''بەرخۆدانی جەماوەری لە حەلەب یەکێتی پێکهاتەکانی لە بەرامبەر هەوڵەکانی دابەشبوون ئاشکرا دەکات''

سەرەڕای دڕندەیی ئەو هێرشانەی کە چەتەکانی هەتەشە بە پاڵپشتی تورکیا، بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەستیان پێکرد، دانیشتووانەکە بڕیاریان دا بەرەنگاری ببنەوە و بە قارەمانێتی مێژوویی پتەو وەستانەوە، یەکڕیزی و شکۆمەندی گەلی کوردیان بەرجەستە کرد.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-لە ٦ی کانوونی دووەم، چەتەکانی هەتەشە بە پشتیووانی داگیرکەری تورکیا، هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب. بەڵام دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیان داوە بۆ بەرەنگاربوونەوە، داستانێکی مێژوویی قارەمانێتیان نووسیوە کە تێیدا بوون و شکۆمەندی گەلی کوردیان پاراستووە.

 

ئامارەکانی تەڤگەرەکانی ئەرمەنی و سریانی دووپاتیان کردۆتەوە، کە ئامانجی ئەم هێرشانە هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەی سووریایە، چارەسەر لە دیالۆگ و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیدایە کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ بگرێت، لوسناک کافوریان، هاوسەرۆکی تەڤگەری گەنجانی ئەرمەنی ڕایگەیاند، سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووەوە ئاشتیی نەناسیوە، ڕوونیشیکردەوە، سیاسەتە جیاکاریەکان بە ئامانجگرتنی پێکهاتەی عەلەوی و دروز دەستیپێکرد و دواتر درێژکرایەوە بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بگرێتەوە، بە ئامانجی هەڵگیرسانی شەڕێکی خێڵەکی و شکاندنی ئیرادەی گەل، وتیشی: ئەمڕۆ شاهیدی ئەو هێرشە سیستماتیکییەین کە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی کردە ئامانج، کە ئامانجی نەهێشتنی بوونی کورد بوو لە حەلەب، بەڵام گەلی کورد خۆی سەلماندووە کە گەلێکی بەرخۆدان و خۆڕاگرە، هەوڵەکانی خۆی بۆ ڕزگارکردنی هەموو سووریا تەرخان کردووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئامانج لەو هێرشانەی کە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان کردە ئامانج، هەوڵدان بووە بۆ شکاندنی ئیرادە و بەرخۆدان و خەبات، وتی: وەک گەنجانی ئەرمەنی ئەمڕۆ لەگەڵ گەلی کورد وەستاوین، ڕایدەگەیەنین کە بەرخۆدان شکست نایەت و خەبات بەردەوام دەبێت، بە ناوی هەموو گەنجانەوە دووپاتی دەکەینەوە کە چارەسەرەکە بە خوێنڕشتن نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی دیالۆگەوە دێت کە ڕێگا بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک خۆش دەکات کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ بگرێت.

 

سیلڤا بێری، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی سریانی ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە دژی خەڵکی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون و بە کردەوەی شەرمەزارکەر پێناسە کرد، وتی: پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سووریا ماوەیەکی زۆرە پێکەوە ژیاون و ئەم هێرشانە جگە لە جێبەجێکردنی ئەجێندا دەرەکییەکان هیچی تر نین کە هەوڵدەدەن وڵاتەکە بخەنە ناو کۆتایی شەڕ و دابەشبوونەوە، لەگەڵ ئەو سیاسەتە جیاکاریانەی کە لە شێخ مەقسوددا پراکتیزە دەکرێن، لە ڕاستیدا هێرشێکە بۆ سەر هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریایە بەبێ جیاوازی.