هەدیە دومان دایکی ئاشتی کۆچی دوایی کرد

هەدیە دومان، ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە شاری ئیستەنبوڵ کۆچی دوایی کردو تەرمەکەی لە گوندی کەفەرزە سەر بە میدیات بەخاک دەسپێردرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

هەدیە دومان، دایکی ئاشتی لە شاری ئیستەنبوڵ کۆچی دوایی کرد، تەرمەکەی سبەی ٤ی کانوونی دووەم لە گوندی کەفەرزەی سەر بە شاری میدیات بەخاک دەسپێردێت، دوای پرسەکە لە ئیستەنبوڵ مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەدەچێت.

 

هەدیە دومان کێیە؟

هەدیە دومان لە ساڵی ١٩٤١ لە  میدیاتی ماردین لەدایک بووە. ژیانی پڕ بوو لە خەبات، لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەهۆی فشاری دەوڵەتەوە لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە ئیستەنبوڵ کردووە، دەستبەرداری خەباتی نیشتمانپەروەری و کولتوری کوردی لە شارە گەورەکانی تورکیا نەبوو،  تا کۆتایی درێژەی بە خەباتی خۆی دا.

 

ساڵی ١٩٩٦ بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە ئیستەنبوڵ و لەوێ درێژە بە خەباتی خۆی دا، دوو کوڕ و کچێکی هەدیە دومان لە ساڵانی نەوەدەکاندا پەیوەندییان بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد. کوڕەکەی بە ناوی ئامەد لە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم گیانی لەدەستدا.