ژینگەی ماڵەوە قەتیس نەماونەتەوە، بەڵکو وردە وردە فراوانتر بوون بۆ بازرگانی گەورەتر، دوکان یان وۆرکشۆپی بچووکیان کردەوە، ئەمەش توانای ژنان نیشان دەدات بۆ گۆڕینی ئەو پڕۆژانەی کە لە پێویستییەوە لەدایک بوون بۆ دەرفەتی گەشەسەندنی ڕاستەقینە، سەرەڕای ژینگەی ئابووری بێ پشتیوانی.

 

"دوو هێندە ئاڵەنگاریەکان"

ڕێگای بەڕێوبەری ژنان لە تەعز ئاسان نەبووە، شارەکە کە هێشتا بەدەست گەمارۆیەکی خنکێنەر و کەمی ژێرخانی تەواوەوە دەناڵێنێت، ئاڵەنگاری ئاڵۆزتر دەخاتە بەردەم ژنان، جگە لە هەڵاوسانی دراو و بەرزی تێچووی ژیان، ژنانی خاوەنکار ڕووبەڕووی قەیرانی بەردەوام دەبنەوە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا.

 

لە نێو ئەم ئاڵەنگاریانەدا ئەروا عەمری ئاماژە بەوە دەکات، کە نەبوونی کارەبای دابینکراو لەلایەن حکومەتەوە، بازرگانی بچووکی ناچارکردووە پشت بە کارەبای بازرگانی گرانبەها ببەستن، ئەمەش ڕێژەی قازانج کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ بازرگانییەکانی ماڵەوە، هەروەها ژنان بەدەست کەمی ئاو و بەرزی کرێی خانووەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی کاتێک لە کارەکانی ماڵەوە دەگوازرێنەوە بۆ بازاڕ، کرێ بارگرانییەکی زۆر دەخاتە سەر بازرگانییە تازەپێگەیشتوەکان.

 

"یاسایی و کرێی نافەرمی"

ئاڵەنگاریەکی دیکەی گەورە ئاڵۆزییە یاساییەکانی پەیوەست بە بەدەستهێنانی مۆڵەتەکانە، کرێی نافەرمی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە کرێی یاسایی، ئەمەش ژنان تووشی دووڕیان دەکات کە بەبێ مۆڵەت بەردەوام بن یان بارگرانی دارایی زیاتریان لەسەر بێت.

 

ئەروا عەمری ڕوونیدەکاتەوە کە ئەم پرسە یاساییانە یەکێکە لە گەورەترین بەربەستەکان لە بەردەم گەشەکردن و بەردەوامیی ئەو کارانەی کە ژنان خاوەندارێتی دەکەن.

 

"٢٠٢٥... ساڵی گۆڕینی دیجیتاڵی"

سەرەڕای هەموو ئەم ئاڵەنگاریانە، ساڵی ٢٠٢٥ بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو سەختی کەمتر بووە، چونکە هەندێک لە پڕۆژەکانی ژنان گەشەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینی، کە بەهۆی گۆڕانکاری خێرای بەبازاڕکردنی ئەلیکترۆنیەوە بووە، وتی: زۆرێک لە ژنان پەنایان بردە بەر دروستکردنی ماڵپەری تایبەت بە خۆیان لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، فێربوونی کارامەییەکانی مارکێتینگی دیجیتاڵی، گرنگیدان بە ئاسایشی دیجیتاڵی، کە بەشداری کرد لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دیجیتاڵی و یاسایی، هەرچەندە وردە.

 

پێی وایە ئەم گۆڕانکارییە تەنها تەکنیکی نەبووە، بەڵکو نوێنەرایەتی گۆڕانکاری لە هۆشیاری ژنان دەکات لە ڕۆڵی تەکنەلۆژیا وەک ئامرازێک بۆ پاراستن و فراوانکردن، بە تایبەت لە ژینگەیەکدا کە بەدەست ناسەقامگیرییەوە دەناڵێنێت.

 

"کاریگەری دەروونی"

جگە لە ئاڵەنگاری ئابووری، ئەروا عەمری چاوپۆشی لەلایەنی دەروونی ناکات، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ژنان لە تەعز بەدەست فشارە دەروونییە بێئەندازەیەکەوە دەناڵێنن، جا چ وەک خاوەنکار یان وەک بەشێک لە کۆمەڵگەیەکی زیانبەرکەوتوو، مردنی ئیفتیهان مەشهەری بووە هۆی درزێکی دەروونی قووڵ لە نێوان ژناندا، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی تەعز و هەستی لاوازی و نائاسایشی قووڵتر کردووەتەوە.

 

"پەنجەرەیەکی هیوا"

بەڵام وێنەکە بێ هیوا نییە، ساڵی ٢٠٢٦ دەرفەتی نوێی لەخۆگرتووە، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێکردنی ئەنجومەنی ئابووری ناوخۆیی، کە پێشبینی دەکرێت سەکۆیەکی ڕاستەقینە بێت بۆ نوێنەرایەتیکردنی پڕۆژەکانی ژنان و خاوەنکارەکان، لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی ئابووری پارێزگاکە بۆ ساڵانی ٢٠٢٤-٢٠٢٦.

 

ئاماژە بەوە دەکات، کە بەشی بازرگانی ژنان لە ژووری بازرگانی لە پێشینەی کارەکانیدا بونیادنانی هاوبەشی کاریگەر و جێبەجێکردنی بەرنامەی خولی پەروەردەی تایبەتمەند لەم ساڵدا، جگە لە کردنەوەی کلینیکێکی بازرگانی لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و بەڕێوبەری و یاسایی بۆ ژنانی خاوەنکار بەشدارە لە بەرزکردنەوەی بەردەوامی پڕۆژەکانیان و توانای ئەوەیان پێدەدات ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئاڵۆز ببنەوە.

 

سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و سەختییەکانی ڕۆژانە، ژنان لە یەمەن بەردەوامن لە ڕۆیشتن بە پەتی توندی نێوان خۆڕاگری و بێهیوایدا هەوڵدەدەن بۆ گۆڕینی ئەو پڕۆژانەی کە لە پێویستییەوە لەدایک بوون بۆ دەرفەتی گەشەکردن و بەردەوامی، بەڵام گۆڕانی ڕاستەقینە تەنها کاتێک بەدی دێت کە هەوڵەکان لە نێوان ژنان و کۆمەڵگە و دەوڵەتدا یەکبگرن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی پارێزراو کە پرۆژەکانی ژنان بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی تەنها مانەوە بۆ ڕێبازێکی گەشەسەندنی بەردەوام بگوازنەوە، کە توانای گۆڕینی سەختییەکانی ڕۆژانەی هەبێت بۆ دەرفەتی ڕاستەقینەی بەهێزکردن و خۆشگوزەرانی.

 

لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێوبەری ژنان لە یەمەن زیاتر لە چالاکیەکی ئابووری دەمێنێتەوە، چیرۆکێکی خۆڕاگری و ئیرادە و داهێنانی ڕۆژانەیە، لە ڕێگەی دەنگی خودی ژنانەوە دەگێڕدرێتەوە، سەرەڕای هەموو بارودۆخە سەختەکان هیوایەکی نوێبووەوە ئاشکرا دەکات.