بەرخۆدان لە شەنگال سەرکەوت: سوپای عێراق کشایەوە
سوپای عێراق کە شەنگالی گەمارۆ دابوو، دوای بەرخۆدانی گەل ناچار بوو بکشێتەوە.

شەنگال
ڕۆژی ١٨ی ئادار، سوپای عێراق لە گەڕەکی یارموکی ناوەندی شار، بۆسەیەکیان خستووەتە بۆسەیەک و تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشە کردووە، لە ئەنجامی تەقەی سوپا سێ شەڕڤانی یەبەشە بریندار بوون. هەروەها سوپا بە گشتی ٥ شەڕڤانی گرتووە کە سێیان بریندار بوون، دوای ڕووداوەکە گەلی شنگال بە پێشەنگایەتی ژن و دایکان و هەروەها بنەماڵەی شەڕڤانان لە دژی گرتن و میلیتاریزەکردنی شەنگال ڕاپەڕین، لە ١٩ی ئادارەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان گەل و سوپادا دروستبووەو بە ڕێپێوان و خۆپیشاندان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بەو هێرشانە.
لە ١٩ی ئاداردا ژنان و دایکانی شەنگال لە بەردەم بینای هەواڵگری عێراق لە شەنگال چاادریان بۆ چالاکی داناوە، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژێکدا بەرخۆدانی خۆیان زیاتر دەکرد و ناڕەزایەتییە گشتییەکان ئاڕاستەیەکی گەورەتریان گرتەبەر.
دوێنێ بۆ یەکەمجار هێزی سەربازیی و پۆلیسی فیدراڵی زیادە ڕەوانەی شەنگال کرا بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان و سەرباز و پۆلیس لە هەموو شەقامێکدا جێگیرکران، هەروەها چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە شەنگالیش ڕێگری لێکرا.
هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای شەنگال و هەماهەنگی هێز و پێکهاتەکانی شەنگال بە لێدوانی جیاواز وەڵامی سوپایان دایەوە و داوایانکرد دەستبەجێ هێزەکانیان لە ناوەندی شارەکە بکشێننەوە و واز لە تیرۆرکردنی هێزەکانی پاراستنی شەنگال بهێنن.
سوپای عێراق هێزەکانی کشایەوە، کە لە ١٨ی ئادارەوە لە ناوەندی شارەکە بوون و لە دەرەوەی شەنگالەوە هێنرابوون.
هەروەها ژنانی چالاکوان بە دروشم پێشوازییان لە کشانەوەی ئەو هێزانە کرد و چادری ناڕەزایەتییان لەبەردەم فەرمانگەی هەولگری هەڵوەشاندەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەگال و هێزەکانی پاراستنی شەنگالەوە دەستکەوتوون، لە ئەنجامی بەرخۆدانی جەماوەری بە پیشنەگایەتی ژنان و گەنجان، سوپا ناچار بووە لەگەڵ نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و یەبەشە دابنیشێت.